بۆنی ڕۆحی شەھیدێکی تیرۆریست دێت
Friday, 04/05/2012, 12:00
جەللادەکان لەبەرامبەر قوربانیەکاندا کێوێکی ئاگرین و لەبەردەم پێی گەوەرکانیاندا گرگنێکی مل شۆڕن ,
ئەوانەی سەردەشتیان ڕفاندو دواجار شەھیدیان کرد , چۆن تەریق نەبونەوە کە بەو سناریۆ لاوازەوە ویستیان ڕای گشتی چەواشە بکەن ؟
ئەوانەی سەردەشتیان کوشت و بەتیرۆریست ناوزەندیانکرد ئەوجەللادانەبون کە تائێستاش ملھورانە بیرلە ڕفاندن و کوشتنی دەیان نوسەرو رۆژنامەنوسی تر دەکەنەوە ؟ چونکە تێربونی جەللاد لەڕشتنی خوێنی قوربانیە کانیاندایە , تالوتەناشرینەکانیان پرنەبن لەبونی خوێن دەستبەرداری وەشاندنی تەورو چەقۆکانی دەستیان نابن ؟!
کوشتنی عەبدولستار شەریف سۆرانی مامە حەمە قوربانیەکی تری دەستی ئەو سیاسییە بیرتەسکانەبون کەھەمو شەوێک وەک پاڵەوان دێنەسەر شاشەی تەلەفزێونەکان و ھەموڕۆژێک ڕوپەری رۆژنامە ڕوزەردەکان داگیردەکەن ؟!
کوشتنی بەرنامە بۆدارێژراوو یەک لەدوای یەک لەلایەن پیاوە سیاسیی و دەوڵەمەندەکانەی کوردە وە ئەنجام دران لەدوای عەبولستار شەریف , سۆرانی مامە حەمە , لەدوای سۆران , سەردەشت عوسمان قوربانیی یەکی تر غەدرلیکراوبوو کە کردیانە تیرۆریست و لەدوای ئەو شەھیدە تیرۆریستەیش !! مەلاسامان و مامۆستا عوسمان تیرۆرکران لەدوای ئەوانیش کەس نازانی چەندی تر ونکران و لاشەکانیان لەکام روباڕدا نغرۆکراون ؟! .
لەسایەی ئەو دەسەڵاتە لۆکاڵیەدا کەتائێستاش بەدوو ئیداری ماوەتەوە , دا تادێت ئازادیەکانی تاکی کوردی زیاتر پێشێل دەکرێت و ئیھانەکردن و ڕفاندن و کوشتن لەپەرەسەندنی زیاتردایە بەبێ بە بەدواداچون و لێپرسینەوەی لە پاڵەوانەکانی لیژنەی کوشتنی پیاوە گرگنەکانی خۆیان ؟!
حیزبیە کوردیەکانی ئەمرۆ ئەو حیزبانەن کە لە " شاخ " یشدا بەشێون بەھێزکردنی جەبەروتیەتی خۆیانەوە بون و ھەمیشە , بۆیە جێگەی گومان نیە کە لەژێرناوی تردا لەئێستای" شار " دا شەرعیەت بەو لیژنانە بدرێت و کێان ویست لە نەیارانی خۆیان بەرۆژی ڕوناک بیرفێنن و دواتر بیان کوژن , وەک چۆن بەرامبەر بەسەر دەشت عوسمان کردیان ؟! .
ئەی مرۆڤ ئەی پیاوی سیاسی و خاوەن شان و شەوکەت تۆنازانی بەھەربیانویەکەوە بێت کوشتنی مرۆڤ لادانە لە بەھا ئەخلاقیەکانی مرۆڤایەتی و دروستکردنی جەھەنمێکە بۆ نێو ژیانی تاک بەتاکی کۆمەڵگا؟!
ئەی حکومەتی ھەرێمی چەندین کابینەی کارتۆنی تۆنازانی ئەرکی ئەخلاقیی ویژدانی تۆ ئەوەبوو کە بەدواداچونی خێرای ئەنجام بدەیت و بەبێ سازشکردن تاوانبارانی بەخڵک بناسیت , نەک بەو چەشنەتائێستاش دەستەو ئەژنۆ بیباکانە بڕوابەو سیناریۆیانەیەک بکەیت , کە دەرھینەرەکەی لاوازترین بونەوەری سەرزەوی دەرچوو !!
ئەو ھەولێرەی کە بووە پای تەخیتی پیاوە گەورەکانی نیشتمان , ھەرلەوێ لایەنە ئەمنیەکانە شاری ھەولێر خۆیان بەشێک بون لە سەرخستنی پلانی ڕفاندن و کوشتنی (سەردەشت عوسمان) ؟ چونکە ئەگەرنا چۆن بەرۆژی ڕوناک لەنمونە جوانەکەی ناوەچی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست گروپێکی تیرۆریستی قوتابی و مرۆڤێک دەڕفێنن و لەدوای ئازاردان و سوکایەتی پێکردنی لە سەرشەقامەکانی مەملەکەتی کوشتنی مرۆڤ بەبێ ڕۆحی بەجێی دەھێڵن !!
بیگومان ئەوە نەبونی ئەتەکێتی کارکردنە لەپیشەدا , ئەگەرنا چون بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی ھەولیر دەستیان لەکارەکەیان نەکێشایەو داوای لێبوردنیان لەکەس و کاری قوربانیەکە نەکرد ؟!
لەساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان دا سلاو بۆ ئەو ڕۆحانەی بەناحەق شەھید کران
درود بۆئەو قەڵەمانەی لەسەر وتنی جوانی و راستی ناودەمیان پرکرا لە گوللـەی غەدر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست