کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


عودەى وقوسەى لە كوردستانن

Tuesday, 21/08/2012, 12:00





دوو كورە بەد ناوەكەى سەدام حوسەین خەریكە لە كوردستان وا زیندوو دەبنەوە بەشیوەیەكى زۆر خراپتر لە جاران,لەكاتى خۆیدا ئیمەى كورد تەنیا دەمان بیست كە كورەكانى سەدام چەندە درندە و ترسناكن و چۆن پارەى عیراق بە فیرۆ دەدەن, بەلام ئیستا لەجباتى ئەم دووانەیە بە دەیان عودەى و قوسەیمان لى زیندوو بۆتەوە سەرەراى كویلەكانیان كە كورە بەرپرسەكان دەگریتەوە بەلام ئەوان وەك باوكەكانیان كە جامانەیەكى سووریان بینى یاخود كەسانى بنەمالەى تالەبانى یەكسەر شوین چۆل دەكەن و بۆى دەردەچن,لەبەر ئەم هۆیە لە زۆربەى بۆنەكاندا ئەم مەسئولانە بە بیانوى جۆراو جۆرەوە دواكەوتنى خیزانەكانیان و كچەكانیان پاساوى بۆ دیننەوە,بائیستا بیتەوە سەر باسەكەمان و باسى عودەى و قوسەى كوردستان بكەین,وەك هەموو لایەك دەزانن چەند رۆژیك پیش ئیستا كورەكەى مەسعود چەند ملیونیك دۆلارى لەسەر میزەكانى(رۆلیت)ى كەنداو دۆراندو كورەكەى تریشى ڤیلایەكى لە ئەمەریكا لە ویلایەتى فیرجینیا كرى,وە كورەكەى جەلالیش(قوباد) دوو سى رۆژ پیش ئیستا تابلویەكى هونەرى لە ئاهەنگیكى زیاد كردندا(مزایدە) كە سەر بە كۆمپانیاى(ریتشى وبراكانى) تابلویەكى بە برى 4,653,000$ كریوە!ئەم هەوالە لەسەر زمانى حیمایەكانى قوباد پشت راست كراوەتەوەو لە سایتە عەرەبیەكان وەك (الشبابیك) بلاوكراوەتەوە,بەلى كورەكانى مەسعودوجەلال وەك كورەكانى سەدام هەریەكە پۆستیكیان بۆ قۆرخ كراوە وەك(دەزگاى ئاسایشى نەتەوەیى ودژە تیرۆر) بۆ سەركوت كردنى رۆلەكانمان و هەریەكەش بە جۆریك وەك 0كرینى شتە گران بەهاكان و قومارو لەشفرۆشى) پارەى ئەم گەلە تەخشان وپەخشان دەكەن,ناتونم كومینت لەمە زیاتر بنووسم لەسەر ئەم باسە چونكە بابەتەكە وام لیدەكات هەست بە رشانەوە بكەم چونكە بیزم لەم جۆرە هەلسوكەوتانە دەبیتەوە بەلام بۆ زانیارى ئەم تاوانبارە دزانە دەمەویت پییان بلیم كە دەچنە سەر میزەكانى قومار یا بەشدارى لە موزایەدەكان دەكەن یەك چركە بیر لە منالانى بى نازى ئەنفال وكیمیا باران و راگویزان و قارەمانەكانى ژیر پەتى سیدارەى سەدام و هەموو ئەو نەخۆشانەى كە ئیستا چاوەرى ى دەرمانیك دەكەنەوە یا ئەوانەى لەسەر شاشەكانى تیڤیەكانتان دەریان دینن و بەخەلكیان نیشان دەدەن,پارەى ئەم قومارو تابلویە چەندەیان چارەسەر دەكات؟یەك خولەك بیر لەومنالە كوردانە بكەنەوە كە تا ئەژنۆیان لە قورى زستان غەرق دەبن تا دەگەنە قوتابخانە ساردوسورەكانیان,ئیتر سوپاس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە