کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


" بۆئەوانەی سلێمانی دەکوژن و ناشرینی دەکەن " .... " بارانێک نەفەرت بەسەرتاندا ببارێت "

Sunday, 26/08/2012, 12:00






سلێمانی کە پڕە لە جوانی و بیری نوێ و مرۆڤی جوان دۆست , بۆچی بەو چەشنە بەرەوە توندوتیژی ھەنگاو دەنێت ؟! کێن ئەوانەی دەیانەوێت سلێمانی بکەنە شەقامە خوێناویەکانی عێراقی عەرەبی ؟!
سلێمانی ھەمیشە بەجوانترین شاری کوردستان ناسراوە بۆلەم کاتەدا لەپرسە گێرانی لەدەست دانی جوانیەکەی خۆی تەنھا تەماشای ھەڵوەرینی خۆی بکات ؟! سلێمانی لەئێستادا توشی شۆک بوە بەدەست ئەو ھەمو تاوانەوە کە لەژێر چەترەکەیدا دەکرێن و ھەرۆژەو ڕوداوێکی سەیر دەبیستیتن .
ئەوانەی سلێمانی دەکوژن و ناشرینی دەکەن بۆساتێکیش ھەوڵیان نەداوە چێژ لەجوانی سروشتی شار و خۆش ڕویی مرۆڤەککانی شار ببینن , ھەمیشە ھەوڵیان داوە گەڵابەگەڵای درختەکانی سلێمانی بخەنە ژێر پێکانیان و بەھاری شار بکەنە پایزێزێ:ی سوتماک ؟!.
لەدوایڕوداوەکانی ١٧ ی شوباتەوە سلێمانی وەک ئەوەی پیلانێک لەئارادا بوبێت و لەوکاتەوە جێبەجێکرابێت , رۆژ بەرۆژ وەک خۆی نامێنەێتەوە و جوانی لەدەست ئەدات دیاردەی " کوشتن , دزی کردن , ڕفاندن , بەرتەسک کردنەوەی ئازادی , ....ھتد " لەزیاد بوندایەو ئەو کەسانەیشی شەریکە بەشی ئەو پیلانەن ڕۆژ بەرۆژ پیلانەکەیان زیاتر جێگرتر و تۆکمەتر دەکەن .
لایەنەسیاسیەکانى ناو سلێمانی رۆلیان ھەبوە لە دروستکردنی پشێویەکاندا و ململانی لەسەر ئیمیتازو دەسەڵات بەیەکجاری شاریان لافەرمۆشکراوەو تەنھا لەخەمی خۆیاندان و ئەو ھەموو تاوانە دەکرێت و لەبری پوکاندنەوەی بیری تاوانکاری تاوانکارەکان تادێت تاوانی تاونکاران تاوانی گەوەرتر دەخولقێنێت ؟!
ئەوانەی سلێمانی دەکوژن و ناشرینی دەکەن ئەوکەسانەن بۆساتێک سلێمانێان خۆشنەویستوەو بەجوانی مرۆڤەکانی و بیرمەندو رۆشنبیرەکانی ناوی توشی ھیستریا بوون .
نەفەرت لەوەی شاری خۆش ناوێت و بەربەریانە دەیانەوێت کولتوری سەربرینی عەرەبەکان تێکەڵ بەکولتوری لیبوردی ئێمە بکەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە