کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كلیل لە لێكۆلینەوەكانت زیاتر پشت بەسەرچاوەى دروست ببەستە

Friday, 29/05/2009, 12:00


ئەمڕۆ لەكوردستان چەندین گۆڤارو ڕۆژنامەمان هەیە هەریەك بەناوێكەوە دەردەچن كەهەریەكەیان چەندین بابەتى جیاو هەمەچەشنى شاراوەو بەرچاو دەخەنەبەردیدى خوێنەرانیان ئەمەش واى لەخوێنەرانی كردوە كە ببنە خاوەن جۆرەها زانیارى زانستى و سیاسى وكەلتورى وكۆمەڵایەتى وبابەتى تر یەكێك لەو گۆڤارانە گۆڤارى كلیلە كەهەموو 20 ى مانگانێك دەردەچێ و داوامان لێدەكات دەرگاكان نەشكێنین كلیل دەرگاكەمان بەئاسانى بۆ دەكاتەوە ئەوەى جێگەى سەرنجە لەژمارە 5 ى مانگى ڕابردوودا بابەتێك لەسەر شارى كۆیەلەلاپەڕە 20 دێتە بەرچاو كە كۆیەبۆ كاك نەوشێروان هێڵى سوورە لەناو مەڵبەندو ئاسایش وپۆلیس و دامو دەزگاكاندا لیستى گۆران بەدى ناكرێ باس لەبەرپرسێكى باڵاى كۆمپانیاى ووشە دەكات كەبەسەركۆیەدا تێدەپەڕێت ودەچێتە تەق تەق . ئێمە هەمان كات وەڵامى ئەم بابەتەمان داوە و بابەتەكەمان بۆ ڕاست كردەوە نەك جارێك بەڵكو دوو جاریش بەڵام گۆڤارى كلیل خۆى لێ گەڕكرد بگرە هەر وەڵامیشیان نەداینەوە من لێرەدا دەمەوێ وەڵامى گۆڤارى كلیل بدەمەوە بەچەند خاڵێك كەئەمانەن :
1-لیستى گۆڕان كز نیە لە كۆیە بگرە ڕێژەیەكى زۆرباشى هەیە خۆى كەمتریش دانانێ بەرانبەربە لیستى كوردستانى مەرجیش نیە ئەوكەسانەى كە سەر بە لیستى گۆڕانن لەسەر شەقامەكان بانگەواز بكەن وخۆیان بەزەقى نیشان بدەن .
2- مەرج نیە ئەو جومگە هەستیارانەى كەباسى لێوەكراوە خەڵكانى لیستى گۆڕانى نەبێ بگرە ئێمە لە سەرجەم توێژەكانى كۆیەو لەسەرجەم دام ودەزگا حكومیەكان و حیزبیەكان ڕێژەیەكى بەرچاو پێك هاتووە لەبەردەستێكەوە تادەگاتە بەرپرسى فەرمانگەش كەپشتگیرى لەم لیستە دەكەن
3-دەربارەى ئەوبەرپرسەباڵایەى كۆمپانیاى ووشەش كەباسى لێوەكراوە كەبەسەر كۆیەدا تێپەڕبووە و چوە بۆ شارۆچكەى تەق تەق دەمەوێ بڵێم ئەم بەرپرسە بەڕێز دارا غەفوریەو هیچ جارێك نەبووە كەچوبێتە هەولێریش تاسەردانى ئێمەى نەكردبێ ولێەنەمابێتەوە پێویستیش ناكا بچێت بۆ تەق تەق لەوێوە خەریكى ڕێكخستنى كۆیە بێت چونكە شارى كۆیە خەڵكانى خۆى هەیە پاشان دارا غەفورى یەكێكە لەو كادیرە سەركەوتوانەى كەجێگاى متمانەى خەڵكى كۆیەو دەوروبەریتى هاتنى دارابۆ كۆیە ڕۆڵى بەرچاوى ئەوتۆى هەبووە كەشایەنى شانازیە .
4- لیستى گۆڕان جێگاى كەسانى دزى تیا نابێتەوە بەپێچەوانەى ئەو برادەرەى خەتى گشتى كەدەڵێ خەڵكانى دزو دەرنەچوو دەچنە ناو لیستى گۆڕانەوە لیستى گۆڕان خاوەن كەسانێكى پاكەو ئامانجى بنەبڕكردنى گەندەڵى ودزیە نەك حەشاردانیان و گلدانەوەیان .
هیوادارم گۆڤارى كلیل ووردتر بەباشى لەبابەتەكانى بكۆڵێتەوە وئەوسەرچاوەى كە لێكۆلینەوە دەكات لەسەر مەبەستێكى دیاریكراو بەویژدانەوە بیگەیەنێت بە شوێنى ئامانج هیواى سەركەوتنیش بۆ گۆڤارى كلیلى ئازیزو خۆشەویست .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە