کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچى یەكگرتوو مەحكومە بەسوتاندن ؟!

Monday, 05/12/2011, 12:00








(بارەگاى هەرپارتێكى تر بسوتینرایە 17 ى شوباتێكى ترى دوبارە دەكردەوە)

میتۆدى كاركردنى حیزبەكان لەكوردستان هەمان میتۆدى كاركردنى دیوەخانە لەسەر تاكى كۆیلەو گروپى دۆگماو ئەقڵیەتى وابەستە بەكولتورێكى سونەتى و باوەوە , لەدوودەیەى ڕابردودا سەرەڕاى ئەزمونكردنى شەڕى ناوخۆ و خیانەتكردن لەنیشتمان و خیانەتكردن لەسامانى و ئیرادەى گەل لەلایەن حیزبەكانەوە بەتایبەتى یەكێتى و پارتى , هێشتا ئەوجۆرە ڕەفتاركردنە بەردەوامى پێدەرێت و لەفۆرمگەلێكى تردا ئاوێزانى ژیانى خەڵكى بەشمەینەتى دەكەنەوە .
لەدواى پرۆسەى ئازادى عێراق و یەكگرتن لەپێناوى " پارە نەك بەرژەوەندى گەل " هێشتا پارتى و یەكێتى عەنتەریانەتر درێژە بەو سیاسەتەئەدەن كەئەوەى لەگەڵم نەبێت دوژمونمەو ئەویشى لەگەڵم بێت دەبێت وەك كۆیلە گویرایەڵبێت , بەبەردەوامى كاردەكەن و هەرسەرلەقاندنێكیش بە ئاراستەى ناڕازى بوون لەئەو دووحیزبە, نەفرەتى ئەوان بەدواى خۆیدا دەهێنێت و ئیتر سوتاندن دەسپێدەكات وەك ئەوەى پێشتر بەبارەگاكانى یەكگرتوو بزوتنەوەى گۆران كران .
سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتوو لە چەند ڕۆژى ڕابردودا لەناوچەى بادینانى ژێر نفوزى پارتى دیموكرات ئەونەفەرتەبوو كەدەبوو یەكگرتوو بكەوێتە بەریەوە؟ چونكە ئەگەربزوتنەوەى گۆران ئەندامان و لایەنگرانى یەكێتى بۆخۆى بەلكێشكردبێت لەو ناوچانەدا , ئەوا یەكگرتوو ئەندامان و لایەنگرانى پارتى دەستەمۆكردوەو پەلكێشى كردون بۆخۆیان و بەرلەهەرلایەكى تر خودى پارتى بەو مەترسیەى زانیوە كە یەكگرتوو چى قورساییەكى وەدەستخستوە لەماوەى چوار ساڵى رابردودا , چونكە ئەگەر لایەنە ئۆپۆزیسێونەكان لەناوچەى ژیردەسەلاتى یەكێتى بەئاسانى گەشە بكەن و یەكێتى تەندروستانەتر مامەلە لەگەل ئەو دۆخەدابكات , ئەوا لەدەستدانى نفوز لەناوچەى تەقلیدى پارتى لەبادینان یەكسان بونە بەمردن و هەرگیز ئەوەنابێت ڕوبدات و سەرئەنجام بۆتۆڵەكردنەوەو وەستاندنى شەمەندەفەرى یەكگرتووى ئیسلامى تەقاندنەوەى سكەكان و سوتاندنى فارگۆنەكانێتى ؟ ئەوەى من بینم و ئەوەى من بیستم ناهەقیەكى گەورە بوو بەرامبەر بەیەكگرتووى ئیسلامى كرا و یەكگرتویش حەكیمانە لەو مەسەلەیە هاتەدەرەوە ؟ چونكە پێش هەموكەس خودى یەكگرتوو دركیى بە پیلان و مەترسیەكانى كردبوو هەروەها یەكگرتووى ئیسلامى بەهەموو لایەكى وت" خوێن پیرۆزترە تا دارو دیوارە سوتاوەكانى ئێمە , مرۆڤ گەورەترو مەزنترە تا دوبارەكردنەوەى 17 ى شوباتێكى تر " كەئێستا بوەتە میژویەكى تاڵ و ڕەشى پارتى و یەكێـتى .
سنورداركردنى خۆپیشاندان لەكوردستان لەلایەن دەسەڵاتى كوردییەوە یەكێك بوو لەسەیروسەمەرەترین بڕیارەكانى ؟ چونكە ئەوە بەرتەسككردنەوەى ئەو ئازادییەبوو كەخەڵك بەخوێن بەدەستى هێنابوولەماوەى 80 ساڵى خەباتكردنى خۆیدا , هەرچەندە ئەو بریاڕە تۆپزیانەى دەسەڵات بونە یاساو كاریان پێكراو زۆرخۆپیشاندان لەباربران , بەڵام كۆبونەوەى خەڵك بەوشومارە زۆرەو لەشوێنیكى وەك بادیناندا كەئازادى هێشتا لەسەفەردایەو چاوشارێكى دەكات , پیمان دەڵێت ئەگەر ئەوانەى مەیخانەكانیان سوتاندو بەردبارانیان كردن ئیسلامیەكان بوون یان یەكگرتوەكان , ئەوا بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى هاودارنى پارتى و پارتیەكان سوتاندنیان , ئەگەرئەوسوتاندنە بەبێ ئاگاداربونى سەرۆكى پارتى و ئەندامانى مەكتەب سیاسیەكانى بوبێت , ئەوا دەبێت پارتى بەرلەهەركەسێك و لایەنێكى تر تومەتباران ڕادەستى " یاسا " بكات و بەفیعلى ئەوە بسەلمێنێت كە نەئازادى كەس تیرۆردەكات نەئیمانیشى بەسوتاندنى بارەگاى نەیارەكانى هەیە وەك ئەوەى پێشتر هەردوكیانى بەكردار لەژێرقەڵمڕەوى خۆى بەرجەستەكرد .
سوتاندندو بەربارانكردنى مەیخانەكان و شوینى مەساجكردن یەكێكەلەگەمژەترین ڕەفتارەكانى مرۆڤ وداسەپاندنى بیرێكى ترە بەسەر ئەوى تردا و كوشتنى ئازادیەكانى تاكى ناوكۆمەڵگاى كوردیە , وەك چۆن سوتاندنى بارەگا حیزبیەكان تیرۆركردنى بەردەوامى ئازادى سیاسیە لەكوردستاندا .


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە