یادەوەریەكانى31ىئاب
Friday, 31/08/2012, 12:00
پیش رووداوەكانى31ى ئاب هەندیك هەولى لا بەلا ئەدرا بۆ ناوبژیوانى نیوان جەلالى ومەلاییەكان بەلام هەولەكان بی سوود بوون چونكە مەلاییەكان بریارى خۆیان دابوو بە سەدام .
بویە مەرجى یەكەمیان لە هەر هەولیك چۆلكردنى هەولیر بوو لە هیزى جەلالیەكان كە ئەمەش قابیلى قبوول نەبوو لە لایەن جەلالیەكان,لە یەكیك لە هەولەكاندا كۆمەلیك ریش سپى و سەرۆك عەشیرەتەكان چوونە لاى مەسعود لە بۆ ناوبژیوانى وە یەكیك لەو كەسایەتانە(قەشەى عەنكاوە)بوو,پاش دانیشتنیكى دوورو دریژ نەگەیشتنە هیچ چارەسەریك و یەكیك لە سەرۆك عەشیرەتەكان ووتبوى ئەى چارە چیە كاك مەسعود؟
ئەویش لە وەلامدا ووتبوى ئیمە خۆمانن دەزانین بەم زووانە چۆن دیینەوە هەولیرو پاكى دەكەینەوە لە جەلالیەكان,قەشەى عەنكاوە كە گوى لەم قسەیە دەبیت یەكسەر دەلیت (كاك مەسعود چاوەكەم ئاگاتان لە خەلكى عەنكاوە بیت ئەگەر بەلاى ئیمەدا هاتنە ژوورەوە)
مەسعودیش لە وەلامدا ووتبوى مەترسە ئیمە ریگاى تایبەتى خۆمان هەیە پییدا دیینە ژوورەوە,بەلى مەسعود راستى كرد بەلاى عەنكاوەدا نەهاتنەوە بە كانى قرژالە و ریگاى مەخمور و قوشتەپە بە دەبابەوە هاتنەوە.
رووداوەكەى تر ئەوەیە كۆنە موستەشاریكى جاشەكان ببوە ئامر فەوج وهیزەكانى لە (كەلەكى یاسین ئاغا)بوون,پاش ئەوەى دەبابەكان و حەرەس جمهورى هەولیریان داگیر كرد,ئەویش فەرمانى پیدرابوو كە بچیتەوە ناو هەولیر,كاتیك هیزەكانى كۆ دەكاتەوە پییان دەلیت با بروین,ئەوانیش دەلین بۆ كوى؟ئەویش دەلیت بۆ هەولیر,ئەوانیش رازى نابن و دەلین هەموومان بەكوشت دەدەیت,ئەویش دەلیت كورە ئەوە دەبابە و حەرەس جمهورى لەناو هەولیرە,بەلام ئەوان ئامادە نابن باوەرى پیبكەن بۆیە اچار دەبیت دەلیت(بەهەرسی تەلاقم دەبابە وا لەناو هەولیرە) ئینجا هیزەكانى بە دوودلیەوە لەگەلی بەرى دەكەون,بیرەوەریەكەى ترم كە بە ئاخەوە دەیگیرمەوە چونكە دەربارەى پیاویكە كە ئەم شتەى زۆر لا گران بوو ئەویش خوالیخوشبوو(جەوهەر نامیق)بوو كە مەسعود لە هەمان رۆژدا كۆبونەوەى بە ئەندام سەركردایەتیەكان كردبوو رووداوەكەى بۆ باس كردبوون و خوالیخوشبووش ووتبوى قەت نەدەبوو ئەو كارە بكردابایە,مەسعودیش زۆر بى شەرمانە بەو هەڤال و سەرۆكى پەرلەمان و پیشمەرگە دیرینەى ووتبو(هەستە برۆ دەرى هەى ق..............ر)وەك باوكى ئاسا,جا لیرەدا پۆسیار ئەوەیە:مەسعودیكى وا بەم پیاوە بلیت دەبیت چى بەوانەى ئیستا بلیت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست