کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەربەندیخانیەكان بۆپشگیرى كردنى لە داواكاریەكانى ئەنجومەنى سەراى ئازادى و بۆبەرژەوەندى گشتى كیشەكانى خۆیان لەبیردەكەن

Wednesday, 13/04/2011, 12:00


پانۆراماى خۆپێشاندانەكانى شارى دەربەندیخان لەماوەى 57 ڕۆژدا
لەدواى روداوەكانى رۆژى 17 ى فیبرایەر لەبەردەم لقى چوارى پارتى دیموكراتى كوردستان لەسلێمانى كە بەهۆیەوە كوژراو بیریندارى لێكەوەتەوە و نارەزایەكان زۆبەى شوینەكانى سنورى پاریزگاى سلیمانیان گرتەوەو گەنجانى دەربەندیخان بۆنارەزاى دەربرین بەرامبەر بە بەكار هینانى توندو تیژى لەلایەن هیزەكانى ناخۆوە بۆپشتگیرىكردن لە خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادى سلێمانى لەماوەى یەك مانگى رابردودا چەندین جار رژانەسەرشەقامەكان و خۆپیشاندانیان كرد.

رۆژى 19ى فیبرایەر لەكات ژمیر 2:30 ى خولەكى دواى نیوەڕۆ زیاتر لە 300 گەنجى شارى دەربەندیخان لەسەنتەرى شارەكە خۆپیشاندانێكى خۆرسكیان رێكخست و بەدروشمى ئازادى ئازادى بۆماوەى 2 كاتژمیر دریژەیان بەخۆپیشاندانەكیاندا و لەكات ژمیر 9 ى شەو سەرلەنوى نزیكەى 150 گەنج كۆبونەوە و پێكەوە داواى چونە دەروەى بارەگاى حیزبەكایان دەكرد بۆدەروەى شارو پاشان بەرەو ناوچەى دەربەندیخانى پارتى دیموكراتى كوردستان رۆیشتن و بەرلەوەى بگەنە نزیك بارەگاى پارتى لەسەر شەقامى 30 م لەلایەن پۆلیسى دەربەندیخانەوە رێگرى كران و دواى گفتوگۆكردن لەگەل پۆلیسدا كەبۆئەوەى خۆپیشاندانەكانیان بەردەوام بیت بەمەرجى ئەوەى نزیك نەبنەوە لەبارەگاى پارتى رێڕەوى خۆپیشاندانەكە بەرو ناوبازار گۆردراو دواى 1 كات ژمیر بەردەوام بون خۆپیشاندانەكە بەهیمنى كۆتاى هات .

رۆى 20 فێبرایەر بۆدریژەدان بەنارەزایەتیەكانیان جاریكى تر گەنجانى شارى دەرەبندیخان لەسەنتەرى شارەكە كۆبونەوە بەدروشمى(ئیرى ساحەى تەحیرە خۆ میسرتان لەبیرە) درێژەیان بۆخۆپیشان دانەكانیان داو لەلایەن هیزەئەمنیەكانەوە چاودێرى دەكران و هیچ روبەروبونەوەیك روى نەدا .
رۆژى

رۆژى 21 فیبرایەر لەناوەراستى بازارى شارەكەدا لەكات ژمیر 3:30 ى ئیوارە خۆپێشاندانێكى خۆرسكانە بەریوەچوو كە داواى ئازادى و چەسپاندنى داپەروەرى كۆمەڵایەیتى و سیاسیان دەكرد و لەكات ژمیر 4:35 خولەك 10 گەنجى شارى كەلار كە بەپێى لەشارى كەلارەوە بەرێكەوتبون گەیشتە ناوشارى دەربەندیخان و لەلایەن گەنجانى خۆپشاندەروە بەفۆتافى ئازادى و ئیرە ساحەى تەحیرە خۆمیسرتان لەبیرە درێژەیان بەخۆپیشاندانەكەیانداو سەرەراى زۆربونى ژمارەى هێزەكانى ناوخۆ لەشارەكەدا بەبى رودانى هیچ كیشەیەك لەنێ,ان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەرانەدا خۆپیشاندانەكە لەكات ژمیر 5:30 كۆتاى هات .
هەروەها خۆپیشاندانى گەنجانى شارى دەربەندیخان لەرۆژانى 22 و 25 و 26 و 27 بەردەوامى هەبو بەبى هیچ كێشەیەك لەگەل هێزە ئەمینەكاندا .

ئەوكاتەى ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى بریارى دا كەلەرۆژى 5 ى ئادار مانگرتنى سەرتاسەرى لەكوردستان رابگەیەنیت , بۆپشتگیرى كردن لە داواكاریەكانى ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى شارى سلێمانى سەرلەنوى لەڕۆژى 5 ى ئادار لەیادى راپەرینى 20 ساڵەى خەڵكى كوردستان , گەنجانى شارى دەربەندیخان لەكات ژمێر 2ى پاش نیوەڕۆ خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و رێكخراویان ئەنجامدا لە نزیك پاركى ناو بارزارى لەتەنیشت بارەگاى حیزبى شیوعى كوردستان و لەسەرداواى زۆرینەى ئامادەبوانى ئەو خۆپیشاندانەوە ئەو پارەگەیان ناونا " مەیدانى هەولویست " لەورۆژەدا لەلایەن نەوزاد سابیر یەیكَك لەرێكخەرانى ئەو خۆپیشاندانە داواكاریەكانى ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى خوێنرایەوە كە ژمارە 26 داواكارى بوو , لەخۆپیشاندانەكەدا سەرەڕایى بەرزكردنەوەى چەندین دروشمى جیاواز لەلایەن گەنجانى خۆپیشاندەرەوە پشتگیرى تەواوى خاڵكانى ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى كراو لەبەشێكى خۆپیشاندانەكەدا بەكۆمەڵ نوێژى عەسەر كراو پاشان مایك ئازاد كرا بۆدەربرینى بیروبۆچونەكان لەسەر داواكاریەكان و گۆرانگاریەكانى كوردستان و خۆپیشاندانى ئەورۆژە بە چەندین وتارو خویندنەوەى شیعرو پارچە بەخشان و بەخشیى گوڵ بەهێزە ئەمنیەكان بەبى دروستبونى هیچ كیشەیەك و روبەروبونەوەیەك لەگەل هێزە ئەمنیەكاندا سەركەوتوانە كۆتاى هات و بریاردرا كە بۆماوەى 2 رۆژ وەك پشتگیرى كردنێك بۆ مانگرتنى ئەنجومەنى سەراى ئازادى و خوپیشاندەرانى شارى سلێمانى مانگر تن لەشارى دەربەندیخان ڕابگەینرێت و رۆژى 6 ى ئادار بەهەمان شێوەی خۆپیشاندان بەردەوامبوو .

لەیادى 23 كارەساتى كیمیابارانكردنى شارى هەڵەبجەى شەهیدا لەمەیدانى هەڵوێست لەشارى دەربەندیخان لەلایەن لاوان و خوێندكارانى هەرسێ لایەنى ئۆپۆزیسێون و بەئامادەبونى چەندئەندام پەرلەمانێكى كوردستان لەسەر فراكسێونى گۆران و یەكگرتوى ئیسلامى لەكات ژمێر 2:30 ى خولەك كۆبونەوەیكى جەماورى بەریوە چوو كە جاریچكى تر پشتگیریان لەداخوازیەكانى خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادى كردەو بەخویندەوەى چەند وتاریك بەبى دروستبونى هیچ كیشەیەكى لەگەڵ هێزە ئەمنیە كاندا خۆپیشاندانەكان كۆتاى هات .
رۆژى 2ى 4 ى 2011 بۆپشتگیرى كردنى سەرجەم داوكاریەكانى خەلكى كوردستان لەینێو سەنەترى شارەكەدا جارێكى گەنجانى دەربەندیخان و چین و تۆێژە جیاوازەكانى ئەوشارە كۆبونەوەیەكى جەماوەریان ساوكرد و لەبەرزكردنەوەى دروشم و هۆتافەكانیاندا جەختیان لە جێبەجیكردنى ئەوداواكاریانەكردوەوە كە پیشتر ئەنجومەنى كاتى سەراى ئازادى لە 26 خاڵدا ئاراستەى دەسەڵاتى كردبوو
رۆژى 12 ى 4 ى 2011 لەمەیدانى هەڵوێست بۆپشتگیرى كردن لەنەخشە ڕێگاى ئەنجومەنى كاتى ئازادى بەشێك لەگەنجانى ئەوشارە كۆبونەوەیەكى جەماوەریان سازكردو چەندین وتارو هۆنراوە بۆپشتگیرى كردن خوێندرانەوە و كۆبونەوەكان تائیستا لەماوەى 13 جار خۆپیشانداندا لە رۆژى 19 ى ئادارى مانگى رابردوە تائیستا بەبێ كیشە بەكۆتا هاتون و هیچ ڕوبەرو بونەوەیەك لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكاندا ڕویان نەداوە ؟ چونكە خەڵكى خۆپیشاندەرى ئەو شارە خاوەنى زۆرترین ئەزمونى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى دەربرێن و ئەزمونى تاڵیان لەگەل هێزەكاندا هەیە بەتایبەتى خۆپیشاندانەكانى ساڵى 2003 كە لەلایەن گروپى (ئازاد) ە وە رێكخرابوو كە هەرئەوكات داوى بنبڕكردنى گەندەڵى و گۆڕینى شێوازى حكومكردنیان لەكوردستاندا دەكردو داواى تەسلیمكردنەوەى موڵكى گشتیان دەكرد كە دواتر لەلایەن هێزەكانى ئاسایشەوە پەلاماردران و چەندین كەس دەستگیركران كەیەێك لەو كەسانە (بەندە) بوو كە تاكاتژمێر 11 ى شەوى رۆژى (16 ى 7 ى 2003) لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاورێكانماندا ئازاد كراین و یەێكێك لە گەنجە خۆپیشاندەرەكان بەناوى (گۆران عەلى فەرەج) كەوتە بەرلێدانى قورسى هێزەئەمنیەكان و لەئاكاندا دەستى (چەپى) لەچەند جێگایەكەوە شكا .
هەروەها خۆپیشاندانەكانى رۆژى (7 ى 8 ى 2006) جگەلەوەى زیارت لە 2 هەزار گەنجى ئەوشارە بەشداریان تێداكرد و داواى دادگاى كردنى گەندەڵكارانینان دەكرد, لەلایەن هێزەكانى پۆلیسى گەرمیان و ئاسایشى دەربەندیخان و چەند گروپێكى بچوكى پۆلیسەكانى مەیدان و ناوچەى شارەزور روبەروبونەوەیكى توند لەنێ,ان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنیەكاندا رویان داو چەندێ، كەس بەگوللەى هێزەكان برینداربون زیاتر لە 30 گەنجیش دەستگیركران و دواتر بۆماوەى 18 رۆژ لەزیندانى كانى گۆمە مانەوەو لەكاتى ئازاد كردنیاندا خەڵكى دەربندیخان پێشوازیى یەكى بێوینەیان لەو دەستگیركراوەنە كردو دوارت چەندین سكاڵا لەدژى كاربەدەستەئەمینەكانى ئەوشارە تۆماركران و تائیستاش ئەو دۆسیێ یە بەكراوەیى ماوەتەوەو كەیش دەستكیرنەكراوە لە كاربەدەستەئەمینەكان , یەێكێك لەپیشەنگانى خۆپیشاندەرەكانى گەنجانى دەربەندیخان لەسالى 2006 هارێم (سۆران ساڵح) بو كەبەداخێكى زۆرەوە بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجەوە لەبەروارى (31 ى 7 ى 2009) ماڵ ئاوى لەژیان كرد.
ئەوەى شایەنى باسە سەرەڕایى بونى چەندین كیشەى ئیدراى و خزمەتگوزارى لەشارى دەربەندیخاندا لەتەواوى خۆپیشاندانەكانى لەماوەى نێ,ان 17 ى شوبات تائەمرۆمان , گەنجان و جەماوەرى ئەو شارە هیچ داواكاریەكى ناوخۆییان بۆلایەنە بەرپرسەكان بەرزنەكردو وەتەوەو پشتگیرى كردنى داخوازیەكانى خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادیان بەپیویست زانیوە تا ئەوەى خۆپیشاندانەكانیان لە پێشكەشكردنى داواكاریە لۆكاڵیەكاندا بچوك بكەنەوە ؟ چونكە هەمو ئەوكەسانەى كە بەشدارببون لەخۆپیشاندانەكاندا بەرژەوەندى گشتیان پیش هەربەرژەوەندیى یەكى تر بەلاوە گرنگتربوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە