کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نعم نعم للقائدسدام حسین

Saturday, 13/03/2010, 12:00


پاش تەواوبوونى سەرۆكایەتى كۆمارى عێراق كەچوار ساڵى رابردوو جەلال تاڵەبانى سەرۆك كۆمار بوو جگە لە دەعوەت و پارە بەخشینەوەو سەفەرى دەرەوەى وڵات و بریاردان بۆ تەزویر كردن لەهەڵبژاردنەكان چیترى نەكرد گۆڤارى لڤین باشترین و چاكترین بەڵگەى زیندووە كە ئەم كابرایە كە بەسەرۆك كۆمار ناودەبرێت جگە لەگەندەڵى و دزینى داهاتى ئەوگەلە چیتر نیە نەك سەرۆكایەتى بۆ نوێ بكرێتەوە شەخسێكى وەك جەلال شایستەى ئەوە نییە كە ببێتەوە سەرۆك كۆمار ! دەزانن بۆ ؟ چونكە ئەو لەوماوەى كە سەرۆك كۆمار بووە چى كردووە بۆ عێراق تا بۆ كوردستانیشى بكات جگە لەوەى تاوانبارانى كیمیا باران و ئەنفال كراوەكان ئازاد نەكاو پشتگیریان نەكات ئەو نەك ماددەى 140 یشى پێ چارەسەر نەكرا بگرە كوێریشى كردەوە ئەو كەركوكیەكان بەخائین ناو دەبات و براعەرەبەكانى لەلا باشترە كەسێكى هاو نیشتمانى خۆى بەخائین ناوو ببات دەبێ چۆن سەركردەیەك بێ خەڵكى كەركوك لەوەتاى هەیە خێرو خۆشى لەخۆى نەدیوە هەمیشە سەركوت كراوە راگوێزى ناوچەكانى ترى عێراق كراوە ناسنامەى لێ سەندراوەتەوە شارى كەركوك بەشەقام و كۆڵان و بازارەوە كەلاوەیە و ئاوڕى لێ نەدراوەتەوە هەمووى لەپاى چى لەپاى ئەوەى كە كوردن و بەزمانى كوردى دەدوێن راستە رژێمى بەعس تەڕو ووشكى بەیەكەوە دەسوتاندو لەناوى دەبردن لەبەر ئەوەى كە ئەوان عەرەب بوون و دژى كورد بوون بەڵام خۆ ئێستا سەرۆكەكەتان كوردەو خەڵكى كەركوكیشە دەبێ بۆچى كەركوكى بەخائین بزانێت ؟! وەڵامەكە بۆ خەڵكى كەركوك جێ دێڵم باخۆیان بریاردەرى چارەنووسى خۆیان بن .
كۆیە بەقسەى خودى جەلال تاڵەبانى شارى خۆیەتى و وا ناسراوە لەلاى خەڵكەوە ئەى بۆچى تەنها بەشێك لەبارەیەى بۆخەرج نەكراوە كە بۆ باخچەكەى سەرف كردووە !!!! شكست هێنانى تاڵەبانى لەكۆیە شەرمێكى زۆر گەورەیە پێویستە بەم شارەشدا تێنەپەرێ چونكە ئیتر شارى ئەو نییە .
هەڵبژاردنەوەى جەلال تاڵەبانى ئەوەمان دەخاتەوە بیر كە سەردەمى رژێم بە نعم نعم للقائد سدام حسین سەرۆك كۆمار هەڵدەبژاردرایەوە دەسەڵات و ماستاوچیەكان پێیان باشە هەر ئەو ببێتەوە سەرۆك بۆ ؟ چونكە مەسڵەحەتەكەیان وا دەخوازێ تا خۆیان زیاتر تێر بكەن لەسەر پارەى خەڵكى ستەم لێ كراوى گەلەكەمان ئەى هەر خودى جەلال نەبوو ساڵێك پێش ئێستا دەیووت خۆم هەڵنابژێرمەوە و دادەنیشم خەریكى یاداشتەكانم دەبم یا لەوە دەترسێ كە جێى كوردستان نییە چونكە شارى هەڵمەت و قوربانییەكەى جاران ئێستا ئەویان ناوێ و ترسى لەدەسەڵاتى پارتیشى لێ نیشتووە كە ناوێرێ لەوێش بژى هەڵبژاردنەوەى جەلال گەورەترین تاوانە و زیندوو كردنەوەى رەفتارى بەعسیەكانە كە ئێستا نوێی دەكەنەوە حاشا وەلیلا ئێمە كەس ئەو سەرۆكە تەمبەڵ و تەوەزەلەمان ناوێ كە تواناى رۆیشتنیشى نییە باسكردنى ئەم شەخسە بە چەندین كتێبیش تەواو نابێ هەربۆیە دەڵێم گەر دەتانەوێ ڕووى سەدام سپى بكەن هەلێ بژێرنەوە دەنا هەزار بەردى بەدوادا بهاوێن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە