ئەو دەنگە كاریگەرەى كەبەرهەمى ئازادى وڕاپەڕین بوو
Thursday, 30/04/2009, 12:00
باوەڕ ناكەم هەركەسێك كە گوێى لەدەنگى كاك فەرهاد سەنگاوى بوبێ كەكاتێ بێژەرى دەنگى گەلى كوردستان بوو تەزوێك بەجەستەى دا نەهاتبێ ، بەتایبەت لە خوێندنەوەى چالاكیەكانى هێزى پێشمەرگەى كوردستان و هاندانى پێشمەرگە و كەس وكارى پێشمەرگە ، لەخۆڕاگرى و ئومێدى سەركەوتن بەخەڵكى كوردستان . ئەو دەنگە كاریگەرە ئە دەنگە بێگەردەى كاك فەرهاد نمونەى وورە بەرزكردنەوەى گشت پێشمەرگێك بوو نموونەى سڵ نەكردنەوەو دەستكردنەوەو بەردەوامى خەباتى گەلەكەمان بوو كاتێ كەبەحەماسەوە سەركەوتنێكى داستانێكى پێشمەرگەى دەخوێندەوە كەس نەبوولەئێمە وورەى بەرز نەبێتەوە ، بگرە ئەم دەنگە پاكە بوە هۆى بوونى خەڵكێكى زۆر بەپێشمەرگە . بەبیستنى ئەم دەنگە ماندو ماندو بوونى دەحەسایەوەو هێزو تینێكى ئەوتۆ هانى دەدا كەهەست بە خۆشى و وورە بەرز بوونەوە بكات من یەكێكم كە هۆگرى ئەم دەنگە پاك وبێگەردە بوو بووم تەنانەت ئێستاش ئەگەر گوێى لێدەگرم هەست بەخۆشیەكى زۆر دەكەم هەرچەندە هیوام وایە كەهەموو كاسێتەكانیم هەبێ بەڵام هەندێك لە چالاكیەكانیم هەیە كە مایەى ئارام گرتنى دەرونمە هیوا دەخوازم لەنزیكەوە بیبینم هەردوو چاوى ماچ بكەم . ئەوەى جێگاى پرسیارە كاك فەرهاد دواى ڕاپەڕین بۆ درێژەى بە كارى ڕاگەیاندن نەدا ؟ لەساڵى 2008 سیدیەكى بڵاو بۆوە بەڵام پاش ماوەیەك قەدەغە كرا ! ئەمەشیان نازانم بۆ ؟! شتێكى ئەوتۆى تیانەبوو كە ببێتە هۆى قەدەغەكردن پێویست بوو ئەم زاتە بەڕێزە بایەخێكى تەواوى پێبدرێت لە لایەنى پەیوەندیدارەوە بەڵام بەداخەوە لەهیچ شوێنێك دەرناكەوێ هەروەك هیچى بۆ كورد نەكردبێ وایە ئەو هەموو ژیانى خۆى بەخشى بەكوردستان كورستانیش دەبایە پاداشتى ماندوو بوونى ناوشاخ و خەباتى بدابایەوە چونكە ئەگەر كاریگەرى ئەو نەبوایە هەرگیز ئەم ڕۆژەیان بەخۆیەوە نەدەدیت هیوادارم كە هەموو كاتێكى كاك فەرهاد لەخۆشیدابێت و لەتەندروستى باشدا بێت تەمەن درێژبێت خوا بۆ ئێمەى بهێڵێت .....................
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست