شارى كۆیە دەنگ بەكێ دەدەن
Saturday, 13/02/2010, 12:00
بۆهەڵبژاردنى 7/3 دوێنێ12/2 یەكەم رۆژى بانگەشەدەستى پێكرد هەرلەشەوێوە وێنەى كاندیدەكان بەدیوارەكانەوە لكێنران بوو وێنەكانى فوئاد مەعسوم دیوارى هەموو شوێنەكانى گرتۆتەوە سەرلەبەیانى دوێنێ ناوبراو جەولەیەكى بەناوشاردا لێداو هەندێ گەران وسورانى كرد تا بتوانێت كەمێك متمانەى خەڵكى كۆیە بۆخۆى بگەرێنێتەوەچونكە خۆى باشتر دەزانێت كە خەڵكى كۆیە متمانەى پێنابەخشن و بەهیچ شێوەیەك خۆشیشیان ناوێ كورد زۆر دەمێكە ووتویە چى بچێنى ئەوە دەدوریەوە ئەم كابرایە چى نەچاندووە تا ئێستا بەنیازى دوورینەوەى بێت ! یان شتێكى واى نەكردووە كە ئێستا شایانى ئەوەبێت خەڵك متمانەى پێ بكەن نەك ئەوچوار ساڵە ئەو چەندین ساڵەلەبەغدایە چى بۆ كورد پێنەكراوە ئەو هەوڵە بێ ئاكامانەى كەداویەتیشى بریتى بووە لە خۆ بەهێز كردن و خۆ دەوڵەمەند كردنى خۆى بووە ئەگەر سەیرێكى دیوارەكانى كۆیە بكەین شوێن نەماوە وێنەى ئەوكابرایەى پێوەنەبێت داواى متمانە دەكات گەر بێتو متمانەى پێ بكەین دەنگمان بەفیرۆ نادا چ جۆرە مەرج و گرێنتیەك دەدا كەدەنگمان بەفیرۆ نادا من هەرگیز لەو باوەرەدا نیم كە خەڵك متمانەى پێ ببەخشن مەگەر ئەوكەسانە نەبێت كەوا لەرێكخستنەكانن وكەسانى سوودمەندى ترى ئەوتۆ كەلەسایەى یەكیەتیەوە بونەتە خاوەن ڤێلا وسەیارەو پارەى زۆر و دەسەڵات و مووچەى لەژمار نەهاتووى وەهمى كەسێكى وەك فوئاد مەعسوم هیچ شەخسیەتێكى ئەوتۆ نیە كەشایەستەى ئەوە بێت كە خەڵك دەنگى بۆ بدەن و متمانەى پێ بكەن ئەوەمان بیر ناچێتەوە لەهەڵبژاردنى رابردوودا بەلێشاو پارەى دەدایە دەوڵەمەندو مەسئولەكانى كۆیەلەپاى چى ؟
كەسێكى وەك فوئاد مەعسوم لەوەتاى لەناو رێكخستنەكانى یەكیەتیە كەسێكى مشەخۆر بووەو كەسێكى ترسنۆكەبا بە ووردى بەخۆماندا بچینەوەو پرسیار لەخۆمان بكەین لەوەتاى راپەرین كراوە لە91 تا ئێستا فوئاد مەعسوم چەند جار ناو بازارى كۆیەى بینیوە تا ئێستا چەند جار ماڵە شەهیدێكى ئەوشارەى بەسەر كردۆتەوەو هاوكارى كردوون و دەستى بەسەرى مناڵە شەهیدەكاندا هێناوە تا ئێستاچەند جار لەخەمى ئەوشارەدابووە و چى بۆ كردووە با خۆمانى لێ گێل نەكەین و بەقسەو باسى راگەیاندنەكان باوەر نەكەین چونكە بەدەنگ دانمان بەولیستەرابردوو و ئاواتى شەهیدەكانمان پێشێل كردووە ئەو شەهیدانەى گیانى گەشى خۆیان لە پێناوى ئازادى ئەمرۆ بەخشى گەر بێتو بیان زانیایە كە هاوشێوەى فوئاد مەعسوم نەك لەبیرى میللەتەكەیاندا نین بەڵكو ویستویانە مێژووى شەهیدانیش بزر بكەن هەر گیز ئامادە نەدەبوون خۆیان بەخت بكەن لە پێناو گەندەڵى و دزى و هەڵدان بۆبەدەست هێنانى پلەى بەرز تر هەر بۆیە دەنگ نەدان بەو شەخسە مایەى ئارام بوونى گیانى پاكى شەهیدانەو ئاهى ئەورۆڵانەیە كەتا ئێستا كەس نەچوە بەلایانەوە لە داهاتوو بە ووردى ئەوە دەخەمە روو كە بۆچى ئەم كابرایە شایەستەى ئەوە نیە كە كەس دەنگى بۆ بدا بەهیواى ئەوەى دەنگمان بە زایەنەدەین و بتوانین نوێنەرى راستەقینەى خۆمان هەڵبژێرین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست