کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم بە قەرزی بچوك دەنازێت یان گەنجان فریودەدات

Saturday, 06/08/2011, 12:00




قەرزی بچوك، بچوكترین و سەرەتاترین مافێكە كە گەنجان بۆیان هەبێت لەهەرێمی كوردستان وەریبگرن بەڵام بەپێچەوانەی ژیانی ناخۆش و سەختی ئابووری گەنجانی هەرێم لەو دوایەدا بینیمان لە كەنالەكان كاتێ بەرهەم ساڵح لە مەراسیمیك ئامادەبوو چەكی قەرزی بچوكی بە 26 گەنجداو وایزانی ئەو بڕە پارەیە دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئازاری گەنجانی بێخانوویی و كڕێچی و نەبونیی و گەنجانی كەسوكاری ئەنفال و كیمیابران گەنجانی باوك و برا زیندانیانی نێو گرتوخانەی دوو حزبی دەسەڵات ئازارەكانیان تەنیا بەو بانگەشە راگەیاندنەی بەرهەم سارێژ دەبێت.
ئەو قەرزە لەكاتێكدا كە گەنجان بە حكومەتی دەدەنەوە ئەوە ناهێنێت كە بەرهەم بڵێت منەت بەسەر گەنجانەوە بكات. رۆژانەوە لەلایەن كابینەكەی بەرهەم ساڵحەوە بە هەزاران ئەوەندی ئەو 26 كەسەی كە بەرهەم لە تیڤیەكانەوە رێكلامی بۆخی پێدەكردن، بودجە لەلایەن دەسەڵاتەوە بە هەدەر دەدرێت ئایا ئەمە باشكردنی بارودۆخی گەنجەكانە؟ تەنیا ئەگەر رۆژێك لە بەفیرۆدانی بودجەی حكومەت بۆ گەنجان خەرجبكرێت لەماوەی سالێكدا هیچ گەنجێگی بیكار لە كوردستان نامینیتەوە ئەی ناپرسن ئەو بودجەیە بۆ كوێ دەچێت؟ بەرهەم ساڵح كە خۆی دەزانێت زۆری نەماوە لە حكومەت لابچێت ئێستا ئەگەر بە نیازە لەپەنای فیلكردن و قەرزی بچوكەوە خۆی لە نێو گەنجان نمایشبكات و منەتیان بەسەر بكات ئەمە دالدەی نادات.
بەرهەم كە خۆی پێكەسێكی ئەمریكییەو پێشەرمە باس لە كورد بوونی خۆی بكات ئەی ئەگەر ئەو كەسێكی ئەوەندە نوێخوازە چۆن دەكرێت منەت بەسەر گەنجانی ئەو وڵاتە بكات؟ قەرزی بچوك كە 15 ملیۆن دینارە بەڵام لەو گەنجەی دەستێننەوەو لە پەنای ئەو پرۆژەیەشەوە هەر خوا بزانێت بەرهەم و دارودەستەكی و حكومەت چەند پارەی ژێر بە ژێریان خواردووە.
بەرهەم ساڵح ئەگەر رابردووی هەڵدەینەوە لە خەباتی سیاسی رۆژێگ گەنجێكی هەژاری تێرنەكردووە بەڵام ئەمڕۆ لەبەرچاوی كامیرا وا خۆی نمایش دەكات كە ئەو دڵسۆزی گەنجانە؟ ئەگەر تۆ دڵسۆزی فەرمو تەنیا ئەو 3 پرسیارە وەڵام بدەوە؟
ئەو پارەی رۆژانە لە رێگەی مەكتەبەكەی تۆوە خەرج دەكرێت بۆ كاری هەواڵگری و ستایشكردنی تۆ چەندە؟ ئەو بودجەی لە حكومەتەوە دەیدەیتەوەدارو دەستەكەت پارەی كێیە؟ ئەی ئەو خەرجیاتەی كە رۆژانە بە نوسراوی تایبەتی تۆ لە سامانی وڵات خەرجدەكریـت ئەوە بۆ كوێە؟ بێگومان هیچیان بۆ گەنج نییە هەموی لە پیناو مانەوەی خۆی و قایمكردنی كورسی خۆیەتیبۆیە ئێمەش لە رێگەی سەكۆی ئازاد و راگەیاندنی ئازادەوە نایەلین گەنجانمانمان بە فرتو فێلەكانی تۆ و بەرپرسانی هاوشێوەی تۆی نێو دەسەڵات فریو بخۆن.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە