کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(CV)سی ڤی مه‌سعود به‌ پێودانگی په‌رله‌مانه‌ کارتۆنیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات

Sunday, 10/05/2009, 12:00


له‌م رۆژانه‌ په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ند بریارێکی ده‌رکرد ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان .

ئه‌و مه‌رجانه‌ی که‌ پێویسته‌ له‌ که‌سانه‌دا هه‌بێت که‌ خۆیان کاندید کرد:
1/ هیج تاوانێکی نه‌کرد بێت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌که‌ی.
2/ خۆفرۆش نه‌بێت
3/خیانه‌تی نه‌کردبیت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌که‌ی
4/ سومعه‌ی پاك بێت

پاش ئه‌وه‌ی گوێم له‌م مه‌رجانه‌ی په‌رله‌مان بوو بۆم ده‌رکه‌وت که‌ په‌رله‌مانه‌که‌مان چه‌ند نه‌زان و نه‌فامن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ ته‌زویره‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ ناو ‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیان به‌سه‌ردا تێپه‌ر بوو.
فه‌رموو ئه‌مه‌ سی ڤی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی

1/ له‌ ساڵی 1946 له‌ دایك بووه‌.
2/ ساڵانی 70 تاکان له‌گه‌ل سه‌دام په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌.
3/ پاش ئازادکردنی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌لات ده‌ستی خسته‌ ده‌ستی   خۆمه‌ینی و پاسدارن شه‌ری کرد دژی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له‌ و دیموکرات و 600 که‌سی له‌ بارزانییه‌کانی بۆ ئێران به‌ کوشتدا. به‌ یارمه‌تی خائین بارزانی هه‌موو ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان داگیر کرانه‌وه‌.
4/ سه‌ره‌تای هه‌شتاکان شه‌ری دژی ی.ن.ك ده‌ست پێکرد واته‌ شه‌ری ناوخۆ.
5/ پاش رابه‌رین و کاتی کفتۆگۆ له‌گه‌ل رژێم ویستی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل سه‌دام رێك بکه‌ویت   له‌ دوا سه‌فریدابۆ به‌غداد نزیکه‌ی 2 مانگ له‌لای سه‌دام مایه‌وه‌  .
6/ 1992 کاتی هه‌ڵپژاردن و ئه‌ و هه‌موو فرتو فێله‌ی، دانشتوانی زاخۆ ژماره‌ی ده‌نگ ده‌ران زیاتر بوو له‌ هه‌موو دانشتوانیان ته‌نانه‌ت به‌ منال و مردووه‌کان ده‌نگیان دابوو.
7/ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی خیانه‌یت دژی گریلاکانی PKK و  له‌ گه‌ڵ جاشجه‌لالییه‌کان
وه‌پێش سوپای داگیرکاری تورکان که‌وتبوون.
8/ هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆ له‌ ساڵی 1994 ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ابراهیم خه‌لیل
9/ 31/8/1996 خیانه‌تی گه‌وه‌ره‌ی بارزانی و داگیر کردنی هه‌ولێر و په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر داوای خائن بارزانی.
10/ هێنانی سوپای تورك بۆ داگیر کردنی کۆردستان و له‌یه‌کێک له‌ بروسکه‌کانی بۆ سوپای تورك ده‌نوسێت: ئه‌گه‌ر فریامان نه‌که‌ون جه‌لالیه‌کان ده‌مان خۆن. جگه‌ له‌ بوردمانی تانکه‌کانی تورك تاکو دێگه‌له‌ هاتن له‌ ساڵی 1997.
11/ به‌ ئیعترافی نێچیری موراهیق زیاتر له‌ 3600 چه‌کداریان بۆ تورکان له‌شه‌ری دژی گریلاکان به‌کوشتداوه‌.
12/ دزینی هه‌موو داهاتی گۆمرك له‌ساڵی 1994 وه‌ تاکو ئه‌مرۆ.
13/ جیبه‌جی نه‌کردنی هیج رێکه‌وتن نامه‌یه‌ك نه‌ رێکه‌وتننامه‌ هیزه‌ کوردستانیه‌کان و نه‌ رێکه‌وتننامه‌ی واشونتون 1998 نه‌ رێکه‌وتنامه‌ی به‌ناوه‌ ستراتیژی نێوان ی ن ك ته‌نها له‌سه‌ر یاستی وزاره‌ته‌کان نه‌بیت ئه‌گینا ده‌سته‌لاتی هیج که‌س له‌ هه‌ولێرو ناوجه‌کانی ژێر ده‌سته‌لاتی پارتی که‌س بوی نیه‌ نزیك بێته‌وه‌ لییی.
14/ دزینی هه‌موو بودجه‌ی هه‌رێم له‌ساڵی 2003 وه‌ تاکو ئێستا.

جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستان ئه‌مه‌یه‌ سی ڤی مه‌سعود بارزانی تکایه‌ ده‌نگی بۆ مه‌ده‌ن. ده‌نگتانتان به‌ مه‌سعود مانای ده‌نگدانه‌ به‌ خیانه‌ت.
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ لیستی به‌ ناوه‌ کوردستانی (لیستی ی.ن.ك و پارتی) ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆران یا هه‌ر لیستێکی دیکه‌ جگه‌ له‌ مانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وی گۆران بکه‌ن له‌ کوردستان.

ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆران
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ خائین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە