ئەوانەى گۆڕان یان هەڵبژارد نانەكەیان بڕدرا (كە بەردێكى سەرەرێِگاكە لانابەیت,بۆشەقامەكان پڕدەكەى لەبەرد)
Wednesday, 19/08/2009, 12:00
یەكێتی نیشتمانى كوردستان, وەك ڕێكخراوێكى سۆشیال دیموكرات كە شانازى بە ئەندام بونى وەدەكات لەڕێكخراوى سوشیال دیموكۆرتى جیهانى بەناوى پاككردنەوەى ڕیزەكانیان بەقەولى خۆیان لەخەڵكانى (خیانەتكار و ئیزدیواجى) بەردەوامن لەسەر نان بڕینى كارمەندانى پۆلیس و پێشمەرگەكانى خۆیان , و تائێستاش لەلایەن كۆمپانیاى ووشە وە فۆرم بۆ (1000) هەزار كەس پڕكراوەتەوە لەسەر نان بڕینیان و (150) حاڵەتیش لەلایەن پارێزەرەكانى كۆمپانیاى ووشە و لیستى گۆڕانەوە ئیحالەى دادگاى بەرایى پارێزگاى سلێمانى كراون .
بەرپرسانى سەربازى و (30 ى یا 30 ى) یەكێـتى لەچەندین كەناڵى جیاجیاوە ئەوە ڕەتدەكەنەوە كە هیچ كارمەندێكى حكومى لەسەر كارەكەى دەركرابێت یان نان بڕاوكرابێت , بەڵام لەئامادەكردنى ئەم هەواڵەدا تەنها ناوى تەواو ناونیشانى ئەوكەسانە بڵاو دەكەمەمەوە كە پۆلیس و سەربازو پێشمەرگەن و هەمویان موچە لە حكومەتى هەرێم وەردەگرن نەك لە یەكێتى نیشتمانى وەك ڕێكخراوێكى سوشیال دیموكرات ؟!
ئەم ناوانەى لاى خوارەوە هەمویان لەسەر ئەوەى دەنگیان بۆلیستى گۆڕان داوە دەركراون و خەڵكى شارى دەربەندیخان و چواردەورى شارەكەن , بۆزانیارى خوێنەران ڕیزبەندكردنى ناوەكان بەم شێوەیەدەستپێدەكات (ناوى سیانى, پلە , كاتى دامەزراندن , شوێنى دەوامكردن , كاتى دەركردن , بارى خێزانى) .
1/ (محمد عەزەم نازدار عەلى) (مولازم) (1/6/2004) (لیواى 3 فەوجى 1 پاسەوانى سنور / مەیدان) (21/7/2009) (خێزاندار) .
2/ (كەریم فتاح عەلى عەزەم) (پۆلیس) ( 26 /10/2008) (پاسەوانى سنور / هەورامان) (10/7/2009) (خێزاندار) .
3/ (نەجم فرید عەزیز) (ج . اول) (10/6/2007) (سكرتاریەت ف.3) (27/7/2009) (سەڵـت) تێبینى : بۆماوەى حەوت ڕۆژ لەشارۆچكەى كفرى زیندانى كراوەو سەریان تاشیوە و پاشان ئازادكراەوەو فەێلكراوە .
4/ (سەلام ڕەشید محمود خدر) (پ . م ) (1/6/2007) (تۆپخانە/ مەیدان) (10/6/2009) خێزاندار.
5/ (سیروان عەبدولكەریم قادر) (پ . م) (15/11/2007) (دەربەندیخان) (15/6/2009) خێزاندار .
6/(سەركەوت فاخر عەبوڵا نادر) (پ.م) (15/7/2008) (لیواى 34) (157/2009) خێزاندار .
7/ (ئاراس بارام عەزیز فتاح) (پ . م) (1/1/2009) (مەیدان / كانى پاشا) (2/8/2009) سەڵت .
تێبینى : ئەو (7) حەوت ناوەى سەرەوە تەواوى زانیاریەكانیان لەگەڵ كەیسەكانیان داوە بە پارێزەرەكانى كۆمپانیاى ووشەو لیستى گۆڕان بۆ ڕەوانەكردنى بۆدادگاى بەرایى سلێمانى .
8/(محسن سید عەبدوڵا ئەحمەد محمد) (پ . م) (8/12/2004) (مەیدان) (14/8/2009) خێزاندار .
9 / (قاسم عەبدولقادرحەمەڕەشید) (پ.م) (2008) (خانەقین) (27/7/2009) سەڵت . ئەم كەسە پێشمەرگەى پارتى دیموركراتى كوردستان بوە و لەدواى ئەوەى دەریان كردوە موچەى مانگى (7) ى وەرگرتوە كەبڕى (300) سێ سەد هەزار دینارى عێراقى چاپى لەندەنى بوەو پارەكەیان لێوەرگرتو وەتەوە و دواتر دەریان كردوە .
تەواوى ئەم زانیاریانەم لە سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراوى لیستى گۆڕان وەرگرتوە و چاوەڕوانى ناوى ئەو كەسانەبن كە موچەى خانەنشینی یان هەیەو موچەكانیان پێنەداون لەگەڵ ئەو ناوانەى تر كەگواستراونەتەوە بۆ دەرەوەى شوێنى دانیشتنى خۆى و ئەو كەسانەى كە موچەكانیان ڕاگرتون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست