سمینار بۆ له‌یلا زانا
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (کنک) رۆژی 2 شه‌مه18ی ئه‌م مانگه کاتژمێر 14 تا 16 له‌هۆڵی کتێبخانه‌ی زانکۆی ئۆسلۆ, سیمینارێکی بۆ سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی کورد له‌یلا زانا له ئۆسلۆی په‌یته‌ختی نه‌رویج به‌ڕێوه‌برد. زانا له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی ئێستای کوردستان و بایه‌خی ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش و پرسی ژن و گه‌لێک مه‌سه‌له‌ی تر قسه‌ی کرد. دواتر له‌میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئاماده‌بواندا له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان به‌گشتی و باشوور و باکوور به‌تایبه‌تی و گرنگی هاوکاری و هاوخه‌باتی نێوان هێزه کوردستانیه‌کان و گرنگی رۆڵی ژن و ئیراده‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا دوا. سیمیناره‌که 2 کاتژمێری خایاند‌و زیتر له 350 که‌س ئاماده‌ی بوون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست