داخێکی گران و ژانێکی به‌سۆ
Monday, 10/09/2012, 12:00
نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 20ی ئووتی 2012 دڵه پڕ ئاوات و ئاره‌زووه‌که‌ی بابم له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا له لێدان که‌وت و بۆ تا هه‌تایه ماڵئاوایی له دنیای ڕۆشن کرد. ڕۆژی دواتر له نێو خه‌م و کۆڤان و فرمێسکبارانی کوردانی شاره‌کانی هامڵتۆن و ئۆکڵه‌ند دا ته‌رمی بێ‌گیانی به خاک سپێردرا. گه‌وره‌ترین ئاره‌زووی هه‌ر ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ره‌ێک گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زێد و نیشتمان و خه‌وتنی ئه‌به‌دییه له باوه‌شی ئه‌و خاکه‌دا که تێیدا له دایکبووه، به‌ڵام ئه‌و ئاواته بۆ هه‌موو که‌س نایه‌ته‌دی و زۆرن ئه‌وانه‌ی دڵی پڕ له ئاواتیان له وڵاتی غه‌ریبی و تاراوگه‌دا له‌لێدان ده‌وه‌ستێت و تا ئه‌به‌د جاویان به زێدی خۆیان ناکه‌وێته‌وه.
بابم ده‌یگوت به دوو هۆکار حه‌ز ده‌که‌م لاشه‌که‌م له کوردستان بنێژرێت. یه‌که‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا له هه‌رسێک په‌رتووکه ئاسمانییه پیرۆزه‌کاندا کوردستانی وه‌ک پیرۆزترین شوێن ناوبردووه. له‌وه خۆشتر نییه که له پیرۆزترین شوێن له‌دایک بیت و هه‌ر له‌وێش بنێژرێت. دووه‌م: سروشتی مرۆڤ وایه شوێنی له‌دایکبوونی خۆی به دڵگیرترین و ئاسووده‌ترین شوێن ده‌زانێت. له دوای مردن کۆنه دۆست و براده‌ران جار و بار به لای گڵکۆکه‌تدا تێده‌په‌ڕن و ئاوڕێکت لێده‌ده‌نه‌وه و یادێکت ده‌که‌ن... به‌ڵام له وڵاتی غه‌ریبی مرۆڤ چۆن به غه‌ریبی و نه‌ناسراوی ده‌ژێیت هه‌ر به غه‌ریبی و نه‌ناسراویش سه‌ر ده‌نێته‌وه. باوکم ده‌یفه‌رموو: خودا له هه‌موو شوێنێک حازر و ئاماده‌یه و ئاگاداری جووڵه‌ی مار و مێرووه، مردنیش هه‌ر مردنه لێره بێ یا له کوردستان. بابم هه‌رچه‌نده ئاواتی گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ نیشتمان به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده نه‌بوو ته‌رمی بێگیانیشی بچێته ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی داگیرکه‌ران، هه‌ربۆیه دوا وه‌سیه‌تی ئه‌وه بوو که له هه‌ر شوێنێک گیانی سپارد هه‌ر له‌وێش ته‌رمه‌که‌ی به خاک بسپێردرێت.
باوکم هه‌رچه‌ند نه‌خوێنده‌وار بوو به‌ڵام مرۆڤێکی بیرتیژ و وردبین بوو؛ مرۆڤێک بوو هه‌میشه یاخی؛ یاخی بوو له سته‌م و بێدادی، یاخی بوو له نه‌ریتگه‌لی نامۆ و ناپه‌سه‌ند. ئه‌و ڕه‌خنه‌ی ده‌گرت له هه‌ر شتێک که پێچه‌وانه‌ی ئاکاره مرۆڤایه‌تییه‌کان و ئاوه‌زمه‌ندی بێت. ڕه‌خنه‌ی ده‌گرت له هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵسوکه‌تیان ده‌کرد.
شتێک که هه‌رده‌م ئازارم ده‌دات و ڕوخساری باوکم له‌به‌رچاوم زیندوو ڕاده‌گرێت گفتوگۆ و مشتومڕی نێوانمان بوو که ڕۆژانه ده‌چوومه لای و هه‌واڵ و ڕووداوه‌کانی جیهان و کوردستانم بۆ باس ده‌کرد و پاشان زۆر وردبینانه و به بیرێکی فراوانه‌وه لێکدانه‌وه‌ی بۆیان ده‌کرد. که‌م که‌س هه‌یه نه‌خوێنده‌وار بێت و توانای لێکدانه‌وه و شیکار و شیته‌ڵی پێشهات و ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به قووڵی بکات، به‌ڵام بێزێده‌ڕه‌وی، ده‌توانم بڵێم له‌م بواره‌د باوکم بیری مووقه‌ڵێش بوو؛ و هیچ لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیداری به مه‌سه‌له‌کانی فه‌رامۆش نه‌ده‌کرد.
هه‌زار داخ و که‌سه‌ر به دڵم، ئێستا ئیدی که‌سێکی خولیای بیستنی هه‌واڵ و ڕووداوه‌کان له ماڵماندا نه‌ماوه له‌گه‌ڵی دابنیشم و تاوتوێی مه‌سه‌له‌کانی له‌گه‌ڵدا بکه‌م. باوکم ڕۆیشت و تاکه یادگارێک که بۆمانی به‌جێهێشتووه دایکمانه. به‌و ئاواته‌ی که تا ساڵانێکی زۆر ڕۆشنایی ماڵ و چه‌تری سه‌رمان بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست