کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرش كردنە سەر حزبى دیموكرات بەشێكى ترە لەخیانەتى یەكێتى دەرهەق بەكورد !

Tuesday, 22/12/2009, 12:00


گەر بمانەوى یان نەمانەوێ تازە كەوتوینەتە بارودۆخێكى ئەوتۆ كە بەئاسانى ناتوانین لێى دەرچین هەر لە خیانەتى رابردوو بگرە تادەگاتە وەرگرتنى دەسەڵات و حوكمرانى ئێرە و بەغدا هەریەك بە پێوەرێكى جوراوجۆر خۆى گونجاندووە 0هەربۆیە دەرچوون لێى و رێگە چارەى ئەو گرفتانە پێویستیان بە پلان و بوێرى و بەگژداچونەوە هەیە ئەمەش دەبێت حسابى نەبووى بۆ بكەین چونكە تاكە سوارێك بەتەنها چى پێناكرێ و ناتوانێت بەگژ هەزارەها گورگى برسى دابچێتەوە ئەو رۆژگارەى كە كوردى تێكەوتووە ئێستا رۆژگارێكى شوومە و بوێرى دەوێ و پێویستى بە گیان فیداكردنە تا خاوەنى كەسانێكى وابین كە خاوەنى ئەو پەندەن كە دەڵێ دەست بەكڵا وەكەتەوە بگرە با بانەیبا حاڵمان لەوە باشتر نابێت رۆژانە بەبەرچاوانمانەوە دزى و جەردەیى و تاڵانى ئەو میللەتە دەكرێ كەچى ووردە ووردە بزە و زەردەخەنەمان دێتە سەر لێو و پێى پێدەكەنین ئەو خۆدەوڵەمەند كردنەى بەرپرسانى حكومرانى خۆیان پێ دەوڵەمەند كردەو ئێستاش واخەریكن زیاتر لەقوتى ئەو میللەتە ببەن بۆخۆیان درێژەو بەردەوامى دەبێت و رۆژ بەرۆژ بە فێڵ و تەڵەكەى جیاوازەوە خۆیان دەلكێنن بەجەماوەرەوەو لەژێرەوە دەگەى نامەردى دەوەشێنن ئەوەى بێدەنگە لەئاست ئەو خیانەتانە بێگومان هیچ جیوازى نیە لەگەڵ كەسێ كە لەسەر داهات و پارەى ئەو میللەتە دەلەوەرێ و بەبەرچاوى هەموو خەڵكەوە دەسورێتەوە و لاف بەسەر خەڵكەوە لێ دەدەن . خەڵكى شارى كۆیە باشیان لەبیرە و چاك دەزانن كە لەساڵى 1996 بەبەرچاوى جەماوەرى شارى كۆیەوە راجیمەوە مەدفەعیان هێنا و بەسەر ئەو خەڵكە بێتاوانەیان دا داباراند تێكراى خانوەكانیان سوتاندن و دەر بەدەریان كردن ئاخر ئەوان چیان كردبوو بۆچى بەم شێوەیە رێگەتان بۆ رژێمى ئێران خۆش كرد كە هێرش بكاتە سەریان و خاكى كوردستان ببەزێنێ تۆئەگەر میوانێكت هەبێت هاوزمان و هاو بەرگت بێ چۆن دەبێ خیانەتى لێ بكەى و بهێڵى لەپەناتەوە دەست درێژیان بكرێتەسەر! هەردوو حزبى دەسەڵاتدار لەمێژووى رابردویان چەندین خیانەتى هاوشێوەیان هەبووە پارتى گەورەترین شۆرشى ئاشبەتاڵ پێكرد لەكاتى خۆى مەسعود بارزانى ئێستا پاساوى ئەوە دەهێنێتەوە كە گوایە بارزانى لەبەر بەرژەوەندى خەڵكى كوردستان شۆرشى كۆتایى پێهێنا خیانەت لەدواى خیانەت ئەو لەدژى ئەم ئەم لەدژى ئەو هەر لەداستانى هەكاریەوە كاتێك كە سامى عەبدولرەحان فەرمانى دا سەرجەم دیلەكان گوللە باران بكەن و ئەو سەرۆك پەرلەمانەى ئێستا كەناوى لەخۆى ناوە كەمال كەركوكى سەرجەم دیلەكان بەدەستى ئەم شەهید كران لەدەقى قسەى سامى دا هاتووە كە دەڵێ ئەمانە مەزنن مرۆى مەزن دەبێ بە سیلاحى مەزن بكوژرێ !!!
گەر باسى سەرجەم خیانەتەكان بكەین خەرمانێك خیانەتى جۆراو جۆرمان هەیە رەنگە هەندێكیان برینى كەس وكارەكانیان بكولێتەوە بەڵام ئەوەى ئێستا یەكێتى و پارتى كردۆتە یەك جەلال تاڵەبانیە ریشى خۆى داوەتە سەرانى پارتى هەروەك جەلال خۆى ووتبوى من هەڵەم كرد كاتى خۆم لەپارتى جیابومەوەو پەشیمانم تا لەژیان مابم نابێ شەر دروست بێ لەنێوانمان مرۆڤ كەبەتەمەندا چوو جار جار هەڵدەبزركێنێ و هەڵەى گەورە گەورە لەقسەكانیدا دەكات هەربۆیەش پێى ووتراوە پیرى ئاخر شەرئەوەى لەمیدیاكانى یەكێتى دەیبینین و دەیبیستین هەمووى پلانى جەلالە دژ بەلیستى گۆران و خودى كاك نەوشیروان هەر رۆژە بەبیانویەك دەیانەوێ لیستى گۆران لەپێش چاوى خەڵك بخەن رۆژێك بە بیانوى ئەوەى ئاژاوەنانەوەى ئەندام پەرلەمانەكانى لە ناو پەرلەمان رۆژێك بەبیانووى ئەوەى كە لیستى گۆران چەواشەكارە و خەڵكى چەواشە دەكا و بەڵێنەكانى ناهێنێتە دى چۆن بەڵێنێك ؟ راستە لیستى گۆران بەڵێنى زۆرى دا بەخەڵكى كورد كە ئەگەر سەركەون دەیخەنە بەرنامەى كاریان و پێ بە پێ دەیانخەنە بوارى جێ بەجێ كردنەوە بەڵام خیانەتى تەزویر كردنى دەنگەكان لەسنوورى پارتى نەیهێشت لیستى گۆران زۆرینەى دەنگەكان مسۆگەر بكات هەرلە 23/7 ەوە كە هەرچى پۆلیس و پێشمەرگەو وەزارەتى ناوخۆ هەیە دەنگیاندا و لە 25/7 یش هەریەكە سێ چوار تا پانزە دەنگیش هەبوو پاشان چاوپۆشى كردنى كۆمسیۆن بەرامبەر ئەو هەموو دەنگانەى زێرەڤانى و جندرمەكانى تر لە سنوورى دەسەڵاتى پارتى ، هەمووكاتێ گوێمان لە ناو زراندنى لیستى گۆران دەبێ لە میدیاكانیان دانانى لیژنەیەك بۆ هێنانەوەى لایەنگرانى لیستى گۆران بەپارەیەكى خەیاڵى ئابرووى یەكێتى پێ ناسرێتەوە ئەو ئابروویەى كەلەهەموو ئەو شوێنانە لەدەستى دا كە زۆرینەى زۆرى یەكێتى بوون خەڵك هەرگیز بەقسەى بریقەدارى ئێوە سڵ لەلیستى گۆران ناكاتەوە بگرە بەم قسانەتان جۆشێكى تر دەبەخشیت بە بەهێزتر كردنى ئەو لیستەو خۆشەویستى جەماوەر لەوەدایە كە هەڵگرى بیرى پاكى خۆیەتى دوور لەخیانەت و دزینى سەروەت وسامانى میللەتەكەى پێتان وانەبێ لیستى گۆران شكست دێنێ با هەڵبژاردنى عێراق ئەنجام بدرێت ئەوسا دەبینن كێ دۆراوەو كێ براوەیە سەربەرزى و خۆراگرى بۆ ئەوكەسانەى روو بەرووى خیانەت دەبنەوە و بێدەنگ نابن لەدزین وتاڵانى قوتى میللەتى كوردى ستەم لێكراو سەر شۆرى و نەمان بۆ خائینان بەرەو ئاسۆیەكى گەشى پێكەوە ژیان و یەكسانى لە داهاتوویەكى كورت دا بەئاوات دەخوازین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە