کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مسته‌فا چاوڕه‌ش له ‌ته‌رازووی پێشمه‌رگایه‌تی و فایلداریی

Tuesday, 04/08/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر بێت وچاوێک به‌مێژووی بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لانی جیاواز له ‌کورد بخشێنین له‌ خه‌بات و قوربانی دانیان بۆ ڕزگاربوون له‌ کۆت وزنجیری داگیرکاری وکاولکاری جه‌نگه‌یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی جیهانی وسڕینه‌وه‌ی قات وقڕی وخوێن ڕشتن ،زۆر قوربانی درا تا گه‌یشتنه‌ ئاکامی سه‌ربه‌خۆی و ڕزگاربوون له‌ ده‌ست چه‌وساندنه‌وه ،‌کاتێکیش که‌گه‌یشتنه‌ کۆشکی قه‌ڵای زۆرداری ودارمان و تێكشاندنیان، زۆر به‌ڵگه‌و دیکۆمێنت که‌وتنه ‌ده‌ست خه‌ڵکانی ئازادیخواز که ‌ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی کردن هه‌ندێ له‌وبه‌ڵگا‌نه‌بوون که‌که‌سانی زۆر شۆڕشگێڕو دڵسۆز به‌ خاک له‌نێو بازنه‌ی دژ به‌خه‌ڵکانی خۆیان بوون له‌ جاسوسی ومل که‌چی وگواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ دوژمنان به‌خه‌ڵکانی خۆیان،هه‌ر له‌تۆڵه‌ی ئه‌وملهوڕیه‌ی سیخوڕانی له‌خۆیان ،هاوکات له‌گه‌ڵ گێڕانی ئاهه‌نگی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیه‌ کانیان هه‌موویان ده‌ست به‌سه‌رکردن وله‌نێو دادگای خه‌ڵک هه‌موویان له‌نێوبران وکرانه ‌په‌ندی زه‌مانه ‌و به‌سه‌رشۆڕو مل که‌چ ناوزه‌ندکران له ‌مێژووی میلله‌تانی خۆیان .
دیاره‌ ئێمه‌ی کوردیش له‌گه‌ڵ هه‌مووهه‌نگاوێکی پارتی زانی وپێشمه‌رگایه‌تی وخه‌باتی شاخ وشار کۆمه‌ڵیک خه‌ڵکی جاسوس وناشۆڕشگێڕ ودوژمن له‌نێو قوڵای شۆڕش وله‌ڕیزی پێشمه‌رگه‌ خه‌بات کاره‌کانی کوردستان خۆیان چاندبوون بۆ دزه ‌کردنی زانیاری وگواستنه‌وه ‌و تێکدانی شۆڕش و داو نانه‌وه‌ بۆ خه‌بات گێڕان و پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان، خۆش به‌ختانه‌ش له ‌دوای نیوسه‌ده‌ قوربانی دان له‌یه‌کێ له ‌به‌هاره‌کانی ساڵ ساڵی 1991 و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێشی کوردستان توانرا کۆشکی داگیرکاری ڕژێم بڕوخێنرێ وبه‌گه‌نه‌ نێو به‌ڵگه‌ نهێنیه‌کانه‌وه‌ ‌که‌ ده‌یان پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی وقاره‌مان وشۆڕشگێڕی پارته‌کوردیه‌کان نێویان له‌ نێو کاغه‌زه ‌شه‌رمه‌زاریه‌کانی دوژمن دا بوون وهه‌موویان که‌وته ‌ده‌ست خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو که‌ تا چه‌ند مل که‌چ و ڕوو زه‌رد بوون،
له ‌دوای ئاشکرابوونی ئه‌م نهێنێانه‌ش وبێ ده‌نگی سه‌رکردایه‌تی کورد و پارته‌ کوردیه‌کان وخه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان هیچ یه‌کێک له‌وتاوانبارانه‌یان نه‌هێنایه‌ نێو دادگاکان وبکرێنه‌ په‌ندی زه‌مه‌نه‌ بۆ یه‌ هه‌رزوو خۆیان که‌وتنه‌ پاکانه‌کردن وخۆ به‌دوورگرتن له ‌تاوانه‌کانی سیخوڕی، یه‌کێک له‌وانه‌ی
که ‌خۆی به‌ ده‌می خۆی له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی نامه‌یه‌کی له ‌شێوه‌ی پاکانه‌کردن به ‌جاسوسی ومل که‌چی بۆ دوژمن بڵاوکرده‌ وه‌ که ‌ئه‌ویش(مسته‌فا چاوڕه‌شی) خائین بووکه ‌تا چه‌ند چاوی ڕه‌ش نه‌بووه‌ به‌ڵکو دڵی ڕه‌ش بووه‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان که ‌ده‌یان که‌سی هه‌ژار و شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی کردۆته ‌نێچیری دوژمنان،له‌پاداشتی تڕۆکردن وسه‌رشۆڕکردنی ئه‌م خۆفرۆشه‌ له‌م دوایه‌یدا ‌هاوشانی مامه‌بوو بۆ ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان وپه‌رله‌مانی ته‌زویری هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی مافیاو دز ، هه‌ر ئه‌و مسته‌فا چاوڕه‌ش بوو که‌خۆی به‌مسته‌فا سه‌رده‌شتی ناساندوه و ‌ئه‌م تاوانباره‌ خه‌ڵکی سلێمانی باشی ئه‌یناسن وخه‌لکێکی زۆریش به‌به‌ڵگه‌وه ‌ده‌یسه‌لمێنن که ‌چ تاوانبارێکه‌و سه‌ده‌ها گه‌نجی کوڕی کوردی به‌کوشت داوه‌ به ‌فه‌رمانی ده‌زگاکانی سیخوڕیه‌کانی به‌عس ،
هه‌ر له‌ساڵی 1968 وه‌ تاکو ئه‌مڕۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌ ده‌ستی مچه‌کوێر کوژراون زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان بێ چه‌ک بوون ویاخود ده‌سته‌کانیان له‌ دواوه‌ به‌ستراوه ‌بووه، ‌زۆر به‌ده‌گمه‌ن چه‌کداری تیابووه‌، له ‌ڕیگای جۆراو جۆره‌وه ‌بۆ پاراستنی گیانی خۆی ساڵی 1974 ده‌بێته ‌پێشمه‌رگه‌ی پاراستن پاشان بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامه ‌گڵاوه‌کانی ده‌چێته ‌ناو ڕیزی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌وماوه‌یه‌شدا تووشی هه‌رڕووداوێک بووبێت له‌ترسی خۆی هه‌وڵی داوه‌ براوخزم وکه‌س وکاری ئه‌وکه‌سانه‌شی کوشتوه‌ که ‌کاتی خۆی به ‌نامه‌ردی کوشتوونی یان به ‌زۆر پاڵی پێوه‌ناون بۆبه‌ره‌ی دوژمن که ‌ئه‌وه‌ش خزمه‌تێکی زۆرباش بووه‌ بۆ ده‌زگاسیخوڕیه‌کان و ئاسان کاری بۆکردوون که‌چه‌کدارێکی کورد له‌و چیایانه‌ دوور بخاته‌وه‌ . منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم دوور و نزیک که‌مێک له‌ڕه‌فتاره‌ کانی ئه‌م خائینه‌ ده‌زانم منیش ده‌مه‌وێ مه‌ڵۆیه‌ک بخه‌مه ‌سه‌ر ئه‌و خه‌رمانه‌ی که ‌به‌خۆفرۆشی کۆی کردۆته‌وه‌ وئه‌مڕۆ بۆی بۆته‌ سه‌روه‌ریه‌کی خۆفرۆشی وله‌هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کاندا باسی لێوه‌ ده‌کرێ فه‌رموون...... ئه‌مه‌ش له‌وده‌ریای خیانه‌ت وفایلداریه‌تیه‌ی که ‌له‌ پاڵ پێشمه‌رگایه‌تی وقاره‌مانیه‌تی ئه‌م که‌ڵه ‌فایلداره‌دا به‌ ئه‌نجامی گه‌یاندوه‌ ، ده‌مه‌وێ له‌م ده‌رفه‌ته‌دا لێره‌دا ئاشکرای بکه‌م که‌ زۆر به‌ی خه‌ڵکی ئاوایه‌کانی ئه‌وکاته‌ که ‌ئێستا له‌خوا به‌زیادبێ هه‌ندێکی زۆریان ماون وشایه‌ت ده‌بن به‌سه‌ر ووته‌کانه‌وه ‌تا چه‌ند ڕاست ده‌بێژم .
کاتێ (ڕێبوار چاوشین وکاڵێ) خۆشه‌ویستی یه‌ک بوون وده‌یانویست هه‌لێکیان بۆبڕه‌خسێ وبگه‌ن به ‌هاوسه‌رگیری هه‌میشه‌یی ،به‌داخه‌وه‌ بارودۆخه‌که‌ی ئه‌وکاته‌ له‌به‌رده‌میاندا ئاسته‌نگ بوو چونکه‌ ڕیبوار پێشمه‌رگه‌یه‌کی لاو ئازو چاونه‌ترس بوو بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌ دڵسۆزی، هه‌رئه‌م هۆکاره‌ش بووله ‌دواکه‌وتنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ کاڵێ ،ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ش زۆر له‌ نزیکه‌وه‌ هه‌ندێ که‌س له ‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ئه‌یانزانی که‌ خۆشه‌ویستیه‌که‌یان چه‌ندپاک وبێ گه‌رده ‌له ‌نێوانیاندا، له ‌ناکاو وه‌ک دڕکی نێوانی مه‌م وزین ،مسته‌فا چاوڕه‌شیان لێ په‌یدابووله‌سه‌ر هیچ وبێ بنامه‌یه‌کی فاشل ودڵ ڕه‌ق هه‌ردووکیانی گولله‌باران کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ‌مه‌لای دێ یه‌که ‌لێ ی پاڕابۆوه‌ و ووتبووی که‌شایه‌نی کوشتن نین چونکه ‌بڕیاری هاوسه‌ری یه‌کتریان داوه‌ و ئاشکرایه‌ له‌هه‌موومان وکارێکی خراپ ونهێنیان ئه‌نجام نه‌داوه ‌بۆیه‌ شایه‌نی کوشتن و هه‌ڵوه‌رینی گوڵی خۆشه‌ویستیان مه‌به‌، ئه‌و پاڕانه‌وه‌ی هه‌موویانی کرده ‌قوربانی جێ به‌جێ کردنی پیلانێکی تری وله‌نێوبردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ک بۆ ئاغاکانی به‌عس که‌ له‌شه‌ڕوبه‌رگری کردندا ده‌ستیان پێ ڕاناگات بۆ له‌نێوبردنیان ومچه‌کوێر ده‌که‌ن به‌مه‌قاشی ده‌ستیان بۆ له‌نێوبردبنی هه‌ڵۆیه‌کی سووری ئه‌و شاخانه‌.به‌ڵام مسته‌فا له‌گوندی (س) کچی (ع،ح) ی سک پڕ کردبووکه ‌هه‌موو خه‌ڵکی گونده‌که ‌و ده‌وروپشتی گونده‌کان ئه‌یانزانی هه‌رخۆی چووه ‌سه‌ر باوکی کچه‌که‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کردن و ووتی باسی که‌یت هه‌لا هه‌لات ده‌که‌م وگۆشته‌که‌ش ده‌رخواردی سه‌گ ئه‌یه‌م .
به‌ڕیزان..... بۆیه‌ ناوی ژنه‌که ‌نابه‌م ئێستا خێزانداره‌ و خاوه‌نی سێ منداڵه‌ ،مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ کوشتنی رێبوار وکاڵێ بۆ مسته‌فا حه‌لاڵه‌ به‌ڵام بۆ خۆی به‌ڕه‌وای ده‌زانێ سکی کچی خه‌ڵک پڕبکا.
ئه‌ی له ‌دوای ئه‌وکاره‌ساته‌ ئازادی برای محیدین حه‌مه‌ڕه‌حیمی بۆ له ‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ گولله‌باران کرد هۆکه‌ی ئه‌وه ‌بوو ژنه‌که‌ی جوان بوو یان ڕیگا خۆش بکات بۆ خۆی که ‌بتوانێ ده‌ست بۆ نامووسی ژنه‌ پێشمه‌رگه‌کان وکچانی هه‌ژاری گوندنشینه‌کان بدات .
گوندی بزنگیان سه‌ربه‌شارباژێروه‌کو گوندێکی دووره ‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس وناوچه‌یه‌کی ئازادکراوی ژێرده‌ستی پێشمه‌رگه‌ و بنکه‌یه‌کی حه‌وانه‌وه‌یان و نزیکی له‌شاری سلێمانیه‌وه‌ خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش زۆربه‌خزمه‌ت بوون له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ونانێکیان بێ ئه‌وان نه‌ده‌خوارد و زۆر له ‌نزیکه‌وه ‌له‌ ماهیه‌تی پێشمه‌رگایه‌تێ گه‌یشتبوون به‌هۆی نزیکی وتێکه‌ڵاوی هه‌میشه‌یان له‌گه‌ڵیان که‌ وه‌ک که‌س و کارو براو کوڕی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کردن ،ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته‌ کابرایه‌کی هه‌ژاری ئه‌م گونده‌یه‌ که‌ زۆربه‌مان چاک ده‌یناسین چه‌ند کورد په‌روه‌ر و نه‌ته وه‌‌یی بووکه ‌ئه‌ویش (عه‌به‌ی مینه‌سه‌مه‌ند) بوو که ‌په‌یوه‌ندی به ‌کاک جه‌لالی حاجی حسینی سه‌رۆکی پاسۆک ه‌وه‌ هه‌بوو،ئه‌م پیاوه‌ چه‌ند قسه‌خۆش بوو چه‌ند له‌ خزمه‌تی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌و بیری کوردایه‌تی دابوو،که‌ چه‌ند هیلاکی کاروبژێوی ژیان بوو بۆ په‌روه‌رده‌کردنی 12مناڵ ،مسته‌فا چاوڕه‌ش هیچ کاتێك چاوی به‌م پیاوه‌دا نه‌ده‌هات بۆله‌نێوبردنی هه‌زارویه‌ک فێڵی دائه‌نا بۆی جێ به‌جێ نه‌ئه‌کرا تا به‌فێل دووپێشمه‌رگه‌ی نارد بۆلای که‌ داوایان لێ کرد ده‌بێ ته‌سلیمیان بکاته‌وه ‌به ‌ڕژێم له‌ڕیگای ڕه‌بیه‌کی ئه‌سکه‌ری نزیک به ‌گونده‌که‌ یان وله‌ناکاو فسته‌فا دێت به‌سه‌راو دووپێشمه‌رگه‌که‌ هه‌ڵ ئه‌گه‌ڕینه‌وه ‌له‌ کاکه ‌عه‌به‌و به ‌مچه‌ کوێر ده‌ڵین ئه‌مه‌پیاوی رژێمه‌ وه‌ ده‌یه‌وه‌ێ ته‌سلیمان بکاته‌وه ‌بۆیه ‌بێ هیچ لێ پرسینه‌وه ‌و دادگاییکردن بێ تاوان کاکه‌عه‌به ‌ده‌به‌نه‌ سه‌رگرده‌که‌ی بزه‌نگاین وگولله‌بارانی کاکه‌عه‌به ‌ده‌که‌ن به‌ توومه‌تی جاسووسی که‌وانیه‌ وهه‌مووئه‌وکه‌سانه‌ی که ‌له‌وکاته‌دا پێشمه‌رگه‌بوون یان خه‌ڵکی گوندنشینه‌کان بوون هه‌مووئه‌وڕاستیه‌ ده‌زانن که‌کاکه ‌عه‌به‌ چ پیاوێک بوو بۆ کوردوکوردستان بڕواناکه‌م دڵی په‌پووله‌یه‌کی له‌خۆی زیزکردبێ .پێش ئه‌م ڕووداوه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کاکه‌ عه‌به‌ ترس بنوێنێ زوو زوو مچه‌کوێر ده‌چوو بۆ ماڵی نوری ڕه‌شه‌ قوربانی که ‌به‌رامبه‌ری ماڵی عه‌به‌ی مینه‌ سه‌مه‌ند بووله‌سه‌ر بانه‌که‌ی ماڵی نوری پاڵی ده‌داوه ‌و ژنی عه‌به‌ی بێ تاوان و دوانزه‌ مناڵه‌کانیشی له‌ترسانا ده‌نگی گریان و ڕۆڕۆ یان ده‌گه‌یشته ‌ئه‌وپه‌ڕی ئاسمان وهه‌ستیان به پیلانێک ده‌کرد،به‌ڵام نه‌یان ئه‌زانی سه‌ری پیاوه‌که‌یان ده‌خاته‌ ژێر گڵ که‌کاکه‌ عه‌به‌ی هه‌ناسه‌ ساردبوو .
به‌ڕیزان
بۆ خاتری خوێنی شه‌هیدان با ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌ن ماوه‌ هه‌تا گه‌نچ بوین بۆ کورد مان کردووه‌ هه‌تا زووه ‌ئه‌و تاوانباره وهه‌مووفایلداره‌کانی تریش بدرێنه‌ دادگا ‌تاکو ئێمه‌ بتوانین ته‌نها شه‌وێک به ‌ئاسووده‌یی بخه‌وین، که ‌هه‌ر ئه‌م فایلدار و سیخوڕانه ‌بوون به هه‌مان شێوه‌ ته‌زویریان بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی دز ومافیا کردو ده‌یانه‌وێ کوردستان به‌هه‌میشه‌ی ئارام وئاسوده ‌نه‌بێ و هه‌ر ژێرده‌سته‌ی ئه‌وان بن .

کارزان - شارباژێری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە