سۆران، ئەو سنورەی کە بە مەنتیقە موحەررەمە ناسراوە
Saturday, 04/12/2010, 12:00
هەر وەکو پێشتر باسى چەند زانیاریێکى گرینکم کرد بوو وا لە خوارەو چەند شتەکى دیتان بۆ باس ئەکەم لەسەر مەنتیقەى موحەرەمە..
بەڵام پێشئەوەی بێمە سەر ئەو مەنتیقەیە دەمەوێت ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرتان بۆ باس بکەم ئەویش ئەوەیە (شێخ ئەیوب و دکتۆر عبدالمێور بارزانی و چەند دکتۆرێکی دیکەی لێهاتوو ئەگەر بیانزانبایە کوردستان بەرەو ئاوەدانییەکی عەقڵانی و بەپلان و بەرنامە دەڕوات بەڕێوە ئەوە عەیامێ: بوو گەڕابوونەوە بۆ ووڵاتی زێدی باب و باپیرانیان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و نیشتمانەکەیان بەڵام ئەوان لەهەموو کەس زیاتر بەڵێ لەهەموو کەس باشتر شارەزای ئەو تاقمە بچوکەن کە خۆیان لە سەرۆکی هەرێم و دەوروو بەرەکەی لە کوڕو برازاوو پورزاو زاواکانی پێک دێن چاک دەزانن ئەو گروپە لەدەسەڵاتدارانی بارزانییەکان چەندە جاهیل و عەشایەرن و دژ بە عیلم و عەقلڕ و پیاوی مەرد و شەهامەتن! حەزیان بە مرۆڤی ئەخلاق ڕەسەن و خوێندەوار نییە بەڵکە زیاتر لەگەڵ پیاوی چروک و سوک هەروەک عەلی حوسێن و چەندان نمونەی دیکەی ئەم دەڤەرەی موحەررەمە کە هەر لەساڵانی هەشتاو سێ (1983)دا باوکی عەلی حوسێن بەدەستی پێشمەرگەکان کوژرا هەر لەم دەڤەرە کەچی ئێستاش وا لەلقی 10ەی پارتی لێ دەلەوەڕێ بەبەرچاوی ئەو گروپەی کە شێخ ئەیوب بارزانی بە شەرف باش دەیانسێت و چاک شارەزای ئەو عەقڵ دواکوتووانەیە کە هەرگیزاو هەرگیز هەڵناکەن لەگەڵ خوێندەواران و پێشکەوتن و شارستانییەت.. ئیدی لەداخی خەمە گەورەکانم لەو میللەتە مەزڵومە خۆش باوەڕەی خۆمان ئیمڕۆ ئەم چەند شتە شاراوانەم بە مێشک داهاتن لە پیاسەیەکی کورتم بۆ شنگل بانەی شارۆچکەی ڕواندزی سەربەرز..
بێمە سەر باسی بابەتەکەم..
یەک/ گومرگى سۆران کاک نەجمەدینى حاجى کانەبى کاتى خۆى کە معاون بوو هەرچى کۆى کردەوە لەم گومرگە کچەکەى خۆى هەموو پارەو زێرەکانى بردو بە دوواى کابرایێک کەوت کاک نەجۆ کەوتە سەر ساجى عەلى (مالل هەوا لیل هەوا) هیوادارم کە ئێستا بۆتە مدیر ئەو زەرەرەى کچەکەى لێى دا پرى بکاتەوە
دوو / بەرێوەبەرى حەزینەى سۆران کاک سیامەند ئەو خانوەى کى تێى دا نیشتە جێیە کاتى خۆى وەزارەتى دارایى رەشید تاهیر کریویەتى بە مەبلەغى 800 هەزار دینارى سویسرى ئەو کات کە 4 خانوو بەم پارەیە دەکرا وا دیارە پارەکە تەنها بۆ خواردن بوە لەم فەترەیەشد مەبلەغى 8 دەفتەر دۆلار خەرج کرا بۆ هەمان خانوو خەنێ ئەگەر زۆر بوو لە گونان دەنرێت بە سەدان جار کاک رەشید پارەى داوە بە کلک سیامەند ئەوەى سەیرە لەم کوردستانە کەس بە کەس نییە ناوبریاو دەرچوى پیشەسازیە کەچە مدیر خەزینەیە هەروەکو بەرێوەبەرى بانکى هەریم خەریجى شەریغەیە لەجیاتى وتبەدا مدیر بانکەو بەنا شەرعى پارەى زۆر دەدزێت
سێەم / قادر حەسەناغە کە کارگێرى لقى 10 بوو ئێستا ئەندامى پەرلەمانى کوردستانە دوو هۆواى کرد نابراو ببیتە ئەندام پەرلەمان یەکیان فەخرى کەریمخان برادۆستى تەوجیهى عەلى حسینى کرد کە هاوکارى قادر بکات هۆیەکەى تریشى ..... زۆر .... هەیە لە کۆرەک تلیکوم کار دەکات بۆ سەفەرى دەرەوەش دەیبەن
چوارەم / ئازاد سرێشمەیى کە کارگیر لقى 10 بوو ئیستا ئەندامى پەرلەمانى عیراقە ناویبراو جەیشى شەعبى بوو 8 سال ئەسیر بوو لە ئیران بەپێى قانونە نیو دەولەتیەکان هەر کەسێ کە ئەسیر دەبێ وەزیفەتى نادرێتێ بەلام لە قانونى پارتى ئاسایە چوتکە پێچەواەى هەموو قانونەکانە کەسیک ئەسیرى بەعس بێت چى بۆ کورد دەکات
پێنجەم سەبرى دەرویش ئەویش کە کارگیر لق بوو ئیستا ئەندام پەرلەمانى بەغدایە ناوبراو بە زۆرى خەریکى .... خۆى بوو هەروەها شەوانە بە بێ مەى خواردنەوەو نەدەژیا شتەکى زۆر باشى کرد ..... کە کچێکى قەلادزەیى بو کردى بە رەفیقى خۆى و خویندنى پێ تەواو کرد هەوەها براکەى کردە کادیر و خوشکەکەشى کرد بە کادیر وە خۆشى ئێستا مدیر ناحیەى وەرتێى و بە وەکالەت قایمقامى رواندزە ......
شەشەم / حاکم تۆفیق ئەندامى لقى 10 کۆنە شوغیە لەم........................
حەفتەم / پرسیارێک بۆ کاک کرمانجى قایمقام کاتێک ئەزمەى عاز بوو چند ئیستیفادەتان لەم ئەزمەیە کرد لەگەڵ کاک حسینى مدیر کۆمپانیاى خۆراک ئەو کاک خسینە بۆتە ملیۆن نێر هیچ شەهادەشى نیە !!
هەشتەم / بەرێوەبەرى حەریقى سۆران کاتى خۆى کە لە پاریزگاى هەولێر بوو ئەوەندەى دزى کرد ئەو حەولکانەى کە دەچونە خاریج هەر نەفەریک 1500 دینارى وەردەگرت تا واى لێهات بوو بە خاوەنى شەش خانو لە هەولێر ئێستاش نەسریەکەى بە سافى دەخوات
نۆیەم / بەرێوەبەرى بانکى خانوبەرى سۆران ئەوندە کەسیکى سوکە خیزانەکەى خۆى کردۆتە فەراش وە ئەوەندە هەژارە لەژیر دەستى ئەو ژنەى هەزار جوینى پێدەدات
دەیەم / بەرێوەبەرى شارەوانی ىسۆران ....... کردو لەناو خەلک دەنگى دایەوەو بە مەجبورى بە سەرى دابرا
یازدەم بەریوەبەرى شارەوانى رواندز دزێکى زۆر گەورەیە لەگەل عیساى مەمەدە رەشى دوو ناوى لەخۆى ناوە تەنها بۆ وەرگرتنى ئەرزە یەکیان شوعەیب و ئەویدیکەش شاهۆ
دوازدەم / بەپێى سەرچاوەیەکى نزیک لە بەریوەبەرى ئاسایشى سۆران کاک غەفار محەمەد سلیمان ناویک کە کارى موخەدەراتى دەکرد لەگەل مەسئولێک شریک بوو زۆر دەولەمەند بو پاشان پارەى زۆرى کەوتە لاى مەسولەکەو ژەهرى دایێ و کوشتى لە داهاتووا ناوى مسولوکە ئاشکرا دەکەم کە ئیستا بە باشى نازانم تەنها ئەوە نەبێ مەسولەکە لە پاراستنى مەسیفە
سێزدە / کاک عەلى حسین لەم ماوەیە یەکیکى مزورى کردۆتە سکرتیرى خۆى تەنها لەبەر ئەوەى ......... جوانە !
چواردەم / کاک عەبدولاى مەلا عوسمان کارگیرى لقى 10 کاتى خۆى بازرگانى موخەدەراتى دەکرد لەگەل مەلا عەبدولاى مەلا سەعیدى سەرۆکى یەکیتى زانایان لە دیانا بەرێ دەکەوتن بەرەو زاخۆ دەرمانەکەیان دەفرۆشت بە کابرایەکى بەناوى ف خەلکى دەرکار عەجەم بوو ئا ئەم جۆرە کەسەیە سەرۆکى یەکیتى زانایانە !!
پازدە // حەمەدى مام جەعفەر بەرێوەبەرى گومرگى حاجی ئۆمەرانە شەهادەى شەشى سەرەتایى هەیە تەنها ژنەکەى بارزانیە ئەویش بۆتە ملیۆننیر
شازدە / سامى باپشتى بەرێوەبەرى بانکى ئازادى 2 سەیارەى کریوە بە پارەىیەکى زۆر دزێکى باش و کرە بە کرى دزى دەکات کورەکەى بن دیوارە خۆى ناونوس کردبوو بۆ چاودیر لە سندوقەکانى دەنگدان بۆ تهزویرکردن بۆ پارتی.
حەڤدە / قادر بەرێوەبەرى ئیدارەى نەخۆشخانەى سۆران ئەم زاتەش تەنها خەریکى دزى کردنە
هەژدە / شیخ نیهاد ئەندامى لقى 10 کاتى خۆى لە پاراستنى سۆران بوو ... فەسل کرا دواى ئەوەى ژنەکە شکایەتى لێ کرد بەلا لە جیاتى ئیجرائات ئیستا ئەندام لقە راتبەکشى دوو ملیۆن و نیوە
نۆزدە / پارکێکى زۆر گەورە لەسەر رێگاى جوندیان لەسەر ئەرزى خەلک دروست کراوە بە ملیۆنان دینار سودى لێوەر دەگرن کە هى شێخ سیروان بارزانیە
بیست / مەسئولى فەرماندەى هەلگورد کە ناوى لەخۆى ناوە هەلگورد ناوە ئەسلەکەى ونسە کەرە ناوبراو چەندەها پ.م ى بن دیوارى هەیە هیچ مستەواى نیە زۆر دەولەمەند بوە لە هەمو شەرەکایش تەنها خەلکى بە کوشتداوەو خۆى راى کردوە زۆریش نزیکە لە ئیران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست