شارى كۆیە متمانە بەكێ دەبەخشێ
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
سەرەراى ئەوەى بەدرێژایى بانگەشەى هەڵبژاردن بانگەشەى تەواو بۆ لیستى هاوپەیمانى دەكرێت لەكۆیە هێندە كاریگەر نیە بەوەى كەخەڵكێكى زۆر متمانە دەبەخشن بە شۆرش حاجى چونكەرابردوویەكى گەشى هەمیشەیى پر خزمەتى هەیە ئەو متمانەى كە گوێبیستى دەبین لەلایەن خەڵكەوە بریتیە لە سۆز و خۆشەویستى خەڵكى شارى كۆیە بۆ خودى ناوبراو هەرچەندە بەزەقى دەرناكەون بەڵام لەناخەوە گرێى چەندین ساڵەى ناهەموارى دەردەبڕن و پەیوەستى دەكەن بە هاو دەنگى یەكتریەوە لەكۆیە گۆڕان بەوشێوەیە نیە كە ئەوان دەیكەن و دەگەڕێن هەر لە بەخشینى كارتى مۆبایل و دابین كردنى بەنزینى بێ بەرامبەر و دەعوەت و گەعدەو ناونوسین بۆ خەڵكانى بێ مووچە بە دەورى خانە نشینى پێشمەرگەو هێنانى چەندین فیتەرى ناوچەى پیشەسازى كۆیە بۆ ناونوس كردنیان كە گوایە لە رێكخستندا بەشدار بوون بەهەموو شێوەیەك مەبەستیان ئەوەیە كە گۆڕان لەبەر چاوى خەڵك سوك بكەن و متمانە لەخەڵك بسەننەوە رۆژێك بەبیانووى ئەوەى ناوى پێشمەرگە بەمیلیشیا دەبیستن پاشانیش ئێمە گوێمان لەسەرۆك كۆمار دەبێت هەمان قسە دەكات لەلایەكى تر باس لەچەند قسەیەكى كاك نەوشیروان دەكەن بەشێوەیەك دۆبلاجى دەكەن و خەڵكى پێ چەواشە دەكەن راستى و دروستیەكەى لە كەناڵى كەى ئێن ئێنەوە دەبینین پاشان گۆران بەلیستێكى تیرۆریست ناو دەبەن كە مەلا كرێكار دەنگ بۆ گۆڕان دەدا ئەى بۆ باسى مەسعودى جاش ناكەن لە31 ى ئابى 96 دا لە پێشەوەى حكومەت بە زنجیرى دەبابەكان سەرى چەندین رۆڵەى ئەو میللەتەى پانكردەوە و هاوپەیمانى ئەون تەنها لەبەر ئەوەى بەیەكەوە وەك دز و خاوەن ماڵ شەریكن ئەو دەورەى ئێمەى تێكەوتووین دەورێكى زۆر گێژاوى ئاڵۆزە واسەر لە دەسەلاچت نەشێواوە كە شایەنى باس بێت وەك گورگى هار پەلامارى هەموو شتێك دەدەن تەنانەت پۆستەرە بێ گیانەكانیش كە هیچ دەسەڵاتیان نیە ئەگەر دەسەڵاتیان هەبوایە لێیان دەهاتنە قسەو ریسواى دنیاو ئاخیرەتیان دەكردن میدیاى یەكێتى لەفۆیس بووكدا دۆڕانى یەكجارەكى خۆى دەسەلمێنێت بۆ ئەوەى مەسئولەكانى دەسەڵات بۆ یەكجارەكى دڵیان ئاو بخواتەوە و لەكۆڵى ئەوشەونخونیە ببنەوە كە بەردەوام شەوو رۆژ ماڵ بەماڵ دەگەرێن بۆ پەیداكردنى دەنگ من پێیان دەڵێم لە 25/7 یان خراپتر لێ دێت هەتا خاوەنى ئەو زوڵم و زۆرداریەبن لەوە باشتر نابن كۆیە زۆر بێزارە زۆر دەمێكە پەنگاوى تۆڵەى رووخانى تەختى زۆردارى لە دەروونى ئەم شارەدا پەروەردەیە زۆر دەمێكە لەناخماندا رقمان لێیانە و ناتوانین دەرى ببڕین بەڵام ئەمجارەیان دەیسەلمێنین كە بۆ مێژووى تۆمار بكەین كە دەنگ نادەین بەدەسەڵاتێك دژ بەئیرادەى گەلەكەى بێت و دەنگ و متمانەمان تەنها بۆلیستى گۆڕانەو لە نێو ئەولیستەدا شۆرش حاجى دەكەین بە گوڵبژێرى باخى گۆڕان و متمانەمان بەولیستە دەبێ كە داكۆكى لەمافەكانمان دەكات .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست