کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ره‌شه‌ کردن له‌ رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر بلاوکردنه‌وه‌ بابه‌تێکی مێژوویی له‌سه‌ر ره‌فتاره‌ به‌دناوه‌کانی بارزانی

Monday, 09/08/2010, 12:00


ته‌ماشاکان له‌م کوردستانه‌ی ئێمه‌دا ته‌نانه‌ت ناتوانیت باسی راستیه‌کان بکه‌یت جونگه‌ ده‌سته‌لاتی حیزبی یه‌کسه‌ر ده‌یخاته‌ قالبی

له‌یه‌کترازانی یه‌ك ریزی میلله‌ته‌که‌مان یان خزمه‌تی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن یان ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی کورد.



دوا نموونه‌ بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌سه‌ر ره‌فتاره‌کانی بارزانی باوك که‌ هه‌موو که‌سێك ده‌یزانێت و بارزانی کور ده‌یه‌وێت به‌هموو شێوه‌یه‌ك میژوو بگورێت و کاره‌ ناره‌واکانی بارزانی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ده‌زگا سیخوره‌کانی جیهانی و ناوچه‌که‌ و قسه‌ ناشیرینه‌کانی و ره‌فتاره‌ به‌دناوه‌کانی بگۆرێت و بیکاته‌ فریشته‌ و دڵسۆزی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ ته‌نانه‌ت باوکی هه‌موو کورد.

ئه‌و بابه‌ته‌ی لڤین بلاوکردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر بارزانی باش چاو بکه‌وتنی خۆێندگاری دوکتۆرا عیرفان قانعی فه‌رد دێت.

باشه‌ بۆ هه‌ره‌شه‌ له‌ خودی عیرفانی قانعی فه‌رد ناکه‌ن یان بۆ هه‌ره‌شه‌ له‌ عیسی بجمان کۆنه‌ ساڤاك ناکات که‌ یاده‌وه‌ره‌کانی نوسییوه‌ته‌وه‌ و زۆر شتی تری تیادایه‌ له‌سه‌ر بارزانی خائن یان بۆ هه‌رشه‌ له‌ مالبه‌ری ئه‌لجوار ناکات که‌ جاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ل عیسی بجمان کردووه‌و له‌ عیرفان قانعی فه‌رد زیاتری بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر خیانه‌ته‌که‌ی بارزانی له‌ سه‌رکرده‌ پێشه‌وا قازی محمد.

باشه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خیانه‌تی 31 ئاب که‌ مه‌سعودی کۆری بارزانی کردی بنووسین چیمان لێده‌که‌ن. هه‌ر مه‌سعود نه‌بوو داوای ره‌سمی له‌ ێدام حسین کرد ناوچه‌ رزگاره‌کانمان که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه‌ ده‌پارێزرا داگیربکاته‌وه‌ و هه‌زاران کوردی بێتاوانی بێ‌سه‌ر شوێن کرد. ئه‌ی ئه‌مه‌ خیانه‌ت نیه‌ له‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌.



ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خیانه‌تێکی تری بارزانی ساڵی1997 داوای له‌شکری تورکی ئه‌تاتورك کرد له‌شکر کیشی بکات و کوردستانی باشوور داگیربکات بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و ده‌بابه‌کانی له‌شکری ئه‌‌تاتورکی تاکو دێگه‌له‌ هاتن. خوودی بارزانی گاغه‌زی سپی بۆ مۆردکردن و بریاری هه‌تاهه‌تایی مانه‌وه‌ی هیزی له‌شکری ئه‌تاتورک کرد له‌ ناوچه‌ی بامه‌رنی و هه‌ندێ ناوچه‌ی تر بۆ دوو مه‌به‌ست یه‌کمیان بۆ پارستنی مانه‌وه‌ی بارزانی له‌ ده‌سته‌لات و دووه‌م بۆ چاودێری کردنی جموجۆلی پارتزانه‌کانی باکوور. که‌جی داوا له‌ په‌رله‌مانی و حکومه‌تی کوردستان ده‌کرێت ده‌ریان کات له‌ کوردستان.

له‌یه‌کێک له‌پروسکه‌کانی بارزانی بۆ له‌شکری تورک ده‌لێت(داوای فوری له‌ له‌شکری تورك ده‌کات و ده‌لێت ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا فریامان نه‌که‌وه‌ن ئه‌وه‌ جلالیه‌کان ده‌مانخۆن) هه‌لبه‌ته‌ ئه‌م پروسکه‌یه‌ باش پلاماری یه‌کتی بوو بۆ سه‌ری ره‌ش.



ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌هید کردنی هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی رۆژهه‌لات و و دووباره‌ داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستانی رۆژهه لات له‌لایه‌ن پاسداران و بارزانیه‌کانه‌وه‌ بنوسین جیمان لیده‌که‌ن.



ره‌فتاره‌ ناره‌واکانی بارزانی زۆرن با باس له‌ یه‌کێکیان بکه‌ین.

بابزانین بۆ بارزانی ته‌قه‌ی له‌ دایکی د.رۆژ نوری شاویش کرد.

دایکی د.رۆژ ده‌جێت بۆ لای ملا موسته‌فای بارزانی پرسی بێده‌کات و داوای مۆله‌ت ده‌کات که‌ رێکخراوێک تایبه‌تی به‌ ئافراتان دامه‌زرێنێت. بارزانیش به‌ ده‌می پێکه‌نیه‌وه‌ پیده‌لێت بۆ نا فه‌رموو دروستی که‌ت. بارزانی باش رویشتنی دایکی د.رۆژ ده‌سته‌کات به‌ پێکه‌نین و گاڵته‌ ده‌ دایکی رۆژ ده‌کات ده‌لێت ئیمه‌ی پیاو زۆر ته‌واومان کرد ئینجا نۆره‌ی ئافراتانه‌ په‌لام دایکی د.رۆژ به‌ جدی وه‌ریده‌گرێت و هه‌لده‌ستێت به‌ کۆکردنه‌وه‌ ئافره‌ته‌کان و کۆرو کۆبوونه‌وه‌.

باش ماوه‌یه‌کی کورت دایکی د.رۆژ دێته‌وه‌ لای بارزانی و باسی بۆ ده‌کات که‌ کاره‌کانی ته‌واو بووه‌، بارزانیشی پرسیاری لێده‌کات کاری جی. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێت رێکخراوی ژنان ئیتر بارزانی توره‌ ده‌بێت و چوێنی ناشرین که‌ ناکریت باس بکرێت لێره‌دا ده‌ری ده‌کاته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ پرنه‌وه‌که‌ی نیشان له‌ شوێنکی هه‌ستیاری ده‌گرێت و ته‌قه‌ی لێده‌کات و برداری ده‌کات و باش جاک بوونه‌وه‌شی هه‌ر به‌ شه‌لی ده‌مێنێته‌وه‌. بارازانی ووتوی بووی ته‌قه‌م له‌ شوێنه‌ی کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر باسی ئافره‌تم بۆ نه‌کات و ووشه‌ی ئافره‌تی له‌بیر جێته‌وه‌.



بۆ به‌رگیری کرد له‌ لڤین و هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی ئازاد له‌ کوردستان داوام وایه‌ هه‌رکه‌سێک هه‌رشتێک ده‌زانیت نوێ یان کۆن له‌سه‌ر خیانه‌ته‌کانی بنه‌ماله‌ی بارزانی با بلاویکاته‌وه‌ پێش هاتین 31 ئاب. شه‌رمه‌زار بێت سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کردستان و ئه‌و به‌یاننامه‌ی که‌ ده‌ریان کردووه‌ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت.

تاقه‌ چاره‌سه‌ریش بۆ به‌رگیری کردن له‌ خاکی کوردستان و پاراستنی سه‌روه‌تی سامانی وولاته‌که‌مان و به‌رگیری له‌ ئازادی رۆژنامه‌وانی و پارستنی ئازادی تاك له‌ گۆملکای کردیدا پیوێستمان به‌ راپه‌رین هه‌یه‌. ئێستا فرسته‌ێک باشه‌ بۆ خه‌لکی کوردستان راپه‌رێت دژی ئه‌م ده‌سته‌لاته‌ که‌ ته‌نها خه‌ریکی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی وولات و خنگاندنی ده‌نگی ئازادو

پرسیکردنی خه‌لکانی بیروراێ جیاواز و به‌ هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تی و سامانی ولات.

بپرسن کا کاره‌با، کا ئاو ، کا سه‌روه‌ری یاسا، نا به‌قاجاغ بردنی و دزینی نه‌وتی کوردستان، نا بۆ ده‌سته‌لاتی گه‌نده‌ڵ نا بۆ مووچه‌دان به‌ زیاتر له‌ 200000 کادری حیزبی و بێکاری هه‌زاره‌ها ده‌رجووی زانگۆکانی کوردستان و گه‌نجانی تر وولاته‌که‌مان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە