ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین
Friday, 11/01/2013, 12:00
ده‌قی به‌یاننامه‌كه
ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین
بهداخهو په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی تیرۆركردنی سێ ژنه سیاسه‌تمه‌دار و چالاكوانی كورد (ساکینه جانسز، فیدان دۆغان، له‌یلا سۆیله‌مه‌ز) به هه‌موومان گه‌یشت، ئه‌م ده‌ستدرێژیه تیرۆریستیه ده‌رهه‌ق به‌و سێ ژنه شۆرشگێره كه‌له وڵاتی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا، له‌كاتێكدایه ئێمه چاوه‌روانی هه‌واڵی چوونه پێشه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان كوردان و ده‌وڵه‌تی توركیا بووین، بۆیه ئه‌م ده‌ستدرێژییه به پیلانێكی دارێژراو وههوڵێكی تێكده‌رانه ده‌زانین.
دیاره ئه‌م په‌لاماره تیرۆریستانه‌یه، به‌شێكه له‌سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژی كه ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م كرده‌وه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه كورد به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه خه‌بات بۆ مافه‌كانی خۆی ده‌كات و ئه‌وانیش به‌سیاسه‌تی تیرۆر وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
ئێمه كۆمیته‌ی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه-KNK) له باشور وه‌ك هاوخه‌باتی ئه‌و سێ شه‌هیده، به‌توندی ئه‌و كرده‌وه درندانه‌یه ئیدانه ده‌كه‌ین بهبكهرانی ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌ن، ده‌ڵێن: خه‌باتی كوردان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد به‌رده‌وام ده‌بێت و بێسله‌مینه‌وه ئاماده‌ی قوربانی دانین بۆ به‌دیهاتنی و به‌ری خۆری خه‌باتمان به بێژنگی تیرۆریستیان ناگیرێت.
هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده مانوێل ڤال، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا راگه‌یاندوه كه تیرۆركردنی ئه‌م ژنه كوردانه به هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه و به‌ڵێنی داوه حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، به‌ڵام ئێمه داواكارین ئه‌و به‌ڵینه به‌زووی به‌دیبهێنرێت و تیرۆریستان و بدۆزنه‌وه‌و بیانهدهنه ده‌ست دادگا وئه‌وانه‌شی له‌پشتی ئه‌م كاره‌وه‌ن ئاشكرابكرێن و سزا بدرێن.
كۆمیته‌ی ژنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) له باشور
1- په‌روین عه‌زیز / ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له باشور
2- خانم ره‌حیم له‌تیف/ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌باشور
3- رێژین عومه‌ر/ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌باشور
4- سرود محه‌مه‌د فالح/ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌باشور
5- ئه‌میره حه‌سه‌ن/ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردساتان له‌باشور
10/1/2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست