که‌بوودوه‌ند به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن
Tuesday, 03/07/2012, 12:00
پتر له مانگێکه محه‌ممه‌د سه‌ددیقی که‌بوودوه‌ند مانی له خواردن گرتووه و زیندانوان و به‌رپرسانی ڕێژیمیش که‌مترین ئاوڕیان له داواکارییه‌کانی نه‌داوه‌ته‌وه. ئێستا گیانی که‌بوودوه‌ند له مه‌ترسیی جیددیدایه و لایه‌نگران و دۆستان و خه‌مخۆرانی ئه‌و و مرۆڤایه‌تی ئه‌ژنۆی خه‌میان بۆ گرتووه‌ته باوه‌ش. ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی هاوپێوه‌ندی و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ که‌بوودوه‌ند و به‌ڕێوه‌چوونی ڕیزه چالاکییه‌ک له‌ده‌ره‌وه ونێوخۆی وڵات‌دا له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رچه‌نده جێگای ڕێز و ستایشه، به‌ڵام له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی وا دژه‌مرۆڤانه و دژهکوردانهدا کاریگه‌ر و شوێندانه‌ر نه‌بووه و نابێت.
ئه‌مه بۆ جارێکی تریش ده‌یسه‌لمێنێت که لاساییکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی خه‌باتی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ورده‌کاری و تایبه‌تمه‌ندیه‌کان، سه‌رکه‌وتوو نییه‌و ته‌نیا خۆ خه‌ڵه‌تاندن و به‌فیڕۆدانی کات و وزه‌یه. ئه‌وانه‌ی له گرتنه‌پێشی خه‌باتی ئاشتیخوازانه و دوورله توندوتیژیدا گاندی ده‌که‌ن به نموونه و سه‌رمه‌شق، به‌داخه‌وه هه‌موو جیاوازی و وێکچوونه‌کانی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه و دژبه‌ره‌کانیان له‌به‌رچاو ناگرن و ده‌یانه‌وێت کتومت شته‌که کۆپی بکه‌ن نه‌ک سوودی لێوه‌ربگرن.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که مه‌هاتما گاندی له هیندوستان سه‌رقاڵی کار و خه‌بات بوو و خه‌ریکی ڕێکخستن و خۆسازدان و پێکهێنانی رێفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو له وڵاته‌که‌یدا، جووه‌کان له ئوروپا له‌گه‌ڵ قڕکردن به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و کاره‌ساتی هۆڵۆکۆست له دژی ئه‌وان ئه‌نجام درا. گاندی که بڕوای قووڵی به ساتیاگراها وه‌ک زاراوه‌یه‌کی گوجاراتی که ته‌عبیر له خه‌باتی ئاشتیانه و ناتوندوتیژی ده‌کات، وتی جووه‌کان ده‌یانتوانی به په‌یڕه‌وکردنی ساتیاگراها پێش‌گیرییان له‌و هۆڵۆکۆسته کردبایه. ئه‌و وتی ساتیاگراها ده‌توانێت دڵی ڕه‌قی زاڵمه‌کانیش نه‌رم بکات. سه‌باره‌ت به‌و وته‌یه‌ی گاندی زۆر که‌س له جووه‌کان نامه و سه‌رنج و تێبینی یان بۆ نووسی و له ڕۆژنامه‌که‌یدا بڵاوی کرده‌وه، به‌ڵام له هیچ شوێنێک گاندی نه‌یتوانی ڕوونی بکاته‌وه چۆن و به چ شێوازێک ساتیاگراها له به‌رامبه‌ر دڵڕه‌قییه‌کانی هیتله‌ردا ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی هه‌بوو. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که کۆپیکردن سه‌رکه‌وتوو نییه.
داگیرکه‌ری هیندوستان و دژبه‌ری هیندییه‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زنی وه‌ک بریتانیا بوو که لانیکه‌م پابه‌ندی ئه‌و قانوون و ڕێوشوێنانه بوو که خۆی داینابوون؛ به‌ڵام دژبه‌ری ئێمه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگ نزمی به‌دڕه‌وشته که ته‌نانه‌ت پابه‌ندی قانوون و شه‌ریعه‌ت و ئایینی خۆیشی نییه. ماوه‌ی 32 ساڵه قانوونی بنگه‌هیی بۆخۆی نووسیوه و په‌سه‌ند کردووه به‌ڵام جێبه‌جێی نه‌کردووه. دۆست و یار و هاوکار و هاوباوه‌ڕه‌کانی خۆی زیندانی و قه‌تڵوعام کردووه و هیچ باکی نییه! هه‌ربۆیه ده‌ڵیم خه‌باتی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ وه‌ها دوژمنێک به‌م که‌ره‌ستانه و به‌م شێوازه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌گه‌ر مه‌حاڵیش نه‌بێت زۆر چه‌توونه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست