کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


یەكیتى و بە بنەمالە كردن (بنەمالەى فاروق جەمیل)

Monday, 20/08/2012, 12:00



بە بنەمالە كردن یەكەم هەنگاوى دیكتاتوریەتە,وە گەندەلى و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت دەرئەنجامى ئەم پرۆسەیەیە,بەبنەمالەكردن لەناو پارتی شایاتى باسكردن نیە چونكە ئەمەیان لەگەل هاتنى مەلامستەفا دەستى پیكرد تا ئەمرۆش هەربەردەوامە,بەبنەمالەكردنى یەكیتیش هیچى لە پارتى كەمتر نیە بەلام دەبیت كەسانى شارەزا لیكولینەوەو شیكردنەوەى بۆ بكەن بۆ پەردە هەلمالین لەسەر رووە شاراوەكەى ئەم پرۆسەیەو ناساندنى كەسایەتیەكانیان,وەك سیاسەتیكى ئاسایی بنەمالەكان هەردەم كەسایەتیە تیكشكاوەكان هەلدەبژیرن بۆ گرتنە دەستى دەسەلات ئەمەشیان لەبەر دوو هۆ یەكەمیان گوى رایەلى ودووەمیان ناردنى پەیامیك بۆ سەرۆك خیلەكان و بنەمالەكان بۆ بیریزى پى كردنیان كە ئەمەى دووایى هۆى سەرەكى بوو لە كاتى خۆیدا سەرۆك خیلەكان ریگاى جاشایەتى هەلبژیرن لە جیاتى كوردایەتى لەبەر ئەوەى بەبەر چاوى ئەوانەوە ئەم سەركردەو سەرۆك خیلانە بە تەراتین لە باوەشى ئەم وولات و ئەم دەسەلات گەیشتونە ئەمرۆ بۆیە هەر لەم روانگەیەوە ئەوانیش ئەم ریگایەیان هەلبژاردووە,هۆى هەلبژاردنى فاروق جەمیل و ئەرسەلان بایزو كۆمەلیك ناوى تر كە لەلاى خوینەر بزر نین باشترین ئاماژەیە,جا ئیستا فەرموون لەگەل كەسانى ئەم بنەمالەیە:
1-فاروق جەمیل: پاریزەریكى فاشیل,بەعسیەكى عەیار 24,بەهۆى دەست دریژى سیكسی بۆ سەر پاریزەریكى تر(س)نەیتوانى چیتر بەردەوام بیت و چووە ریزەكانى پیشمەرگە,سەرۆكى لیژنەى تەنسیق لە هەولیر(1991-1992)كە لەو كاتەدا سەربازگەى هەولیر و بیرەئیرتوازیەكانى هەمووى تالان كرا بەدەستى كورە خوشكەكەى كە دواتر باسى دەكەین,وەزیرى داد كەلەسەردەمى ئەودا گەورەترین ژمارەى دادوەرى بى بنەما دامەزران لەسەر بنەماى مەحسوبیەت ومەنسوبیەت.
2-دكتور مەجید(مەجەكە):دكتوریكى فاشیل كە تائەمروشى لەگەلدابیت نازانم كامە نەخۆشى چارەسەر كردووە,تالان كردنى خەستەخانەكان بە هەمئاهەنگى لەگەل فاروق ,هینانى دەرمانى ئیكسپایەر بەیارمەتى(عەلى قەمبوور وكورى كۆسرەت),وەزیرى شەهیدان كە گەندەلیەكانى هەرباسناكریت وەك بندیوارەكان ولووشدانى چەندین پارچە زەوى,وەزیرى تەندروستى لە حكومەتى مەركەزى عیراقدا كە بە هۆیەوە هاوردەكردنى دەرمان وپیداویستى پزیشكى یەكجارى قۆرخكرا لەبەینى ئەو وعەلى قەمبورو كورى كۆسرەت,دەستبەسەر داگرتنى هەموو تەندەرەكانى ئەم وەزارەتەو فرۆشتنەوەى لەلایەن (بارزان سەعید).
3-بارزان سەعید:قوتابیەكى فاشیل,یەكیك لەم داستانانەى كە بە شانازیەوە دەیگیریتەوە سەربرینى خیزانە عەرەبەكانە لە گوندى(هیرەوە)بەژن و منال وپیرو نەخۆشەوە بە بیانووى تۆلەى هەلەبجە وە دەستدریژى سیكسى بۆ سەر قوربانیەكان پیش كوشتنیان بە درندەترین شیوە ,نازانم ئەنجامدانى ئەم تاوانەو كیمیا بارانى هەلەبجە چى جیاوازیەكى هەیە كە بووە هۆى كاردانەوەى خراپتر لەلایەن هیزەكانى سەدامەوە؟تالان كردنى سەربازگەى هەولیر كە ئاماژەى پیكراوە لەسەرەوە بە یارمەتى فاروق جەمیل,دامەزراندنى بەپلەى مفەوەز لە گومرگى هەولیر پاش رووداوەكانى31ى ئاب لەكاتیكدا خۆى سەرپەرشتى بوردومانى(شیراتون)ى دەكرد كە پارتى تییدا جیگیر بوو !دامەزراندنى بە سەرۆكى حیمایەكانى (دكتور مەجید)كە سەرپەرشتى فرۆشتنەوەى تەندەرەكان دەكات و دەلالى دكتۆر مەجیدە ,داوین پیسترین كەس لەناو وەزارەتى تەندروستى كە هەرەشە لە ئافرەتەكان دەكات لەم وەزارەتە.
دابەزاندنى ئەم بابەتە نامەویت وەك تانەیەك بیت بۆ سەر بنەمالەى فاروق جەمیل بەلام ئەوە حالى یەكیتی و پارتیە وە بنەمالەى لەم جۆرە زۆرن بەلام ئەمە وەك ئاماژەیەكە وە ئەگەر كوردستان پۆستى خۆشەویست حەزی لییە ئەوا بنەمالە زۆرن بۆ ئاماژە وەدەتوانین بە زنجیرە دایان بەزینین,ئیتر سوپاس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە