لێدە سەرۆك بووی به ئیمامی عهلی!..
Monday, 07/03/2011, 12:00
ئەو دەمەی مەلا بشیر بەهونەرمەندی كورد زەكەریا عبداللە ی دەووت بەكتریایە ، گومانمان دەبرد كە ئەو بەناو مەلایە پزیشكێكی زور گەورە و دانا بێت ، وا بە ئاسانی و بە بێ فحوێات خەڵك بە بەكتریا ناوزەند دەكات ، كەجی كە خۆی هەلبژارد بۆ بەرلەمانی كوردستان لە سەر لیستی پارتی ئەو كات بۆمان دەركەوت كە ئەمە خۆی مشەخۆرە و هەموو شتێك هەر بەبەكتریاو شتی وا دەبینیت ، ئێستاش وابزانم دكتورایەكی فاڵتۆى بە هەرمشەخۆری و ریسوایەك بێت هێناوە لەو شەریعەتەی كە كردوویەتی بە ئامرازێك بو بەدەستهێنانی مەرامەكانی ، هەر ئەو مەرامە پیسانەشێتی كە وا زەلیل و ریسوای كردووە بە جۆرێك سەر گزگلێكی وەكو مسعود بكات بە علی كوری ئەبو تالیب و ئەو خەلكە بەشەرەفەش بكات بە خەواریج و خوێنیان حەڵال بكات ، ئەگەر شیعەكان بزانن ئەو وەسفەت داوە بە سەیدەكەت بەخوا هینت ئەكەن ، بە راستی مەلا تۆ توشی ئایدزی فكری و شێرپەنجەی ئەخلاقی بووی ، هەموو خەڵكیش دەزانن خۆت و سەرۆكەكەت چۆن جاشێكی توركن ، دڵنیام ئەگەر پۆستێكت لای ێدام حسین یش هەبووایە ، ئەوكات خەڵكت بە قورەیشە جاهیلەكان و ئەویشت بە پێغەمبەر وەسف دەكرد ، دەك ریسوا بیت مەلای خۆ فرۆش .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست