کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پلانی گڵاوی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی بۆ یه‌که‌م جار له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ژنێک ده‌بێت به‌ سه‌رۆکی حیزبێك

Wednesday, 11/11/2009, 12:00


به‌ڵی دوێنی بریار درا که‌ خانمی یه‌که‌می عیراق هێرۆ گه‌نده‌ل چێ به‌رزان ئه‌حمه‌دی کورده‌ی فایلدارو گه‌نده‌ل بگرێته‌وه‌. هه‌ر له‌ سبه‌ێنیوه‌ موچه‌ی بۆ سه‌رف ده‌کرێت و ئیتر پیویست ناکات شاره‌وانی بیاننێژی کاتێک که‌ کۆچی هه‌تاتایی ده‌که‌ن.

به‌ڵێ هه‌ر دوێنی بریار درا که‌ هێرو ئیبراهیم ئه‌حمد چی مێرده‌ گه‌نده‌له‌که‌ی بگرێته‌وه‌ و له‌ کۆنگره‌ی داهاتووی

ی.ن.ك داده‌مزرێت به‌ سکرتێری گشتی ی.ن.ك ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین چاره‌ پیاوێك له‌ به‌رگی ژندا ده‌بێت به‌ سه‌رۆکی حیزب.

به‌ڵی ئه‌مه‌ قه‌ناعه‌تی منه‌ و له‌ زووه‌وه‌ بلانی بۆ دانراوه‌و بریاره‌که‌ش ئێستا درا هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ترسه‌ی تاله‌بانی و خانمی یه‌که‌می عیراق هه‌ستیان پێکرد له‌ پلینومدا. هه‌ستیان کرد که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ مه‌لا گه‌متیار و به‌رهه‌م سالح که‌ریم و عمر فه‌تاح و کۆسره‌ت ره‌سۆل و هتد خۆیان ئاماده‌ کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی چێ تاله‌بانی بکرنه‌وه‌ باش مردنی که‌ به‌م نیزیکانه‌یه‌، به‌لام بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی زیره‌ك بوون ده‌ستی خۆیان وه شاند پێش مردنی تاله‌بانی، فه‌رموو ده‌ با یه‌کێك له‌و فس فس پاله‌وانه‌ی ناوم هێناون با جرێت بکه‌ن فزه‌یان لێوه‌بێت. گومانم نیه‌ که‌ ه‌سیان ناوێرن ته‌نانه‌ت

باسی ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ بکه‌ن. ئافه‌رین تاله‌بانی جیت به‌م مه‌کته‌بی سیاسیه‌و چێگره‌کانت کردو چۆن سوک و چولوکت کردن. زۆر جا له‌خۆم ده‌پرسم ئه‌م ترسه‌ چیه‌ که‌ که‌س ناوێرێت به‌رامبه‌ر تاله‌بانی وبریاره‌ گوشنده‌کانی له‌سه‌ر ی.ن.ك

هه‌لوێست وه‌ربکرن.

ئایا ئه‌بی تاله‌بانی ج نهێنی و زانیاریه‌کی هه‌بێت جگه‌ له‌ گه‌نده‌لی له‌سه‌ر چێگره‌کانی و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی ! که‌ وای کردووه‌ که‌ که‌سیان نه‌وێرن به‌رامبه‌ر بریاره‌ چه‌وته‌کانی ی.ن.ك تاله‌بانی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.

دانانی هێروی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ لێپرسراوی مه‌لبه‌ندی سلێمانی دوا بریاری بنه‌ما له‌ی تاله‌بانی نیه‌ به‌لکۆ به‌م نزیگانه‌ ده‌یپیستن که‌ شانازی خوشکی هێرو ده‌بێته‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌کته‌بی ئه‌وروپا و

د. له‌تیفی مێردی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و قوبادی کوری تاله‌بانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌ریم پاش ماوه‌یه‌کی تر پاش ئه‌وه‌ی ی.ن.ك شکست ده‌هێنیت له‌ هه‌ڵپژاردنه‌کانی عیراق و تاله‌بانی سه‌رخۆی هه‌لده‌گرێت و به‌رهه‌م سالحیش ره‌وانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌غدا یان ئه‌مریکا.



ئه‌گه‌ر بێتو سه‌یری وێنه‌کانی پلینیوم بکه‌ین که‌ له‌سه‌ر سایتی گه‌نده‌ل پیوك میدیا بکه‌ین ده‌بینین خانمی یه‌که‌می عیراق

به‌تاقی ته‌نیا له‌ پێشی پێشه‌وه‌ دانیشتووه‌، به‌لێ تاقا ژن له‌ ریزه‌کانی پێشه‌وه دانیشتوه‌، خۆێ له‌خۆیدا ئه‌مه‌ پێمان ده‌ڵێت ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ حیساب بۆ هیج ژنێکی تر بکه‌ن ئه‌یانه‌وێت پیشانی خه‌ڵکی گێلی پلینیوم بده‌ن ، به‌ڵی ئێمه‌ خاوه‌نی ی.ن.ك و که‌سی تریش بۆی نیه‌ خۆی ئاماده‌ بکات بۆ چێیه‌که‌ی تاله‌بانی.

وه‌ك عماد ئه‌حمه‌د له‌ لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ده‌لێت ئه‌م پۆسته‌ی هێرو خان کاتییه‌ تاکو هه‌ڵپژاردنه‌کان.

به‌ڵی ئێمه‌ش ده‌زانین کاتی یه‌ که‌ هێرۆی گه‌نده‌لی یه‌که‌می عیراق به‌و پۆسته‌وه‌ ناوه‌ستێت به‌ڵکو ئه‌م پۆسته‌ رێخۆشکه‌ره‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سکرتێری گشتی له‌ گۆنگره‌ی داهاتووی ی.ن.ك. هه‌موو که‌س ده‌زانێت، ناتوانرێت که‌سێك هیج پۆستێکی سیاسی له‌ ناو حیزبدا نه‌بێت و بکرێته‌ سکرتێری گشتی یان سه‌رۆکی حیزب.

چێگره‌کانی تاله‌بانی و ئه‌ندامانی گه‌نده‌لی ه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی تێبگه‌ن و پرسیار له‌ خۆتان بکه‌ن هێرۆ بۆ ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت ئێستا! بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی کفن و قه‌بریان هه‌بێت ! تا که‌ی ئێوه‌ ئه‌مه‌ قبول ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ هه‌مووتان په‌رو پالتان کرا و خه‌وه‌نه‌کانتان کرایه‌ ژێر خاکه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی چاو هه‌ڵبێنن. من ئه‌پرسم جه‌نابی کۆسره‌ت قوبولته‌ هێرو بکرێته‌ سکرتێری گشتی و تۆش جێگری کارتۆنی وه‌ك ئێستا. د.به‌رهه‌م سالح که‌ریم و مه‌لا به‌ختیار ئێوه‌ قبولتانه‌ هێرو ببێته‌ ێپرسراوتان.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی گه‌نده‌ڵ و داوێن پیس شێخ جه‌عفه‌ر قوبولته‌ هێرو سکرتێری حیزبه‌که‌ت بێت و کوره‌که‌شی سه‌رۆکی حکومه‌ت بێت.

ئه‌مه‌ پلانی گلاوی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانیه‌ بۆ ئاینده‌ی ی.ن.ك و کوردستان، ئه‌گه‌ر له‌ بیرتان بێت ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هێرو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی سه‌ری ره‌شی کردو له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی کۆبووه‌و ره‌زامه‌ندی بناماله‌ی بارزانی وه‌رگرد.

ئه‌و سه‌ردانی یه‌که‌می هێرۆ بوو بۆ لای مه‌سعودی خائین و په‌لێنی به‌ مه‌سعودش دا له‌ ژێر سه‌رکردایه‌تی خۆێدا که‌س دژایه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانی ناکات.

به‌لام ئه‌مه‌ خه‌ونه‌ که‌ بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشێت و دڵسۆزانی گه‌ڵ و نیشتمان هه‌رگیز ئه‌وه‌ قبول ناکه‌ن و مه‌سیری تاله‌بانی و هێرۆ له‌ شاوشیسکوی رۆمانیا و خێزانه‌که‌ی باشتر نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە