نامەیەک بۆخسرەوی دەزگا

Friday, 21/01/2011, 12:00


دڵگران مەبە کاتێک لە سایتی کوردستان پۆستەوە ڕاستیەکانی خۆت ودەزگاکەت ئاشکرا ئەکرێ چونکە هەمووی ڕاستیە،جەنابیشت لەبری بەخۆداچونەوەو ڕاستکردنەوەی هەڵەکان خەمی سەرەکیت دۆزینەوەی ئەو کەسانەیە کەلەسەرت ئەنووسن چونکە بەمەترسیان ئەزانی بۆسەردەزگاکەت نا بەڵکو پێگەی خۆت وەک مسئولی دەزگا بەلەدەستدانی ئەو شوێنەت خۆشت دڵنیای سووکو ریسوای بەر دەرگای جلال وئەندامانی مەکتەب سیاسی ئەبیت چونکە ئەوەندە بێ رێزی هەر هەموویان بە خسرەو بانگت ئەکەن تەنانەت جلالیش لەدەردی نەبوونی بێ پیاویدا تۆی لەو شوێنە داناوە دەنا ئەویش دەزانێ ماهیەتت چەندە،ئەوەندەی خەریکی ڕازیکردنی مسئولەکانی ئەوەندە ئاگات لەدەزگاکەت نیە،چی دەکرێ وچی دەگوزەرێ،دەزگاکەت پارێزەری ئەمنیەتی جلالی لەئەستۆیە کەچی تۆ ئەمنیەتی ناودەزگاکەتت پێ ناپارێزرێ،دەزگا تەیارکراوەکەت بەدەیان کامێرای چاودێری ڕیگر نەبوون لەکەسانێک کەبەڕۆژی ڕووناک بێن ولەودیو سیمەکانی دەزگاکەتەوە وێنەی ناو دەزگابگرن وبەشەوانیش بەچەکەوە نزیک ببنەوە لەدەزگاکەت ودیلەکانیش توانای هەڵهاتنیان هەبێ،هەموو ئەمانەشت لەجلال ومەکتەب سیاسی دەشاردەوە تابێهێزی خۆت نیشان نەدەیی و نەبیتە مەخسەرە،مسئولی ئەمنیەکەت ومسئولی چاودێریەکەت ئەوەندەیان گەوجاندووی تائەوڕادەیەی بەئارەزووی خۆیان پارەت لێ دەکێشنەوە،خەمی تۆ ئاشکرابوونی ئەوانەیە ئاشکرا نەبوون بۆیە ئەندامەکانت کۆدەکەیتەوە و بەسوووکایەتی پێکردنەوە داوای ئاشکراکردنی ئەوانەئەکەیت کەلەسەرت ئەنووسن،لەبری ئەوەی بۆ چارەسەرکردنی ئەو وەزعە داوای پێشنیاروو راکانی کادرەکان بکەی،ئەوانیش دەکەونە قەدەغەکردنی مۆبایل و هاتووچۆی بەشەکان ووەستانی کادر لەدەرەوەی بەشەکان وچاودێریکردنی ئەوانەی جێی گومانی ئەوانن،بەڵام دڵنیا بە خسرەو هەموونهێنیەکانت بەو ئیجرائاتانە پەردەپۆش ناکرێ دزیەکان وبەدڕەوشتیەکان زیاتر ئاشکرا ئەکرێ ئێستا لەخەمی ئاشکرابوونی ئەوەدای کەلەناودەزگا پەیوەندی نهێنیت لەگەڵ کێداهەیە ،کەمالەکانی فڕۆکەخانەو محتەی بەغدا چیان بۆکردوویت وچیان بۆ هێناوی چونکە کەمالەکەی مگار دوای ئەوەی لەسەر دزی دەرکرا لەترسی درکاندی نهێنیەکان هێناتەوە دەزگاو لەژێر گوشاردا ڕەوانەی ماڵەوەت کردەوە بەڵام بێ ئەوەی دینارێک لەمووچەکەی کەم بکات،کەمالەکەی بەغداشت لەفەرمانبەرێکەوە بووە بەوەی ئێستا خاوەنیەتی،دۆسیەی خووڕەوشتەکانت بۆڕۆژی خۆی لای جلال پارێزراوە تا ئەو کاتەی کاری پێت نامێنێ وڕیسوات ئەکات، تازەش خەمی گەورەی بوونە ئەندام مەکتەب سیاسیش لەمێشکت دەرکە چونکە هەر وەک یەکێک لەئەندام مەکتەب سیاسیەکان لەبارەی تۆوەووتی:هێشتا زۆر زووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە