کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


روونكردنەوەكەى ئاشتى هەورامى

Sunday, 19/08/2012, 12:00



پیمخۆشە پیش ئەوەى دەسپیبكەم بە شی كردنەوەى رووكردنەوەكەى ئاشتى هەورامى نووكتەیەكى مەلا نەسرەدین بگیرمەوە كە دەلیت رۆژیكیان دراوسیكەى دەچیتە لاى مەلا بۆئەوەى داواى گویدریژەكەى لیبكات بەلام مەلا دەلیت كە گویدریژ لە مال نیە,لەو كاتەدا گویدریژ دەزەریت و كابراش بە مەلا دەلیت مەلا ئەى ئەوە گویدریژەكە نیە دەزەریت؟مەلاش لە وەلامدا دەلیت باوەر بە ریشى سپى من ناكەیت باوەر بە زەرینى گویدریژ دەكەى؟جا ئیستا پاش بیینى گرتە فیدیۆكەى(كەى ئین ئین) نازانین باوەر بە ریشى كاك نیچیر بكەین یان زەرینى ئاشتى هەورامى؟ئیجا با بیینە سەر روونكردنەوەكەى ئاشتى هەورامى كە من لە پینج خالدا پرسیارى لەسەر دەكەم:
1-ئاشتى دەلیت ئەمە هیرشە بۆ سەر سیاسەتى نەوتى هەریم و من و كاك نیچیر,باشە هەركەسیك باسى گەندەلیەكانتانى كرد ئەوە دەبیتە هیرش؟كاك ئاشتى ئیمە دوو گرتەى فیدیوییمان لە بەر دەستە هەردووكیان دەقى قسەى جەنابت و نیچیرە ئیستا دەبیت یەكیكتان درۆبكەن وەك مەسەلەى گویدریژەكە.
2-لەتەوەرەیەكى تردا دەلیت ئەمە دژى سیاسەتە سەركەوتووەكەى نەوتى هەریمەو ئەمە گەرەنتى نیو دەولەتى بۆ هەریم دابین دەكات!كاك ئاشتى بۆ زانیارى جەنابت وا دیارە جەنابت لە گویى گادا نووستوى ئەدى هەرئەو سیاسەتە فاشیلەى ئیوە نیە وا خەریكە ناوى كوردستان دەباتە ناو كتیبى جینیز لە بوارى گەندەلى؟ئەى ئەوە لە پیش چاوت ئیكسون موبیل نەیووت بازرگانى بە نەوت لە كوردستان وەك قومارە؟
3-لە تەوەرەیەكى تردا دەلیت بەم سیاسەتە توانیومانە ئاووكارەبا بۆ كوردستان و كەركوكى خۆشەویست دابین بكەین!كورە نامریت دانارزیت كوا كارەبا؟كوا ئاو؟كوا چیت كردووە لە كەركوك؟بەخوا هەر كەسیك سەرو سیماى جەنابت ببینیت دەزانیت كە كوردستان نە كارەباو نە ئاو و نە دەلاكیكى چاكى تیایە.
4-ئینجا لە هەمووى سەیر تر ئەوەیە دەلیت قسەكانى من و نیچیر وەك یەك وابوو!تو خوا جاریكى تر سەیریكى كرتە فیدیوكە بكە ئینجا برۆ ئەم قسەیەت لابە لە روونكردنەوەكەت هیشتا كات ماوە.
5-ئینجا با بیینە سەر ئەوەى كە دەلیت ئیمە لیژنەیەكمان هەیە بۆ گریبەستەكان,توخوا ئەم ناوانەى كە بەلیژنەیان دادەنییت كامەیان لە كامەیان پیاو ترن؟ئەى ئەمانە نین كە ئابروویان نەماوە ولە گەندەلیدا نقووم بوون؟
لە كۆتاییدا دەمەویت دوو شتى گرنگت پى بلیم یەكەمیان ئەگەر جەنابت ئەم قسانە بۆ یەكیك دەكەیت لە دەرەوەى كوردستان و ئاگاى لە هیچ نەبیت ئەوا زۆر ئاساییە بەلام ئەگەر بۆ ئیمەیە ئەوا باش بزانە زیاتر رووى خۆت و سەرۆك و پارتەكەت رەشتر دەكەیت,دووەمیان ئیمە باش دەزانین لە پشتى پەردەوە لە جیاتى كاك ئاشتى نیچیر چى ووتووى بەلام ئەوەیان لاى جەنابتان ئاساییە ئەگینا قەت ئەم پۆستتەت وەرنەدەگرت بەلام باشتر وایە خۆت لەم جۆرە لیدوانانە دوور كەیتەوە چونكە ئیمە دەزانین تۆ كەوتویتە ناو گۆمیك دەرچون لی ى زەحمەتە بەلام ئەم جۆرە لیدوانانە رۆژیك دادیت بۆت لیدەدریتەوە ئینجا نە نیچیر نە مەسعود فریات ناكەون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە