درۆکردن و ھۆڵە خامۆشەکانی شانۆ
Tuesday, 27/03/2012, 12:00
شانۆ و شانۆکاران ئاسودەنابن ئەگەر ڕاستگونەبین و ڕاستگۆیانە ڕەخنە لە خۆمان نەگرین و واز لە ستایش و بەدرۆیەکترقبوڵکردن نەھینین ؟
چونکە ھەرئێمە نین شانۆمان لەبینەران تۆراندوە ؟ ھەرئێمە نین ھۆلەکانی شانۆمان پرکردوولە ململانی بێمانا لەسەر شتی بچوک بچوک ؟ ھەرئێمەنین دڵ و دەرونمان پرکردووە لەرق کینە بەرامبەر بەیەکتری ؟ ھەرئێمنە نین لەسەر شانۆ وەک فریاد رەس و پاڵەوان خۆمان نیشان ئەدەین و لەدەرەوەیش پرین لەوێنەیکی شکاوی مرۆڤێکی نەخۆش ؟ ھەرئێمەنین تائیستاش سەرقالی گەوجاندنی بینەرانین ؟ ھەرئێمەنین تەنھا لەبۆنەو ڤیستیڤاڵەکاندا دەزانین ھۆڵی شانۆکانمان لەکوێن ؟ ھەرئێمەنین دەیان تێکستی سەقەتمان بردەسەرشانۆ بۆچەند ھەزار دینارێک ؟ ھەرئێمەنین بەناوی ھونەرمەند بونەوە چی شەڕێکی گەورەو ناڕەوا بەخودی ھونەر دەفرۆشین ؟ ھەرئێمەنین رۆژانە چەند زاراوەیەکی ھونەری لەبەر دەکەین و لەماناکەیشی ناگەین و شەری یەکتری پێدەکەین و خۆمان بەتیۆریستی شانۆیی دەبینین ؟ ھەرئێمە نین رۆژانە بەناوی ھونەرەوە بیحورمەتی بەھونەر دەکەین ؟
ھەرئێمەین , شانۆکارین و ھونەرمەندین و خۆیشمان بەسۆپەرمانی مافەکای تاک و ئازادیەکانی مرۆڤ دەبینین و لەولایشەوە ملکەچین بۆ بریارەکانی حیزب و نابیت لە سەرشانۆ قسەلەسەر پیاوە بەدڕەوشتیەکانی شۆڕش و حیزب و سەقەتی پرۆگرامەپەروەردەیەکانی حیزب بکەن ؟!
کارەکتەرێکی جوانین و خاوەنی کینیزیایەکی تۆکمەین و رومیو وجولییت و یولیوس قیێر و ھاملت و
سیمبلین و ملک لیری شکسپیر بەجوانترین ئەداو جوڵەو تێک ئاوێزانبونەوە یاری پێدەکەین و لەسەر شەقام و شۆستەو ناو کایەجیاجیاکانی تردا وەک بەرد دێین و دەرۆین و لەبەرامبەر ئەو ھەمو ناعەدالەتییەدا ھەستێکی تراژیدیمان بۆناخولقێ ؟!
سەرھۆڵی شانۆکانمان پربون لە دەھۆڵ کوت و خەڵکانی ھەزەلی و گیرفان بڕو ھونەرمەندو شانۆکارنی بەئەزمون و راستەقینەیش دەستەو وەستان چاوەروانی گۆدۆیەکن رزگاریان بکات لەو گوتارە فاشیلەی ئەو ھەزەلیانە ؟!
قسەلە سەر لادانی ماسکەکان دەکەین لەشانۆدا و زۆربەشمان لە ماسکیک زیاترمان لەرۆخسارماندا شاردوەتەوەو دوفاقیانە سەرقاڵی نواندین و و وەک ئەکتەرێکی کەوتوو بۆھەمیشە بوینەتە بارێکی گران بەسەر شانۆوە و خۆیشمان گوناھبار نایەت پێش چاوو؟!
بەرلەکۆتای دەپرسم لەدوای پەنجاو یەک ساڵ لەدیاری کردنی رۆژی شانۆ تائەمرۆمان , پەیوەندی ئێمە لەگەڵ شانۆ پەیوەندی یەکی رۆحانیە یان کاتیک شانۆمان خۆش دەوێت کە بریاربێت ڤیستیڤاڵێکی بۆسازبکەین بۆ خۆھەڵکیشان و خۆبە ھونەرمەند نیشاندان ببینەوە بەئەکتەرو کارێک بۆنمایش ئامادەبکەین بەرھەمەکەی چەوربێت ؟
بەکورتی و بەپوختی ئێمەتەنھا چەند ھەولێکی بچوکمان ھەیە و ئەوەی سمێلی سور بوو ھەمزەئاغانیە و ئەوەی تەمەنی زۆربوو لەشانۆدا ھونەرمەند نیەو وئەوەی پەیمانگاو ئەکادیمی خویندبێت شارەزاوە بەسەلیقە نیە و تەنھا ھونەر عیشقەو ئەوی عاشق نەبیت بۆھەمیشە ھونەرمەند نیە ؟!
تێبینی :
رێکخراوی یۆنسکۆ ھەریەکەلە (ئەرشیبالک ماک لیش ، فرانسۆ مۆریاک ،جۆن برستلیستیلی) وەک سێ شانۆکاری جیھانی لە ٢٧ ئادار١٩٤٦ دەستنیشان کرد بۆدیاری کردنی ساڵ رۆژێک بۆ شانۆی جیھانی و لە ساڵی ١٩٦١ لەکۆبونەوەیەکی شانۆکاران لە (ڤینا) بەشێوەیکی فەرمی ٢٧ ئاداریان کردە رۆژی شانۆی جیھانی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست