کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاداشتنامە بۆ ئەوەى شەهیدانمان شەهیدى پلە دوو نەبن

Sunday, 08/11/2009, 12:00


بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بەرێزان
سەرۆكى هەرێمى كوردستان رێزدار مەسعود بارزانى
سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان دكتۆر بەرهەم ساڵح
سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان دكتۆر كەمال كەركوكى
ئەندامە بەرێزەكانى پەرلەمانى كوردستان
وەزیرى كاروبارى شەهیدان وئەنفال كراوەكان
بابەت / داوكارى
ئێمە ئەو خانەوادانەى لە خوارەوە ناومان هاتووە هەر هەموومان خانەوادەى سەربەرزى شەهیدانین و رۆڵەكانمان تا دوا دڵۆپى ژانیانیان لە پێناو ئازادى وڵات و سەربەرزى مرۆڤەكانى بە شێوەیەكى شۆرشگیرانە شان بەشانى شەهیدانى سەرجەم حزبە كوردستانیەكان بەرامبەر سەر سەخت ترین رژێمى ئەو ناوچەیە تا شەهید بوون خەباتیان كرد , ئێستاش پاش تێپەربوونى هەژدە ساڵ لە راپەرینى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان هەڵبژاردنى چەند خولێكى پەرلەمان و دروست بوونى چەندین كابینەى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئێمە پێمان وایە ئەو دەستكەوتانەى بەدەست هاتوون هەر هەمووى بێ جیوازى بەرهەمى خوێنى سەرجەم شەهیدانى بزافى رزگارى خوزاى گەلى كوردەو هەموو حزبەكانى كوردستانیش بەشى خۆیان لە قوربانى دان و رەنج خەبات بەركەوتووە بۆیە هەقى خۆیەتى ئیمرۆ لە قەرەبۆكردنەوەى شەهیدان وقوربانیانى شورش پشت لە بەرژەوندیە تەسكەكانى حزب بكرێت و بێ جیاوازى هەموو ئیمتیازەكان هەر لەدابینكردنى زەمالەى خوێندن و موچەو دابەش كردنى خانوو و زەوى بە شێوەیەكى یەكسان دابەش بكرێن,بەڵام كاتێك وەزارەتى شەهیدانى حكومەتى هەرێمى كوردستان و هەردوو حزبى فەرمانرەواو ئەو حزبەى باوك رۆڵەكانمان لە پێناوى شەهید بووە لەبەر بەرژەوندى تەسكى حزبایەتى ئاگەدارى ئەو ناعەدالەتیە زەقە نابێت كە لە كوردستان پەیرەو دەكرێت , ئێمە وەك شەهیدانى حزبى شوعى كوردستان لە شارى هەولێر سەرەتا لە رێگاى ئەم یاداشتنامەیە داوا لە ئێوە دەكەیەن هەرچى زووە لە رێگاى یاسایەكى عادیلانە بەبێ دەست تێوەردانى حزب كار بۆ بەیەكسانى كردنى مافى هەموو شەهیدانى كوردستان بكەن تا شەهیدانى ئێمەش لە هەموو ئەم هەموو ئیمتیازە زۆرە كە بۆ شەهیدانى هەردوو حزبە دەسەڵات دارەكەى كوردستان بەدەست هاتوون بێ بەش نەكرێن و خانەوادەكانمان واهەست نەكەن رۆڵەكانیان شەهیدى پلە دووى ئەم وڵاتەن
ناوى شەهدان
1- بنەمالەى شەهید ناسیح حەمەدەمین ناسراو بە مامۆستا كۆچەر
2- بنەمالەى شەهید سەفەر حەمەدەمین ناسراو بە سالار
3- بنەمالەى شەهید خالید حەمەدەمین
4- بنەمالەى شەهید اسماعیل حەمدامین ناسراو بە سمكۆ
5- بنەمالەى شەهید احمەد حەمەدمین ناسراو بە هیوا
6-بنەمالەى شەهید حەیدەر سەفەر ناسراو بە ئازاد
7- بنەمالەى شەهید فەرهاد خالید ناسراو بە جەنگى
8- بنەمالەى شەهید شیرزاد حسین ناسراو بە قاسم
9-بنەمالەى شەهید عبداللە یونس
10 بنەمالەى شەهید رۆژگار كەریم
11- بنەمالەى شەهید بەكەر رەزا ناسراو بەكر گەرمیانى
12- بنەمالەى شەهید عەوڵا حاجى
13- بنەمالەى شەهید ئارم شاهین
14-بنەمالەى شەهید سۆران حاجى مەمەند
15-بنەمالەى شەهید سلم حاجى مەمند
16- بنەمالەى شەهید عادل سەلیم
17 بنەمالەى شەهید ئیبراهیم
18 بنەمالەى شەهید راویژ
19- بنەمالەى شەهید كاردۆ
20- بنەمالەى شەهید گیڤارا
21- بنەمالەى شەهید كارۆخ
22- بنەمالەى شەهید پیشرەو شیخ محمەد
23- بنەمالەى شەهید كەمال شیخ محەمەد
24- بنەمالەى شەهید دكتۆر عادل
25- بنەمالەى شەهید عارف
26- بنەمالەى شەهید كارزان
27- بنەمالەى شەهید عەباس
28- بنەمالەى شەهید كەمال
29 بنەمالەى شەهید كرمانج
30- بنەمالەى شەهید پۆلا
31-بنەمالەى شەهید جەبار
32- بنەمالەى شەهید توانا
33-بنەمالەى شەهید هەنگاو رەمەزان
33- بنەمالەى شەهید هەژار ئسماعیل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە