داواکارییه کانمان ،که‌ ڕه وان و مافی ئاسایی خۆمانه بۆمان جێ به جێ بکه ن ، له ئازادی و داد په روه ریی و یه کسانی

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


کوردستانپۆست: ئه‌م ریزبه‌ندی داواکاریانه‌ لای به‌ڕێزیک له‌ خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بۆمان هاتووه‌ ، ده‌یخه‌ینه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست بۆ خویندنه‌وه‌ و گفتوگۆکردن له‌سه‌ری.

[ ئازادی ]

یه که م:
ده بێت بیر و ڕا و ئایین ئازاد بێت و نابێت هیچ که سێک له سه ر په یڕه وکردنی بیرو ڕاکه ی یان ئایینه که ی بگیرێت یا خود ڕێگیری لێ بکرێت له په یڕه وکردنی و بانگه واز بۆ کردنی.

دووهه م:
ده بێت له م ڕۆوه هه موو ئه و زیندانیانه ی که به هۆوی بیرو ڕای جیاوازیانه وه یا خود له سه ر په یڕه و کردنی ئایینه که یانه وه گیراون ئازاد بکرێن و داوای لێ بووردنیان لێ بکرێت. [ئه وانه ی که به هۆی شه ڕی ناوخۆوه گیراون له ساڵانی ڕابردوودا یاخود دواتر و ئیسته].

سێیه م:
نا بێت هیچ که س له خۆڕا و به بێ هیچ تاوانێک ده ستگیر بکرێت و ڕاپێچی ده زگاکان بکرێن بۆ لێپرسینه وه ته نها له به ر ئه وه ی ڕای جیاوازه یاخود چێی گومانه له لای ده سه ڵات. وه هه رکه س که به بێ تاوان وه به بێ هیچ به ڵگه یه ک بگیرێت یاخود ئه شکه نجه بدرێت ده بێت دادوه ری تایبه ت هه بێت بۆ ئه وکێشانه و پاش به ربوونی قه ره بووی ماددی و مه عنه وی بۆ بکرێته وه و لایه نی به رپرسیار له گرتنی به پێی یاسا سزا بدرێن.

چواره م :
ده بێت یاسایه ک ده ربچێت که گاڵته کردن وسوکایه تی کردن به هه ر بیروباوه رو ئایینێک له رێی [کرداری یان گوفتاری یاخود نوسین] له ڕێی گۆفارو کتێب و که ناڵه کان یان هه رشێوازێکی دیکه که ببێته مایه ی نیگه رانی خه ڵک وهه ست بریندار کردنی خه ڵکانی شوێن که وتوی هه ر ئایینێک ، ئه وا ده بێت به تاوان دابنرێت و سزای یاسایی بۆ دابنرێت، هه تا دیموکراسی و مافی مروڤ و رێزگرتن له ئایین بیروڕا جیاکان بچه سپێت.

پێنجه م :
ده بێت خۆپیشاندان مافی هاو وڵاتیان بێت وبه بێ مۆڵه ت خه ڵک داواکاری مافی خۆی بکات له سه ر شه قام و له به رده م ده زگا به رپرسه کان به شێوه یه کی ئاشتیانه وبێ توندو تیژی، ته نها ئاگادار کردنه وه ی پۆلیس له به ر ئه وه ی پارێزگارییان لێبکرێت و کار ئاسانیان بۆ بکرێت وه هااوکاری بکرێن، نه وه ک بۆ ئه وه ی ڕێیان پێبدرێت [مۆڵه ت] یاخود ئازاریان بدرێت.

[به هیچ شێوه یه ک نا بێت به دار و سۆنده و دوکه ڵ و ئاگر و ئاسن و فیشه ک و ته قه کردن ڕوو به ڕووی خۆ پیشاندا نێک ببنه وه که به ئاشتی و هێمنانه داوای مافی خۆیان ده که ن، وه ده بێت سه رپێچی که ران له دار به ده ست و چه ک به ده ست و ئه وانه ی که هه ر هاو وڵاتییه کیان بریندار کردوه و ئازار و ئه شکه نجه داوه و ده بێت به زووی بدرێنه دادگاو سزای خۆیان وه ر بگرن، به تایبه ت بکوژان وداپڵۆسێنه رانی خۆ پیشانده ران به توندی سزای یاسایی بدرێن].
(وه نابێت به هیچ شێوه یه ک خه ڵک به هۆی خۆ پیشاندانه وه بگیرێت ئه گه ر ته نها داوای مافی ڕه وای خۆی ده کات).

شه شه م :
ده بێت قه ره بووی مادی و مه عنه وی هه موو بریندار و کوژراوه کان به پێی یاسا بکرێته وه، وه داوای لێبوردن له که س و کاریان بکرێت .[ وه سزای تاوان کاران بدرێت به زوو ترین کات].


[ داد په روه ری ]

یه که م:

بنه بڕ کردنی گه نده ڵی ومشه خۆریی و به زایه دانی سامانی گشتی له هه موو فه رمانگه حکومیه کان دا که مه به ستمان له م خاڵانه ی خواره وه یه:
ا : ده بێت جێبه جێکردن و ڕاپه ڕاندنی ئیش وکاری ڕۆژانه ی هاو وڵاتیان وه دامه زراندن به پێی یاسابێت و نابێت جێبه جێکردنی کارو باری وڵات له فه رمانگاکان دا به به رتیل وخزمایه تی و واسیته و ته زکیه و لایه نگیری حیزبایه تی بێت.
ب : ده بێت پاک سازی بکرێت و هه رگه نده ڵکارێک به پێی یاسا سزا بدرێت و مه له فی تایبه ت بکرێته وه و تۆماری گه نده ڵیه کانیان بکرێت و متمانه ی شه ره فی خزمه تگوزاری لێبسه ندرێته وه ئه گه ر گه نده ڵیه که ی دزی و خیانه ت له پیشه که ی بوو.
ج : ده بێت چاک سازی بکرێت و لێرسینه وه هه بێت به رامبه ر به هه ر که مته رخه میه ک له به ڕێوه بردنی کاروباری هاو وڵاتیان یاخود پڕۆژه خزمه ت گوزارییه کان، وه هه ر فه رمانبه رێک یاخود به رپرسێک که مته رخه م بێت له کاره که ی وه له ماوه ی دیاری کراودا ڕای نه په ڕێنێت ده بێت پله ی داببه زێرێت و لا ببرێت تا خزمه ت به نیشتمان و هاو وڵاتی ببێته ئامانج و ڕێزگرتن له کاره کانمان ببێت پیشه وبه مه یش کوردستان به ره و پێش ده به ین.
د : ده بێت گۆڕانکاری له به ڕێوه بردنی کاروباری وڵات له هه موو ئاسته کان دا بکرێت وه به رپرسیارێتی وفه رمان داری له هه ر پله یه ک دا وه له هه ربوارێک دا به پێوه ری پیشه یی و پسپۆڕی بێت واته : [که سی شیا و بۆ شوێنی شیاو]، کورد گوته نی : (نان بۆ نانه وا و گۆشت بۆ قه ساب).[ ئه گه ر وا نه کرێت ئه مه خیانه ته له نیشتمان و ڕێگرتنه له به ره و پێش بردنی وڵاتمان].
دووه م :
ڕێکخستنی شێوازی به ڕێوه بردنی کاروباری وڵات له ده زگاو فه رمانگه حکومیه کان دا به پێی نه خشه وبه رنامه ی پێویست بێت ونابێت هیچ به رپرس و فه رمانبه رێک دوو موچه وه رگرێت له سه ر حسابی داهاتی وڵات ومافی خه ڵکی کوردستان بدرێت به مشه خۆر، که مه به ستمان له م خاڵانه ی خواره وه یه:
ا : ده بێت له هه رده زگاو فه رمانگه یه کی حکومیدا به هه موو جۆره کانیه وه به پێی پێویست کارگوزارو فه رمانبه ری دڵسۆزو لێهاتووی هه بێت که بتونن به کاره کانیان هه ڵسن وبه شێوه یه کی پیشه یی خزمه ت به هاو وڵاتیان بکه ن، واته : (که سی کارکه ربن نه وه ک جێگر) ، به مه یش له هه رده زگاو فه رمانگه یه کدا که سی دووباره و سێ باره هه بوون که به هۆی حیزبایه تی مونافه سه ی ناشه ریفانه وه دامه زرابوون ده بێت لاببرێن چونکه مووچه سامانی گشتی یه وبه فیڕۆدانی گه نده ڵی یه وخیانه ته له سامانی وڵات. [وه نابێت مووچه ی به رپرسه باڵاکان (بیست 20 قات وپه نجا 50 قات) ی مووچه ی فه رمانبه ری ئاسایی بێت و ده بێت پێداچوونه وه بکرێت له مووچه کانیان داو بڕی گونجاو دیاری بکرێت. هه روه ها مووچه ی فه رمانبه ره ئاساییه کان به پێی نرخ وژیانی ڕۆژانه زیاد بکرێت تا پێی بژین].
ب : ده بێت پێداچونه وه بکرێت له شێوازی به ڕێوه بردنی کاروبار له ده زگاو فه رمانگاکان دا له لایه ن که سی پسپۆڕوشاره زا بۆکارئاسانی وده بێت ڕێز له هاو وڵاتی بگیرێت که ڕوده که نه فه رمانگه کان وه به جوانی مامه ڵه یان له گه ڵ بکرێت، وه نابێت به هیچ شێوه یه ک کاری خه ڵک قورس بکه ن یاخود دوای بخه ن و ده ستی ده ستیان پێبکرێت. واته : (ده بێت به رپرس وفه رمانبه ر ڕه وشتی جوان بێت وڕێز له خه ڵکی وکاره که ی بگرێت تا ئه وپاره یه ی که وه ری ده گرێت به رامبه رکاره که ی ویژدانی پێ ئاسووده بکات).
ج : ده بێت سندوقی سکاڵا له هه موو ده زگاو فه رمانگه کان دا هه بێت و هه رهاو وڵێ تییه ک که هه ستی کرد پشتگوێ خراوه یاخود مافی ده خورێت بتوانێت سکاڵا بکات ولایه نی په یوه دنیدار به وکاره لێپرسینه وه ی له گه ڵ بکرێت، ئه گه ربه رپرسه یاخود فه رمانبه ر، وه به پێی که مته رخه می وپشتگوێخستنی کاره که ی سزای یاسایی بدرێت.
د : ده بێت له هه موو بوارو ئاست وده زگاو فه رمانگه کان دا ساڵ له دوای ساڵ بۆ کارئاسانی وبه ره وپێش بردنی وڵاتمان چوست وچالاکی و داهێنان هه بێت تا ئاستی خزمه ت گوزاری به رزبکه ینه وه به مه یش ئاسوده یی وخۆشگوزه رانی بۆ خه ڵکی دابین ده که ین، وه هه ربه رپرسێک یاخود فه رمانبه رێک یاخود هه رکه سێک ته نانه ت ئه گه رهاو وڵاتیه کی ساده ش بوو وه له ده ره وه ی بواری کاری خۆی چالاکیه کی خزمه تگوزاری پێشکه ش کرد یاخود داهێنانێکی کرد که سوودو به رژه وه ندی بۆ نیشتما ن وگشت هاو وڵاتیان ده گه ڕایه وه ئه وه (واچاکه که پاداشت بکرێت و وه ک که سێکی دڵسۆز بۆ گه له که ی ڕێزی لێبگیرێت) به بێ زیاده ڕه ویی ولایه نگیری.

[ یه کسانی ]

ده بێت یاسا سه روه ربێت و ده زگاکان وه فه رمانگه کان له خزمه ت هه موو خه ڵکیدا بن و پێشمه رگه وئاسایش وپۆلیس وگشت لایه ک دڵسۆزی ولایه نگیریمان وه کاروخزمه ته کانمان له پێناوی گه ل ووڵات و خاک و نیشتمانه که مان دابێت، وه داهاتی وڵاته که مان به یه کسانی له پێناوی خزمه تی گشتی ودانیشتوانی ئه م نیشتمانه دا به بێ جیاوازی دابه ش بکرێت به شێوازێکی زۆر حه کیمانه به پیلانی درێژ خایه ن له پێناوی به خته وه ری هه موو ڕۆڵه ی گه له که ماندا وه بۆ ئایینده یه کی گه ش بۆ نه وه ی داهاتوو و نیشتمانه که مان سه ربخه ین وه پێش بخه ین، که مه به ستمان له م خاڵانه ی خواره وه یه :
یه که م :
یاسا سه روه ره و ده بێت ڕۆڵی سه ره کی وشارستانی خۆی بگێڕێت به بێ جیاوازی له نێوان حاکم ومه حکوم دا، واته: (جیاوازی له نێوان سه رکرده وبه رپرس وده سه ڵاتدارو بێ ده سته ڵات دا نی یه له به رامبه ر یاسادا) وه هه موو که س ده بێت به یه کسانی سه یر بکرێن وه دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێت سزاو یاسا به سه ر هه موو لایه کدا بچه سبپێت که سه رپێچی بکات یاخود تاوان بکات یاخود له یاسا لا بدات. [ئه گه ر وا نه که ین واته جه ورو سته م وڵات پڕده کات وژیان له خه ڵک تاڵ ده بێت وهێمنی و ئاشایش به رقه رار نابێت و به مه یش پشێووی وتوندو تیژی دێته ئاراوه].
دووه م :
ده بێت ده زگا هه ستیاره کان وه ئه وانه ی که پارێزگاری هێمنی وئاسایشی وڵاتیان له ئه ستۆدایه له خزمه تی به دی هێنانی که شێکی ئارام بۆ خه ڵک وئاسایش بۆ هه رێمه که مان به دڵسۆزانه ئه رکی خۆیان به جێ بێنن وه ئینتیمایان بۆ گه ل ونیشتمان بێت نه وه ک بۆ حیزب ولایه نه کانیان، چونکه کوردستان موڵکی هه موو کورده وده بێت هاو وڵاتی وبه رژه وه ندی نیشتمان له پێش به رژه وه ندی حیزبه وه دا بنێت. واته : (هه رده زگایه کی هه ستیارو به رپرس له ئاسایشی گشتی له دژی هاو وڵاتی بجوڵێته وه ده بێت به هێڵی سوور دابنرێت وسزای ئه وانه بدرێت که ده ست درێژی ده که نه سه رهاووڵاتی وهێمنی خه ڵک ده شێوێنن) چونکه ده بێت [حکومه ت و یاسا له پێناوی خزمه تی وڵات وبه رژه وه ندی خه ڵکیدا بێت نه وه ک به پێچه وانه وه].


سێهه م :
ده بێت داهاتی کوردستان وه سا مانی گشتی لای خه ڵک ڕون بێت وبه یه کسانی دارایی وڵات دابه ش بکرێت به شێوازێکی دانایانه وژیرانه له پێناوی خۆشگوزه رانی خه ڵک وپێشخستنی نیشتمانه که مان دا سه رف بکرێت، واته : (قۆرخ کردن وبردنی داهاتی وڵات وسامانی گشتی له نه وت وگشت به رهه مه کانی وڵات خه تی سووره و بێ به ش کردنی خه ڵکی ئه م هه رێمه لێی به خیانه تی نه ته وه یی دائه نرێت)،
وه نابێت هیچ حکومه تێک له پێاوی به رژه وه ندی حیزبی ومانه وه ی خۆیدا سامانی وڵات به تاڵان به رێت و داهاتی ئه م کوردستانه به هه ده ربه رێت. [ئه گه ر وانه که ین سته م له نه وه ی نوێ وداهاتوو ده که ین وخزمه ت به گه ل ونیشتمانمان ناکه ین به مه یش نا دادپه روه ریی وه نا یه کسانی ڕوو ده دات و هاووڵاتی هه ست به سته م ده که ن ده سه ڵات به زه وت که ری مافه کانیان دا ده نێن].
چواره م :
ده بێت موڵک وماڵی ده وڵه ت و هه موو ئه و زه وییانه ی که داگیر کراون له هه ر لایه نێکه وه بگێڕدرێته وه بۆ موڵک وماڵی ده وڵه ت و له به رژه وه ندی گشتی هه موو تاکێکی کۆمه ڵگه ی کوردی به گه ڕ بخرێت.
(وه هه ر که سێک یان هه ر پارتێک زه وی هه رکه سێکی داگیر کردووه دبێت بدرێته وه به خاوه نه که یی و قه ره بووی زیانه کانی له سه ر لایه نی زه وتکه ر بدرێت به پێی یاسا).
پێنجه م :
داهاتی گشتی وڵات به تاایبه ت بودجه ی ساڵانه ی نه ووت ده بێت و واباشه به م شێوه یه دابه ش بکرێت:
ا : کوردستان وڵاتێکی ده وڵه مه نده و به بێ داهات وبودجه ی نه ووت ده کرێت پاش پاک سازی وچاک سازی له وڵات دا به پێی پیلانێکی ژیرانه وسه رکه وتوو خه ڵکی هه رێمه که به یه کسانی بژیه نێت.
ب : ده بێت پشت به بوودجه ی نه ووت نه به سترێت بۆ مووچه ی مانگانه چونکه نه وت هه تا هه تایی نی یه وکۆتایی دێت بۆیه ده بێت گوێ له که سانی دانا و دڵسۆزو خه مخۆر بگیرێت وه به شێوه یه کی جدی وڕاستی له ئاستی به رپرسیارێتی دا مامه ڵه له گه ڵ ئه م دۆسیه یه دا بکرێت تا هه موو لایه ک به یه کسانی ئه رکی خۆیان به جێ بێنن و مافی خۆشیان پێ بدرێت. بۆیه داهاتی ساڵانه ی نه ووت ده بێت به هه ل وه ربگیرێت وبه دیارییه کی خوایی وه ربگیرێت که له پێناو خزمه ت وبه رژه وه ندی هه موو لایه کدا سه رف بکرێت،واته (نابێت که س لێی بێ به ش بێت به یه کسانی هه ر له منداڵێکه وه هه تا به ته مه نترین که سی ئه م خاک ونیشتمانه لێی به هره مه ند بێت).
(وه نابێت حیزب له پاره ی داهاتی گشتی ببات و دابه شی بکات وه ک ئه وه ی مافی خۆی بێت، به تایبه ت بودجه ی نه وت چونکه سامانی گشتی مافی هه موو تاکێکی هاونیشتمانی کورده و به بێ ڕه زامه ندی خاوه نه که ی به دزی و خیانه تی نه ته وه یی دا ئه نرێت).

شه شه م :
ده بێت داهات وبوودجه ڕوون بێت و ساڵانه وه زاره تی دارایی وڵات ئاشکرای بکات وله پێناو خوشگوزه رانی خه ڵک دا ڕای خه ڵکی داناو دڵسۆزو شاره زا وه ربگیرێت له شێوازی خه رج کردنیدا بۆ تێسته ونه وه ی داهاتوو، بۆیه به باشی ده زانین که به م شێێوه یه سه رف بکرێت:
ئه مه دوا خاڵی ئێمه یه ودوا داواکاری ئێمه یه بۆ که سانی به رپرس وحکومه ت وده سه ڵات له پێناو هێنانه دی یه کسانی ودادپه روه ریی دا بۆ به رژه وه ندی هه موو خه ڵکی کوردستان، وه ئێمه سووپاسی ئێوه ده که ین که به م کارانه هه ڵبسن و ئه م داواکارییانه مان بۆ جێبه جێ بکه ن. وه بۆ سوود وه رگرتن یاخود پرس وڕا له پێناو سه رخستنی ئه م پڕوژه یه بۆ ڵێتمان وکوردستانی خۆشه ویستمان دا وه له پێناوی هێنانه دی ئازادی ودادپه روه ریی ویه کسانی ئاماده ی خزمه ت وهاوکاری کردنیین.
(ئه م داواکاری و شێوازی دابه شکردنه بۆ حکومه تی ئێسته وده سه ڵات دارانی ئه م کاته و هه ر حکومه ت و ده سه ڵات دارێکی تره که به دوای ئه مان دا دێن، چونکه ته نها به م شێوه یه عه داله ت و داد په روه ری و یه کسانی دێته کایه وه. بۆیه به تایبه ت مافه گشتی یه کان له ئازادی و سامانی گشتی مافی خه ڵکه ونا بێت یاری به چاره نوسی خه ڵک بکرێت له ژێر هه رناوێکدا بێت، چونکه دواڕۆژ و داهاتوو چاره نوسی وڵاتمان په یوه سته به چاره نوسی گه له وه.)

(نمونه یه ک له شێوازی دابه شکردنی داهاتی ساڵانه له بوودجه ی نه ووت دا)

وه ک دیاره وئااشکرایه لامان که بودجه ی ساڵانه له هه شت ملیار دۆلار وه زیاتر که ئه م ساڵ یانزه ملیاره بۆ هه رێمی کوردستان ده کرێت به م شێوه یه کاری له سه ر بکرێت:
ا : ده بێت داهاتی ساڵانه دا به شی دوانزه مانگ بکرێت، واته (بڕی پاره که دابه ش بکرێت به سه ر 12 دا)، ئه مه زۆر گرنگه تابتوانین به شێوه کی دانایانه وه به یه کسانی دابه ش بکرێت بۆ به رژه وه ندی گشتی له پێناو خۆشگوزه رانی خه ڵکی هه رێمه که مان دا.
ب : ئه گه ر ڕێژه ی 8 [هه شت] ملیار دۆلار به لای که مه وه دابنێین بۆ هه رساڵێک (چونکه ئه مه نمونه یه که و زۆرله مه زیاتره) ئه وا که دابه شی 12 [دوانزه ] ی ده که ین ده کاته بڕی (000،000،666) [شه ش سه دوو شه ست و شه ملیون دۆلار مانگانه، واته (نزیکه ی شه ش سه د ملیۆن دۆلار مانگانه) که به گرنتی له م ڕێژه یه زیاتره.
ج : ده بێت ئه و ڕێژه یه که بۆ هه رمانگێکه دابه شی 30 [سی] بکرێت، واته (بڕی یه کسان له بوودجه ی ساڵانه بئ هه ر ڕۆژێک دیاری بکرێت)، که ده کاته نزیکه یه کی رێژه یی بۆ هه ر ڕۆژێک به بڕی 20 [بیست میلیۆن دۆلار] بۆ هه ر ڕۆژێک له ساڵه که دا. {بۆ زانیاری: به پێی 17% ئه م ساڵ به پێی نرخی به رمیلی نه وت زیاد له 40 ملیون دۆلاره بۆ هه ر ڕۆژێک، وه به پێی نرخ وبڕی نێردراو ئه م ڕێژه یه زیاد و که م ده کات هه موو ساڵێک}
د : ده بێت پێش سه رف کردنی بۆ هه رپڕۆژه یه ک بزانرێت که پێداویستی خه ڵکی زۆر گرنگ و به په له چی یه پاشان ڕه چاوی گشت بواره کان بکرێت وه پاشه که وتی لێ بکرێت (ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕه ش)، واته نابێت هه مووی سه رف بکرێت وه نا بێت هه مووی له یه ک جۆر پڕۆژه دا سه رف بکرێت ئه گه ر زۆر زه روریش بێت. بۆیه ده بێت به دانایی و حه کیمانه وه به شێوه یه کی دڵسوزانه کاری له سه ر بکرێت له پێناو به رژه وه ندی گشتی و خۆشگوزه رانی خه ڵک دا.
(سامانی گشتی ماڵی هه موانه و ئه مانه تێکه مافی هه مووکه سێکی تێدایه بۆیه ده بێت ڕه چاوی تێسته وداهاتووبکرێت وه که س لێی بێ به ش نه بێت به شێوازێکی یه کسان بۆ ئاسووده ی ویژدانی نه ته وه ییمان)
پاش ئه م دابه شکردنه ئێمه پێمان باشه که له م بوارانه دا سه رف بکرێت به به رداوام و بێ ده ستکاری چونکه زۆر گرنگه که پابه ند بوون پێوه ی هه مووهاووڵاتییه ک له م کوردستانه دا لێی به هره مه ند ده بێت چ له پڕۆژه خزمه تگوزارییه کان دا چ له بۆ دابینکردنی خزمه ت بۆ هه رتاکێکی کۆمه ڵگای کوردی، چونکه له کۆتاییدا خۆشگوزه رانی هه ر هاووڵێاتییه ک ئاسووده ییه بۆ هه موولا یه ک چونکه نه هێشنتی بێکاری و دابینکردنی یه که ی نیشته جێ بوون و زیاد کردنی خزمه ته گشتیه کان ئاوه دانی کوردستا نه و پێشخستنی نیشتمانیش سه ربه رزییه بۆ هه موان وجوانی و ده وڵه مه ندی کوردستان سه ربه رزیی یه بۆ هه موو ڕۆڵه یه کی خاکی کوردستان به بێ جیاوازی.

(ئامانج و پڕۆژه کان)

یه ک : یه که ی نیشته جێبوون، واته (خانوو).
(ده بێت داڕشتنه وه بۆ خه ریته ی شار بکرێته وه و به پێی جوانکاری وپێویستی شاره که جاده کان گه وره بکرێن وه ماڵه کۆنه کان بیناای تازه و مۆدێرنی تیا بکرێت به بێ زیاده ڕه وی، بۆ نموونه (گه ڕه کی سابونکه ران له شاری سلێمانی)، که ده کرێت وه ک شوقه دروست بکرێت و خه ڵکی زیاتری تیا نیشته جێ بکرێت وه هه مان دووکانه کانیان پێ بدرێته وه).
[ده بێت به خۆڕایی و به بێ به رامبه ر بدرێت به هاووڵاتیان به سه ره و به پێی {هه ژارترین وداماو ترین زۆری ڕێژه ی خێزان} وه به شێوه یه کی یه کسان به پێی دابه شکردنی ڕێژه یی ناوچه کاان (واته دابه شکردنی خانوو به پێی واسیته وحیزبایه تی وبه رتیل نی یه).
{بۆ شێوازو زانیاری زیاتر تکایه په یوه ندیمان پێوه بکه ن له شێوازی دروستکردن و دابه شکردنیش له گه ڵ ڕێزو پێزانینمان}
دوو : خۆراکی مانگانه، واته (بایعی یان بگاقه ی تموینی).
[ده بێت ڕێژه ی پێویشت بۆ مانگه که له 7 (حه وت) جۆر خۆراک له چه شنێکی باش بێت، واته : (نابێت که سابه ت و بازرگانی به قووت وخۆراکی خه ڵکی ڕه ش و ڕووته وه بکررێت)].
{ده کرێت پرس و ڕابکرێت ئه وماڵانه ی ده وڵه مه ند ن و پێویستیان به و بڕه خۆراکه نی یه ده کرێت پاش دیاریکردنی سه رجه م زیاده کان له ما نگی داهاتووه وه هه مان بڕی دیاری کراو به پێی پاره که ی بدرێته که ل وپه لی پێویست وهه رجاره ی شتێکی گرنگ وه دا به ش بکرێته وه به سه ر خێزانه هه ژاره کان دا.، به م شێوه یه خزمه تێکی زیاتر پێشکه ش به خه ڵکی هه رێمه که ده که ین}.
سێ : کارگه وبه رهه م هێنانی پیشه یی و سروشتی، واته (نه هێشتنی بێکاریی و به رهه م هێنان له دروستکرد ن و کشتوکاڵ کردن ودروستکردنی کارگه و کۆمپانیا بۆ به رهه می خۆماڵی)
[ئه مانه هه مووی ده بێت سامانی ده وڵه وت و موڵکی هه میشه یی گشتی و وڵات بێت]، وااته : کڕین و فرۆشتن به موڵک وماڵی گشتی یه وه نابێت بکرێت.
چوار : جوان کاری وخزمه تی گوزاری گشتی له گشت شارو شارۆچکه کانی کوردستان به یه کسانی وبێ جیااوازی، واته (خه سته خانه وقوتابخانه وکتێبخانه وشوێنی یاری وباخی گشتی و مه یدان و دیمه نی جوان بۆ گه ڕه که کان دابین کردنی هه موو خزمه ته جیاجیا کان له م بواره دا، وه دابین کردنی شوێنی تایبه ت و کارئاسانی خزمه تگوزاری بۆ خاوه ن پێویستیه تایبه ته کان وه ک: [پیر و به ساڵاچو، که م ئه ندام، نه خۆشه درێژ خایه نه کان، که ڕۆلاڵ، کورته باڵێکان....هتد..له یانه ی تایبه ت و کارئاسانی له بواری گواستنه وه و هاتوو چۆدا].
[نابێت ئه م شوێنانه قۆرخ بکرێن و ده بێت کراوه بن بۆ خزمه تی هاو وڵاتیان به گشتی].
پێنج : گه یاندنی خزمه ت گوزاری جاده و ئااو و کاره با بۆ هه موو جێکه یه کی ئاوه دان له م کوردستانه به شێوه یه کی یه کسان.
[ده بێت ئه م به شه حکومه تی ئێسته له سه ر ئه ودا هاتانه ی ساڵانی ڕبردوو بیکات که نه کراوه و پاره که ی دیار نی یه، چونکه کوردستانێکی بچوکی سێ شاری به دانیشتوانێکی چوار پێنج ملیۆنی ده بوایه به م هه موو داها ته وه له(شاری دبی) خۆشتر بوایه (له گه ڵ داوای لێبووردن)].
شه ش : قه رزی زۆر ودرێژ خایه ن به بێ سوود، واته : (قه رز دان به خه ڵکانێک که ده وڵه مه ند نین وه هه ژاریش نین که نه توانن قه رزه که بده نه وه، که ده بێت که فیل و ستراتیجی دانه وه ی قه رزه که به پێی ئه و کاره ی که هه یه تی مانگانه دیاری بکرێت بۆ ماوه ی 10 (ده) ساڵ.
[ده کرێت ڕێژه ی قه رزه که له 10 هه زار هه تا 50 هه زار دۆلار بێت به پێی جۆری ئیشه که ی وه گه شه پێدانی بۆ باش کردنی گوزه رانی، وه ده بێت لیژ نه ی پسپۆڕ و شاره زا بڕیاڕی له سه ر بدات، پاش کاری کاغه ز بڕه که ی بۆ دابین بکرێت].
{بۆ زانیاری زیاتر و شێوازی دانی قه رز تکایه په یوه ندی بکه ن}.
حه وت : بڕێکی دیاریکراوی مانگانه بۆ پاشه که وت و زیاد کردنی ڕه سیدی بانکی کوردستان، وه هه ڵگرتنی ئه وبڕه بۆ حاڵاتی زۆر پێویست و گرنگ، (ماڵی سپی بۆ ڕوژی ڕه ش).
هه شت : دیاریکردنی بڕێکی بۆ پڕکردنه وه ی مووچه ی مانگانه ئه گه ر که م و کورتی هێانا له داهاتی گشتی کوردستان له ناوه وه.(به ڵام وا باشتره که پشت به مه نه به سترێت بۆ مووچه ، ده بێت داکۆکی له سه ر به رهه م و سامان وداهاتی گشتی ناوه وه ی کوردستان بکرێته وه).
[ده بێت زۆر به وردی دیراسه ی فه رمانبه رو مووچه خۆران بکرێت، وڵاتێکی وه ک کوردستان به و ڕێژه ی دانیشتوانه وه هیچ پێویشتی به (یه ک ملیون) مووچه خۆر نی یه، (نابێت مشه خۆر بمێنێت له کوردستان، به ڵکو به پێی پێویست بڕی پێویست ببڕدرێته وه بۆ که سانی زۆر هه ژارو نه دار].

(بڕی دیاری کراو له بودجه بۆ هه ر پرۆژه یه ک)

یه که م :
دابین کردنی بوودجه ی 5 (پێنج) ڕۆژ له هه ر مانگێکدا به به رده وام، واته : 5 * 12 = 60 ڕۆژ له ساڵێکدا.
که به لای که مه وه ..که وه ک نمونه یه ک باسمان کرد هه ر ڕۆژه ی 20 ملیون دۆلار، واته : 20 * 5 * 12 = 1200 ملیون دۆلار ساڵانه.
[هه رخانوویه ک ده بێت له 50 هه زار دۆلار که متر نه بێت به ڵکو گه ر پێویست کان که مێک زیاد بکرێت تا بۆ ماوه ی درێژ خایه ن وهه موو ڕێنوماییه کانتی سه لامه تی و ته ندروستی تیا ڕه چاو بکرێت]
{هه ر یه که یه کی نیشته جێبوون ده بێت له مانه پێک بێت:

1- حه ما م و توالیت. 1 دانه .ڕووبه ر 6 متر دووجا
2- چێشتخانه. 1 دانه ڕووبه ر 15 متر دووجا
3- ژوری دانیشتن. 1 دانه ڕووبه ر 20 متر دووجا
4- ژوری نوستن بۆ ژن و مێرد. 1 دانه ڕووبه ر 16 متر دووجا
5- ژوری نوستن بۆ منداڵان. 2 دانه 15/15 ڕووبه ر 30 متر دووجا
6- ژۆری میوان. 1 دانه ڕووبه ر 15 متر دووجا
7- ڕێڕه و وبۆشای فراوان بۆ پلیکان و نێوانی ژوره کان.........................ڕووبه ر 18 متر دووجا
(به م چه شنه خانویه کی ته واو دروست و بێ که م و کوڕ له مه ودای ڕووبه ری 120 متر دووجادا به باشترین شێوه دابین ده که ین)
به م پێیه ساڵانه 24 هه زار بنکه ی نیشته جێبوون دابین ده کرێت و به م شێوه یه ش ساڵانه 24 هه زار خێزانی هه ژار له نه بوونی و هه ژاری ڕزگارییان ده بێت.
[ده بێت دابه شکردنی ژماره به پێی ڕێژه ی دانیشتوانی هه رناو چه یه ک بێت، وه پاش دڵنیا بوون له سه ر ژمێری ڕێژه ی هه ژاری دانیشتوان هه موو ساڵێک به ر یه که مین و زیاترین و زۆر هه ژار ترین ده که وێت ، به م پێی یه ش داد په روه ری و یه کسانی دابین ده که ین و گرنگ ئه وه یه هه موو که س به مافی خۆی ده گات و که سیش له م کوردستانه دا بڕواناکه ین ئه وه نده بێ ویژدان بێت که به م شێوه دابه شکردنه نااڕازی بێت].
(واباشتره که له چه شنی شوقه دا دروست بکرێت تا زۆرترین خانه ی نیشته جێبونمان ده ست بکه وێت به که مترین ڕووبه ری زه وی، وه ئه گه ر له سه ر ئه م شێوه تێرو دروسته نه بێت ئه وا هه ر به زایه دانی سامانی گشتی یه و ئه ومه به سته نا پێکێت که شوێنێکی ئاسووده بۆ خێزانێکی به خته وه ر دابین بکات،{ بۆیه زۆر گرنگه که له و ڕووبه رو ژورانه که متر نه بن}). {ده توانرێت له هه ر 124 مه تردا 7 خانوو دروست بکرێت، واته : 7 قات}
له به رئه وه یش که به م چه شنه زۆر گونجاو و له باره چونکه بۆ هه میشه یی یه و ئێمه به م چه شنه ده توانین پارێزگاری له داهات و سامانی گه له که مان بکه ین و هه ر خێزانێکیش له ژیانیدا بۆیان هه یه ته نها یه ک جار ئه م مافه وه ربگرن (وه کو مافێک به خۆڕایی وبێ به رابه ر) و بۆیه تۆمارکردن زۆر کارێکی گرنگه.
(ده توانرێت 10% ی ئه م ڕێژه یه بدرێته ئه وانه ی پرۆسه ی هاوسه ر گیریان ئه نجام داوه و تائیستا نه یان توانیوه پێکه وه بژێن له به ر نه بوونی و بێ جێگه یی ،له مه یشدا ده بێت ڕه چاوی له پێش ترو به ته مه نترین بکرێت)
وه ده شکرێت ئه م بڕه زیاد بکرێت به ڕێژه ی 2 تا 3 ڕۆژ له هه ر مانگێک دا [ پاش نه مانی کێشه ی خانوو بۆ هه ر خێزانێک ، ده بێت به پێی زیادی رێژه ی هاوسه رگیری دیاری بکرێت ] واته ئه م ڕێژه یه که م ده کرێته وه.
{تکایه بۆ زانیاری زیاتر و شێوازی کارکردن له سه ر ئه م پڕۆژه یه په یوه ندی بکه ن بۆ هاوکارکردنتان}

دووه م :
ته رخان کردنی پاره ی 3 (سێ) ڕۆژ له بودجه ی دیاری کراو بۆ خۆراکی مانگانه وه ک فریاکه وتنێکی سه ره تایی بۆ هه موو تاکێکی ئه م کۆ مه ڵگایه، بێگومان زۆرینه ی ڕێژه ی دانیشتوان پێویستیان به م بڕه خۆراکه نی یه هه ربۆیه ده بێت وک له سه ره وه ئاماژه ی پێکرا ده بێت به پێی به رنامه ی داڕێژراو و گونجاو ئه وانه ی که به شه که ی خۆیان ده به خشن به شه که یان هه ر به شێوازی خۆراک یاخود بۆ دابین کردنی پێداویستی دیکه دابه شبکرێت به سه ر ئه وانه ی که پێویستان پێیه تی هه تا ئه و کاته ی له هه ژاری ڕزگاریان ده بێت به پێی به رنامه و مافی خۆیان.
[ پاره ی 3 ڕۆژ واته : 20 * 3 = 60 ملیون دۆلار له هه ر مانگێکدا به به رداوامی ساڵ، وه ده بێت له جۆری چاک و مه وادی گرنگی تێدا بێت، وه ک : شه کر، چا، برنج ، ڕۆن، ئارد، دۆشاو، له گه ڵ یه ک تا دوو بابه تی دیکه، که ده کرێت به و ڕێژه زۆره نرخه که ی زۆر که م بکه وێت و بۆ هه ر که سێک بڕی زیاتر دابین بکرێت].
[ئیمه ده زانین که که رکوک داهاتی نادرێته حکومه تی هه رێم بۆیه ڕێژه که له هه رێمی کوردستان هه ر له نێوان 4 تا 5 ملیون دانیشتو ده بێت].

سێ یه م :
ته رخان کردنی بوودجه ی 2 (دوو) ڕۆژ له مانگێک دا، واته : 2 * 12 = 24 وه 24 * 20 = 480 ملیون دۆلار له هه ر ساڵێک دا.
به م بڕه ده توانین به رهه مه کانی کشتو کاڵ و کارگه ی پیشه یی ساڵ له دوای ساڵ زیاتر بکه ین و به رهه می ساڵانه زیاد بکه ین. به م پێیه ش ده گونجێت که له داهاتوویه کی نزیک دا له پێویستی هه رێمه که مان زیاتر به رهه م بێنین و به مه ستی فرۆشتن و قاازانج بنێردرێت بۆ ده ره وه ی کوردستان.
20% ی ئه م بڕه ده بێت بۆ چاککردنی زه ویی و وه به رهێنانی کشتوکاڵ و سامانه ئاژه ڵیه کان بن.
80% ی ئه م بڕه له هه ر ساڵێک دا بۆ دروستکردنی کارگه پیشه سازی یه کان بن، وه ک : کارگه ی دروست کردنی سابون و شامپۆ ، ڕۆنی زه یتی و توند، دۆشاو، شه کر، چا، چنین له جل وبه رگ و فه ڕش و جۆره کانی قوماش، پێڵاو نه عل، پلاستیک، شوشه، مه وادی کیمیایی و ده رمانسازی، که ره سته ی بینا سازی، هه روه ها جۆرێک یان دوو جۆری سه یاره، تایه و.....هتد.
[ده توانین ساڵانه له 5 هه تا 10 جۆر کارگه ی پیشه سازی و به رهه می سروشتی و ئاژه ڵی دروست بکه ین، وه ده بێت له سه ر نوێترین داهێنان بێت و به باشترین جۆری ئامێر دروست بکرێت یاخود بکڕدرێت، (گه ر وا نه که ین ئه وا هه ر پاره به زایه دانه و ئێمه به م شێوه یه ده توانین دڵسوزی بۆ گه ل و وڵاتمان ده رببڕین، چونکه ئێمه هه ر یه ک جار ئه م کارگانه دروست ده که ین].
{به م شێێوه یه ش هه موو ساڵێک ڕێژه یه کی زۆر فرسه تی کار دروست ده که ین و ساڵ له دوای ساڵ ڕێژه ی بێکاری که م ده که ینه وه، به م جۆره یش ده بینه وڵێتێکی پێشکه وتووی به رهه م هێنه ر و ده توانین شانازی به خۆمان بکه ین و به به روبومی وڵێته که مان دڵخۆش بین}.
(ئه م کارگه و زه ویی وه به رهێانانه موڵکی گشتین و نا بێت بفرۆشرێن ، وه سوودو قازانجی ده گه ڕێته وه بۆ خه زێنه ی ده وڵه ت و بۆ به رژه وه ندی گشتی به کاردێت و بۆ نه وه ی داهاتوو ده مێنێته وه).
چواره م :
دابین کردنی بودجه ی 1 (یه ک) ڕۆژ، واته : 1 * 12 = 12 وه 12 * 20 = 240 ملیار دۆلار بۆ هه ر ساڵێک.
به به رده وامی سه رف کردنی ئه م ڕێژه یه ساڵانه زه مینه ی وڵێتمان ئاوه دان ده کات و شارو شارۆچکه کانمان ده وڵه مه ندتر ده کات و جوانی و ئاسانکاری له هه موو بواره کان دا بۆ هاو وڵاتان فه راهه م دێنێت.
ئه م بڕه ته نها بۆ جوان کرد ن و زیادکردنی خزمه تگوزاری گشتی یه وه ک له سه ره وه باسکرا.
[ده بێت خزمه تگوزاری گشتی بگاته هه موو گوند و شارۆچکه یه کی ئه م وڵاته و خزمه تکردنی به رده وام خۆشه ویستی ئه م خاک و نیشتمانه له دڵمان دا گه وره تر ده کات و به م شێوه یه ش جوانی ده به خشین به هه رێمه که مان].

پێنجه م :
هه رچه نده ئه م بواری ئاو و کاره باو جاده و ڕێگه وبان ده بوایه ئێسته هیچ کێشه یه ک له هیچ شارو شارۆچکه و گوندێکی ئه م کوردستانه دا نه مایه، به ڵام له به رئه وه ی نه کراوه ده بێت لێپێچینه وه بکرێت و بزانرێت ئه و هه موو پاره و داهاته چیان لێهاتووه و بۆ کوێ براون و لای کێن هه تا بگه ڕێنرێنه وه بۆ ناو خه زێنه ی ده وڵه ت و له خزمه تی گشتی دا بۆ هه رێمه که مان سه رفی بکه ین، که ده بوو ئێمه هاو کاری وڵاتانی هه ژارمان بکردایه و جوامێری ومه ردایه تی خۆمان بسه لماندایه وه ک کوردێکی ئه م خاکه.
به ڵام به هه رحاڵ......په شیمانی له هه ڵه و وازهێنان له تاوان به شێکه له هیواو یه که م هه نگاوی سه رکه وتنه.
ده کرێت بڕی بودجه ی 3 (سێ) ڕۆژ ته رخان بکرێت بۆ هه ر سێ بواری ئاو و کاره باو جاده و ڕێگاو بان.، واته : 3 * 12 = 36 وه 36 * 20 = 720 ملیۆن دۆلار بۆ هه ر ساڵێک.
(به م بڕه هه نگاو له دوای هه نگاو له و سێ بواره دا به باشترین شێوه له چه ند ساڵێکی که م دا ده توانین هاوکاری ناوه ند و خواروی عێراق بکه ین)
[ بۆیه ئه م بڕه به م شێوه یه چونکه ئێمه ته نها یه ک جار خزمه ته کانی ئاو و کاره با و جاده و ڕێگه وبانه کان چاک و دروست ده که ین له بۆ ماوه ی درێژ خایه ن، بۆیه به رده وامی له سه ر ئه م پڕۆژه یه به به رده وام ساڵانه هه موو ئه و کێشانه چاره سه ر ده کات و کوردستان له داهاتویه کی نزیک دا ده بێته هه رێمێکی ڕوناک و ئاوه دان وسه رتاسه ری هه رێمه که مان به ئاسانی به یه که وه گرێ ده درێت].
شه شه م :
ته رخانکردنی بڕی بودجه ی 1 (یه ک) ڕۆژ، واته : 1 * 12 = 12 وه 12 * 20 = 240 ملیون دۆلار ساڵانه بۆ قه رزی درێژ خایه ن.
ده بێت ئه م قه رزه بۆ که سانی ژیان مام ناوه ند و چینی خوار ناوه ند بێت تا ژیانی خۆی پێ باشتر بکات، به ڵام ده بێت دڵنیا بین له دانه وه ی وه ک له به شی سه ره وه ئا ماژه ی پێکرا، چونکه ئه م پاره یه سامانی گشتی یه و مافی هه مووانه بۆیه دڵسۆزی نواندن دڵسۆزی یه به گه ل ونیشتمانه که مان.
[قه رزه کان پاش وه رگرتنی که فاله ت و شێوازی دانه وه ی به مانگانه ده کرێت بۆماوه ی 10 تا 20 ساڵ پیلانی بۆ دابڕێژرێت، تا کار ئاسانی بکرێت بۆ ئه و که سه ی که هه ر پڕۆژه یه کی بازرگانی یان کاری پیشه یی یان هه ر مه به ستێکی تری کۆمه ڵایه تی له پرۆسه ی هاوسه ر گیری و نیشته جێبوون یان هه ر کارێکی دروست ویاسایی دیکه به ڕێژه ی داواکاری و به بڕی دیاری کراوی مانگانه له هه رمانگێک دا ئه و بڕه بدرێت به قه رز].
(قه رزه کان به بێ به رابه روو سوود ن واته : (به بێ زیاد وه ک و خۆی وه رده گیرێته وه) ، وه هه تا بڕی 50 هه زار دۆلار بۆ هه ر که سێک بیه وێت قه رز وه رگرێت ، ئه و پاره یه ئه مانه ته و گێڕانه وه ی ئه مانه ت نیشانه ی پاکی وڕه وشت به رزی یه، هه روه ها که سێک به جوانی قه رزه که نه داته وه ده کرێت ئا مۆژگاری بکرێت و ڕێنومایی بکرێت ده نا ده بێت سنوری بۆ دا بنرێت).
به م شێوه یه ده توانرێت مانگانه بڕی 50 هه زار دۆلار قه رز بدرێت به هه ر هاو وڵاتییه ک، که له هه رمانگێک دا 400 (چوارسه د) که س ئه توانن قه رز وه ر بگرن، وه له ساڵێکدا 4800 که س ده توانن له م پڕۆژه یه به هره مه ند ببن.
[به م شێوه یه ش بڕێکی تری زۆر له بێکاری نا مێنێت و به رده وامی به م کاره هه ژاری بنه بڕ ده کات]
{هه ر هاو وڵاتییه ک بۆی هه یه یه ک جار ئه و قه رزه وه رگرێت، بێگومان گه ر داواکاری زۆر بوو ئه وا که سه زۆر گرنگ و سه ر که وتوه کان له پێش دا به رده که ون که زۆر ئاتاجیان پێیه تی}.
(ئه م پاره یه سامان و مافی هه موو خه ڵکه و گشتی یه نابێت که سابه تی پێوه بکرێت بۆ سودو قازانجی حزبی)

حه وته م :
دابین کردن وته رخان کردنی بودجه ی 5 (پێنج) ڕۆژ له هه رمانگێک دا ،واته : 5 * 12 = 60 وه 60 * 20 = 1200 ملیۆن دۆلار ساڵانه.
[ئه م بڕه که ملیارێک و دووسه د ملیۆن دۆلاره ساڵانه ده بێت پاشه که وت بکرێت و ئابووری ووڵێتی پێ بپوژێته وه ، به رده وامی له سه ر ئه م کاره هه رێمه که مان ده وڵه مه ند ده کات وده کرێت بانکی کوردستان بۆ به رژه وه ندی گشتی بڕێکی که می له م پاره یه بخاته ئیشه وه و جارێکی تر قازانجه که ی بگه ڕێته وه بۆ خه زێنه ی ده وڵه ت]
(ده وڵه مه ندی وڵاته که مان له به رژه وه ندی هه مووانه و خۆشگوزه رانی خه ڵکی کوردستان مایه ی خۆشحاڵی یه)
هه شته م :
ئه م به شه وه ک ئاماژه مان پێکرد له سه ره وه، پێویست ناکات پشت به م بوودجه ی نه وته ببه سترێت بۆ موچه ی مانگانه ی فه رمانبه ران، چونکه داهات و سامانی کوردستان له ناوه وه گه ر به داد وه ری مامه ڵه ی له گه ڵ بکرێت ده توانێت خۆی به ڕێوه ببات و به ڵکو لێیشی زیاد ده بێت ، چونکه فه رمانگه و کارگه و داهاتی باج وهه موو به شه کانی تری وڵات هه ریه که یاخود زۆربه یان ده توانن مووچه ی چه ندین ده زگاو فه رمانگای تر بده ن. به ڵام ده کرێت گه ر پێویست بێت به بێ زیاده ڕه وی لێی به کار بهێنرێت بۆ ئه و مه به سته.
[ده بێت چاو به سه پاندنی بڕی باج وخه راج دا بگێردرێته وه و ڕێژه که ی زۆر که م بکرێته وه، وه ده بێت باج جگه له بازرگانی سه رسنووره کان باجی دروستکردنی خانوو به ره و دووکان وکڕین و فرۆشتنی خانوو زه وی ده بێت هه ڵبگیرێت ئه گه ر له به رامبه ر ئه وباجانه دا هیچ خزمه تگوزارییه ک پێشکه ش به هاو وڵێتیان نه کرێت، بۆیه ده بێت به گرنگی سه یری ئه مه بکرێت و پێدا چونه وه ی بۆ بکرێت]
{ده بێت جیاوازی هه بێت له ئاقار باج وخه راج دا بۆ دانیشتوانی خه ڵکی هه رێمه که و ئه وانه ی که خه ڵکی ده ره وه ی هه رێمن و به تایبه ت بۆ که رتی تایبه ت و ئه وانه ی بۆ کار و قازانج دێنه هه رێمی کوردستان}.
(تا ئێره ته نها 20 ڕۆژ له داهاتی بۆدجه ی ڕۆژانه ی نه وت باس کراوه ، بۆیه ده کرێت به پێی بڕی زیاتری بودجه ڕێژه ی پڕۆژه کان زیاتر بکرێت، وه به شه که ی تری که ڕێژه ی له سه دا سی و سێ یه 33% ده توانرێت بۆ هه ر پێویستی یه کی دیکه به کاربێت یان که موو کوڕی ئه وانی تری پێ پڕ بکرێته وه یا خود به پێی پرس وڕای خه ڵک چی باشبێت بۆ وڵات و داهاتووی هه رێمی کوردستان و نه وه ی داهاتوو به و شێوازه به گه ڕ بخرێت).
{پاش ماوه یه کی که م پاره یه کی زۆر ده مێنێت وده کرێت موچه ی مانگانه بۆ هه ر تاکێکی کۆمه ڵگه دابین بکرێت، واته به هه ژار و ده وڵه مه نده وه چونکه ئه مه مافی هه موو خه ڵکه، به مه رجێک له سه ر ئه م به رنامه یه به رده وام بین }
به م شێوه یه تا ئێره ته نها نیوه ی بودجه که له بڕی مانگانه دیاری کراوه واته : (نیوه ی ماوه)
چونکه 5 ڕۆژی بۆ پاشه که وت بوو، واته : سه رف ناکرێت

پڕۆژه و بودجه به پێی ژماره ی ڕۆژه کان له هه ر مانگێک دا:
5 ڕۆژ..............یه که ی نتشته جێ بوون (خانوو)
3 ڕۆژ.............خۆراکی مانگا نه (بایعی/بگاقه ی تموینی)
2 ڕۆژ.............چاککردنی زه وی وزار وکشتوکاڵ ودروست کردنی کارگه کان
1 ڕۆژ.............خزمه تگوزارییه گشتی کان و جوانکردنی شار وشارۆچکه کان
3 ڕۆژ.............خزمه ته کانی ئاو و کاره با و جاده وبان
1 ڕۆژ.............قه رزی درێژ خایه ن

[ 5 + 3 + 2 + 1 + 3 + 1 = 15 ڕۆژ له هه ر مانگێک دا ]
واته : (15) ڕۆژ له هه رمانگێک دا ما وه ته وه ، که واته ده کرێت خزمه تێکی زۆر زیاتری هه موو تاکێکی ئه م کۆمه ڵگایه بکات
{ده توانرێت به ڕاپرسی کۆمه کی مانگانه ببڕدرێته وه بۆ که سانی بێ ده رامه ت وه ک: (بێکاران، خێزانه هه ژارو منداڵه هه تیوه کان،که م ئه ندام و نه خۆشه درێژ خایه نه کان)

له گه ڵ جوانترین ڕێز و سوپاس و پێزانین بۆ هه ر دڵسوزی و جوان کردن و به ره و پێش بردنی
هه رێمی کوردستان

بێده نگی و بێ هه ڵوێستی له له ئاستی گه نده ڵی و سته م و هه ڵه کان به شێکه له تاوان
کورسی ده سه ڵات بۆ خزمه تکردنی خه ڵکه نه وه ک بۆ که سابه ت و فیرعه ونایه تی
دا ها ت و نه وتی گه ل بۆ گه له، قۆرخ کردنی سامانی گشتی خیانه ته له گه ل ونه ته وه
ئیهانه کردن به هاو وڵاتی کورد و پێشێلکردنی مافه کانی هێلی سوورن و قبوڵ ناکرێن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە