دڕاندنى پۆستەربەشەو
Thursday, 04/03/2010, 12:00
لەسەرەتاى بانگەشەوە بەردەوام هەركاتێك بۆیان بلوێ و حەزبكەن دەسەڵاتى یەكێتى ئەو بڵاو كراوەوپۆستەر ووێنانە لێ دەكەنەوە كە هەڵواسراوەچاویان بەو لیستانە هەڵنایە كە ئۆپۆزسێۆنن بەتایبەتى لیستى گۆڕان لەلیستى گۆڕانیش وێنەكانى شۆڕش حاجى كەئەمڕۆ هەڵدەواسرێ و بەیانى پێوەى نەماوە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ كەحزبى دەسەڵات هیچ ئومێدێكى نەماوە بە دەسەڵاتەكەى دواى ئەو هەموو بوختانەى كە بۆ گۆڕانى دەكەن بەهەموو شێوەیەكیش لە راگەیاندنەكانیان خەریكى ناوزڕاندن و لەبەرچاو ڕەشكردنى ئەم لیستەن هەر رۆژە بەجۆرێك و هەرجۆرەش بەچەند شێوازێك دوێنى 3/3 سەرلەئێوارە بوختانێكى تریان دروست كرد كە گوایە هەندێك ئۆتۆمبیلى گۆڕان بەنیازن لۆگۆى یەكێتى و ئەسپەدزراوەكە بەئۆتۆمبیلەكانیانەوە بكەن و پاشانیش هى گۆڕانى تێ بخەن و بچنەوە ناو گۆڕان بڵێن ئێمە هاتوینەتەوە ئەم قسانەیان چەند بارە كردەوە بەڵام هاوشێوەى ئەم كارە بیرۆكەى كۆتایى خۆیانە بەكارى بهێنن ئەگینا گۆڕان بەزۆرە ملێ و بەتۆبزى وەك ئەوان خەڵكیش ناهێنێت بۆ قەرەباڵغ كردنى شوێنەكانیان ئەم فێڵە ڕێویانەى ئەوان دەیكەن زۆر دەمێكە نەخشەیان بۆ دارشتووەبەهەموو شێوەیەك دەیانەوێ خەڵك لەخشتە ببەن و لەگۆڕانیان بكەنەوە لەكۆیەش بەردەوام چەتەكانى شاڵاوى كوڕى كۆسرەت بەدواى شۆڕش حاجیەوەن تا لەدەرفەتێكدا زەبرێكى لێ بوەشێنن بەڵام خەیاڵیان خاوەو هەرگیز ناگەن بەم ئاواتەى خۆیان چونكە لەكۆیە هەموو گۆڕانخوازێك شۆڕش حاجیە و وەك چاوەكانمان دەیپارێزین بەلێكردنەوەى وێنەكانى شۆڕش حاجى خەڵك تۆزقاڵێك سڵ ناكەنەوە بگرە زیاتر و بەگوڕتر خۆشەویستى و هاوسۆزیان بۆ لیستى گۆڕان هەیە گرنگ ئەوەیە كە هەوادارانى لیستى گۆڕان هیچ كارێكى لەم شێوەیە ناكەن بگرە بێزیان نایە بیریشى لێ بكەنەوە وێنەكانى فوئاد مەعسوم سەرتاپاى كۆیەى گرتۆتەوە كەس ناچێ لێ ى بكاتەوە چونكە ئەو وێنانە تا لەبەرچاوبن چاكترەو خەڵك زیاتر ڕوو ڕەشى ئەم كابرایەى لەبەر چاوانە و بۆ ساتێكیش بیرى ناچێتەوە ئەو فوئادە كەسێكە كە شایەستەى هیچ پۆستێك نیەو هیچ پۆستێكى پێ ڕەوانیە هەر بۆیە دووپاتكردنەوەى دەنگى شارى كۆیە بۆ گۆڕان دەبێتە هەوێنى سەركەوتن و تەخت بوونى قەڵاى گەندەڵى هەر ئەمرۆ4/3 هێزەكانى ناوەخۆ لە كۆیە دەنگیاندا و بەكۆستەر بەڕێكران بۆ شوێنى تر تاكو دەنگ لەوێش بدەن بەڵام كۆمسیۆن لەگوێى گادا خەوتووە و بێ ئاگایە ئەگەر هەر تۆزێك بەئاگا بوایە سەیرێكى دائیرەكانى كۆیەى دەكرد و دەیبینى كە هەر لە خانەى دادى كۆیەوە بگرە تا دەگاتە نەخۆشخانەو خوێندنگاو دائیرەكانى تر وێنەو پۆستەرى بنەماڵەى تاڵەبانى پێوەیە بە وێنە خێل و خوارەكەى فوئادیشەوە نەمانى دەسەڵات زۆر نزیكە دڵنیایش بۆ هەموو كەسێ كەتەنها خۆت و خواى خۆت دەزانن كەدەنگت بەكێ داوە ئەو قسانەى دەكرێ بریتین لەو قسانەى كە پەلەقاژەى مەرگى دەسەڵاتەو هاوشێوەى ئەو عەدەد بیكێسیەیە كە لەدوورەوە تەقە دەكات تا لەشكرەكەى بكشێتەوە تا خۆى دەگرێتەوەو رادەكا سەركەوتن بۆ لیستى گۆڕان نەمان و ڕوو ڕەشى بۆ پێشێلكارانى یاساو گەندەڵان و دزانى داهاتى میللەتەكەمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست