کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پەیامەكەى عادیل ئیمام

Sunday, 19/08/2012, 12:00



بنەمالەى بارزانى لەمەراهاتوون هەركاتیك یەكیك لە كوردستان رەخنەیان لیبگریت بە 2كاتژمیر ووتەبیژى رەسمیان ووەلامیكى خیرا دەداتەوە بە كۆمەلیك قسەى قۆر و حەلەق و بەلەق كە خودى خۆیان دەزانن وەلامەكەیان نرخى بەقەد نرخى حوبرى كاغەزەكەى لەسەرى نووسراوە نابیت,وە ئەگەر هاتوو رەخنە گر كورد نەبوو ئەوا دوو ریگایان لەبەردەمە بۆ وەلام یەكەمیان ئەگەر زانیان رەخنەگر لەوان بەهیزترە ئەوا بیدەنگى هەلدەبژیرن وە بە پیچەوانەشەوە ئەگەر زانیان پیى دەویرن ئەوا كۆمەلیك تۆمەتى حازر هەیە بیخەنە پالى كە هەموویان قسەو ولامى دووبارەو دە بارەن وەك (شۆفینى و دەستى دەرەكى و........)كۆمەلیك لەم لیدوانانە نموونە و ناو زۆرن بۆ ئاماژە بەلام با بچینە سەر باسیكى تر ئەویش ئەوەیە كە بنەمالەى بارزانى زورنایەكى تریان هەیە كە گوى ى ئەم خەلكەیان پى كەر گردووە و لافى پى لیدەدون ئەویش ئەوەیە كەوا ئەوان كوردیان بە جیهان ناساندوە!بەلى كوردیان بە جیهان ناساندوە بەلام وەك ئەوەى عادیل ئیمام باسى دەكات لە زنجیرە ئەلقەكانى (فرقە ناجى عتااللە) كە بەهەولیردا تیدەپەریت كە بە ئاشكرا پیمان دەلیت كە گەندەلى هەموو دام و دەزگاكانى حكومەتى گرتووە هەر لە یەكەم خالى پشكنین كە دیتە كوردستان تا لە فرۆكەخانە دەچیتە دەرەوە!پیش هەموو شتیك دەمەویت بە زورنا بیژو ووتەبیژەكان بلیم پیش ئەوەى وەلامى عادل ئیمام بدەنەوە كە ئاگایان لەخۆیان بیت ئەمە (سۆرانى مامە حەمەو زەردەشت)نیە ,ئەمە هونەرمەندیكى گەورەیە لەسەر ئاستى وولاتانى عەرەبى و باشترە ووشەكانى وەك (قبوول ناكەین وحەسیر مەیدان و هەروا بەئاسانى تیناپەریت و هەموو دەستەواژەكانى لەم جۆرەى قوتابخانەكەى بارزانى) بەكارنەهینن,كوشتن و گرتنیشى وا ئاسان نیە,كەواتە هەلبژاردنى (حیزى وسەلامەتى)و هەلبژاردنى بیدەنگى ئەم جارەیان باشترین ریگا چارەیە,تاوانەكەى عادیل ئیمام لە هینەكەى (كارزان كەریم) زۆر گەورەترە,ئەگەر كارزان پەیامیكى دا بە خەلكى كوردستان كە باش دەزانن گەندەلى چۆنە لە كوردستان ,ئەوا عادیل بە هەموو دنیاى ناساندن,بۆ زانیاریتان 70%ى خەلكى كوردستان ئەم زنجیرانەیان بینیوە,جا بەخواتان دەسپیرم و لە چاوەروانى وەلامى ووتەبیژو زوورنا بیژەكان كە دلنیام ئەم جارەیان وەك ریوى كلكیان دەبەنەوە........... بى دەنگ دەبن (هین بە خالى خۆى فیرە)






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە