کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


فرۆكه‌وانه‌كانمان بناسن

Friday, 17/08/2012, 12:00


برياره‌ دوو فرۆكه‌وانى كورد به‌شدارى له‌و تيمه‌ بكه‌ن كه‌ برياره‌ له‌ ئه‌مه‌ريكا مه‌شقى فرين بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ فرۆكه‌وانى (اف-16)كان ئه‌وانه‌ى مه‌سعود لييان تۆقيوه‌,به‌لام با بزانين ئه‌م دوو كه‌له‌پياوه‌ كين؟
يه‌كه‌ميان كورى بابه‌كر زيباريه‌ كه‌ ئه‌مه‌ شتيكى باوه‌ له‌ ناو بنه‌ماله‌دا هه‌رده‌بيت خۆيان هه‌موو شتيك بن و باسى بابه‌كر هه‌ر ناكريت كه‌ له‌ گه‌نده‌لى زياتر وه‌ك بووكه‌ شووشه‌يه‌ك له‌ به‌غدا دانيشتووه‌ كه‌ مايه‌ى شه‌رمه‌زاريه‌ بۆ هه‌موو كورد كه‌ به‌زمانى خۆى ده‌ليت ناتوانيت وواژويه‌ك بكات ,دووه‌ميان كورى (ئه‌نوه‌ر حمدامين)ه‌,ئه‌م ئه‌نوه‌ره‌ له‌ عه‌شيره‌تى مامه‌ سينيه‌ كه‌ ئه‌م عه‌شيره‌ته‌ له‌ كاتى سه‌ددامدا جاش بوون به‌لام پاش سه‌دام په‌رش و بلاو بوونه‌وه‌ له‌نيوان يه‌كيتى و پارتى,ئه‌نوه‌ر كه‌ به‌ ئه‌نۆ ده‌ناسريت له‌كاتى سه‌دامدا ناسنامه‌ى خۆى كرد به‌ (عه‌ره‌ب)تا له‌ كۆليجى هيزى ئاسمانى عيراقدا وه‌ربگيريت چونكه‌ له‌ كاتى سه‌دامدا كورد بۆى نه‌بوو بچيته‌ ئه‌م كۆليجه‌,پاش ده‌رچونى له‌م كۆليجه‌ بوو به‌ فرۆكه‌وانى كۆپته‌رى جۆرى (هيوى) كه‌ له‌ شه‌رى ئيران-عيراقدا له‌ ناوچه‌ى (ئه‌هوار) فرۆكه‌كه‌ى خرايه‌ خواره‌وه‌ وه‌ لاقيكى شكا,پاش ئه‌م رووداوه‌ ئه‌نۆ دووباره‌ گه‌رايه‌وه‌ هيزى ئاسمانى عيراقى وه‌ وه‌ك فرۆكه‌وانيك به‌شدارى له‌ ئه‌نفال كرد هه‌ر خوا ده‌زانيت چه‌ندين مالى كوردى له‌ ديهاته‌كان به‌سه‌ر خيزانه‌كانياندا خاپوور كرده‌وه‌,به‌لى ئازيزان باوك به‌ كۆپته‌ر كوريش به‌ (اف-16) ئه‌نفالمان ده‌كات,ئايا ئه‌نۆ ده‌بيت ئيستا له‌به‌رده‌م دادگا راوه‌ستيت يا كوره‌كه‌ى مافى مناله‌ ئه‌نفاله‌كان بخوات و له‌ ئاينده‌دا وه‌ك باوكى بى ره‌حمانه‌ ئه‌نفالمان بكات له‌گه‌ل كوره‌كه‌ى بابه‌كر؟بۆ زانيارى ئه‌م پۆسته‌ وه‌ك پيشه‌ى هه‌ميشه‌يى ففتى به‌ ففتى له‌ نيوان پدك وينك دابه‌ش كرا,ده‌ك رووتان ره‌ش بيت له‌گه‌ل فرۆكه‌وانى ناردووتانه‌ بۆ مه‌شق,دواتر با روومان له‌ ئه‌مه‌ريكا بكه‌ين و بپرسين ده‌بيت رۆژيك دانه‌يه‌ت (قاسم ئاغا و عه‌باس بايز وعيزه‌ت دورى)يش ببات بۆ ئه‌مه‌ريكا بۆ مه‌شقى چه‌كى ئه‌تۆمى؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە