دەسەڵاتێکی تۆقیو ....دەسەڵاتێکی فاشیست
Friday, 17/02/2012, 12:00
لەترسی ڕاپەرینی جەماوەری لەدژی دزی و گەندەلیەکانی پارتی و یەکێتی شەقامی شارەکانیان تەنیوە و بەھەمان جلو بەرگی فاشیستەکانی دوێنی , بەسۆندەو تیڵا کانی دەستیان, چاوی مناڵو گەنج و پیری نیشتمانیان پڕکردوە لەتورەبونی زیاتر لە کارو کرداریان .
وەک سروشتی باوی دەسەلاچتە دیموکراسیەکان دەبێت دەسەڵات لەخەڵک بترسێت , نەک بەم چەشنە دەسەڵات خەڵک توشی تۆقاندن بکات و بێ شەرمنانە شارەکانیان کردو وەتە سەربازگەو ژیانیان پرکردوە لە بۆنی باروت , حیکمەتی کۆکردنەوەو سەپاندنی باری نائاسی بەم چەشنەی ئێستا تاسەر ئەم دەسەڵاتە لە رق و تورەی جەماوەری ناپارێزێت و رۆژێک دێت بەھاری ستەمکارییان ھەڵدەوەرێت .
پارتی و یەکێتی خۆیان باش دەزانن لەماوەی بیست ساڵی حکومکردنیاندا چی کارەساتێکیان دروستکردوە بۆمیللەت و چۆن چەوساندویانەتەوەبۆیە وەھا بێشەرمانە ڕوبەروی تورەیەکانی خەڵک دەوەستنەوە .
ئەمڕۆ میللەت سوپایەک لە پێشمەرگە دروست دەکات , بۆ رێگرتن لە و تەنکەرانەی نەوتی میللەت دەدون و تەخشان و پەخشان بەسەروەتەکەیەوە دەکەن , ئەمرۆ میللەت لە دوینی باشتر لە ئامادەی و خۆرێکخستندایە بۆ کۆتای پێھێنانی دەسەڵاتە ستەمکاریەکەتان
بانگەوازی میللەت بۆ ھیزە چەکدارەکان :
تفەنگەکانتان وەک ساوایەک لەئامیز مەگرن , ئیوە پیشتر ساوایەکی پاک بون
گوللەکانتان لەسنگی گەنجاندا نغرمەکەن , خۆتان گەنجیکی خیرلەخۆنەدیوبون
بەپەژیژەی بەدروەشتیدا کەس ناگاتە باڵەخانەی ڕەوشت
بەناوی خەباتی شاخەوە شار لە وە زیاتر ویران مەکەن
لەگەل تفەنگدا گەورەمەبن , خۆ مردن بەچەکەوە پیرۆزنیە
بەناوی پارستنی ئەمنی قەو میەوە لەنیو خوینی خۆماندا سورمان مەکەن
بەناوی ئەزمونی ساوا و شتی قۆررەوە , لەوەزیاتر فریومان مەدەن
بیرتانە لەشەری ناوخۆدا لەسەر کلاو قاسم چیتان کرد بەگەنجانی ولات ؟
بیرتانە لەسەر کورسیەکانتان چەند بیوەژنتان خسە جەستەی ئەم کۆمەڵگاوە؟
بیرتانە ھەولیرو سلیمانیتان چۆن بەگوللە بەجیماوەکانی بەعس داخان کرد
بیرتان یان بیرتان بھینەمەوە ئیوەچی مەعدەنیکی بی کەلکن ؟
ئیمە دەستیکمان ھەیە بۆبەخشین لەپیناوی نیشتماندا
ئیوە چیتان ھەیە بی بەخشن بەئیمە جگەلە کوشتنمان نەبیت ؟
ئیمە رۆحیکمان ھەیە ئامادەیە بۆکوردستان بفریت
ئیوە کەرۆحتان پرلە لە غەریزەی شەیتانی چۆن تەریق نابنەوە باسی نیشتمان پەروەری دەکەن؟
ئیوە پرن لەرق , پرن لە کائینی چەقۆبەدەست , پرن لە خەلکانی ملھور
ئیمەش پرین لە ھیوا و پیکەنین و جوانی ژیان
تفەنگەکانتان نەوی بکەن با چیتر کۆترەکانی نیشمان تەرنەبنەوە
تفەنگەکانتان خالی بکەنەوە لە گوللە , با پاساریەکان لەسەری بنیشنەوە
تفەنگەکانتان بکەنەوە شان و دەستان بگرنەوە بۆگوڵەکانی ئیمە
نەفرەت لەجەنگ و گوللەو گەندەلیەکانی ئیوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست