پارتى حزبێكە پێویست بە ناساندنى ناكات،چونكە بەهۆى تاوانكارى و ستەمەوە توانیویەتى خۆى بە جەماوەر بناسێنێت

Wednesday, 15/12/2010, 12:00




چەند رۆژێكە سەرانى ئەو حزبە لە ماڵەكانى خۆیان واتە لەشاخەكانەوە دابەزیونەتە ناو شارەوە بەمەبەستى بەستنى كۆنگرە.

بەڵام ئەوەى ئێمە دەیبینین زیاتر لە(كۆنسێرت) دەچێت وەك لە(كۆنگرە)،چونكە هەر شایى و هەڵپەڕین و داوەتكردنى گۆرانیبێژانە(ئەو گۆرانیبێژانەى كە بازرگانى بە هونەر دەكەن و بۆ خاترى پارەكۆكردنەوە گۆرانى بۆ فیرعەونى گەورە((مەلا مستەفا))و نەوەكانى دەڵێن)).

بەبڕواى من كۆبوونەوەى ئەم هەموو تاوانبارە گەورەیە كە دەكرێ بە سەرانى بەعس ناویان بێنین تەنیا بۆ مەبەستى گوێگرتن لە گۆرانى و موزیكە،چونكە ئەوان ئەوەندە عەشایەرن زەحمەتە ئامێرەكانى میدیا لەماڵەكانیان هەبێت بۆیە تینووى گۆرانى و موزیكن..

ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین لەكاتى گۆرانى وتن تاقمێك لە كچان لەبەردەم سەگى گەورە واتە لەپێش(مسعود)هەڵدەپەڕن،پرسیار لێرەدا ئەوەیە كە ئایا ئەم كچانە لەنەوەكانى خۆیانن یان لە نەوەى ئەم (سۆرانى)یە داماوەیە كە رۆژ لەدواى رۆژ لەناو پارتى سوكایەتى زیاتریان پێ دەكرێت كەچى هەر ئامادەن تەزویر بۆ دەرچوونى(مەسعود)و جامانە سورەكان بكەن؟؟؟!

شتێكى تر كە سەرنجى منى زیاتر راكێشاوە گۆڕانى لۆگۆى پارتییە كە خۆشبەختانە دواى چەندین ساڵ داڵ(باز)ەكەى مەلا باڵى گرتووە،كە ئەمە خۆى پەیامێكە بۆ گەلى خێر لەخۆ نەدیو،چونكە لەكاتێك كە ئەم بازەى مەلا باڵى نەگرتبوو هەروەها نەكەوتبووە فڕین،پارتى دەیتوانى(سۆران) و (زەردەشت)ەكان تیرۆر بكات ئەى ئێستا كە بازەكە باڵى گرتووە دەبێ حاڵى میللەت بەرەو چ ناخۆشییەك بڕوات و حاڵى رۆژنامەنووسان بگات بە چ ئاقارێك؟؟

كۆنگرە بۆ حزبێكى داخراوى وەكو پارتى كاتێك پێویست بە بەستنى دەكات ئەگەر كەسێك جگە لە بنەماڵەى فیرعەونەكان(بنەماڵەى بارزانى)بتوانێ خۆى بۆ سەرۆكى پارتى یان جێگرى سەرۆكى پارتى هەڵبژێرێ نەك بەكۆى دەنگ و بە بەرزكردنەوەى نووسراوى (بەڵــێ)دووبارەو چەند بارە هەڵبژێردرێتەوە،ئەمە جۆرێكە لە پیرۆزكردنى كەسەكان لەناخى تاكەكانى كۆمەڵگا. كە لەكۆتاییدا دەبێت باجەكەى بدەن.

هەروەها شتێكى تر كە مێشك داخراوەكان واتە (پارتییەكان) لەو بەناو كۆنگرەیەدا بانگەشەى بۆ دەكەن و لافى پێ لێدەدەن ئەوەیە كە دەڵێن 70% ى ئەندامانى كۆنگرە یان ئەوانەى لەكۆنگرەدا سەردەكەون گەنجن،باشە ئەگەر گۆڕانكارى لوتكەى حزب نەگرێتەوە ئیتر لافى چى لێدەدەن؟ كێ بڕیار دەردەكات ئەوەى پلەى بەرزەو لە لوتكەدایە یان ئەوەى پلەى حزبى نزمەو لەخوارەوە دایە؟،ئەگەر بڕیارى سەرەتاو كۆتایى لاى كابرایەكى عەشایەرى وەك(مسعود)بێت ئیتر با خوارەوەى خۆى هەمووى لە ئەفلاتوون زیرەكتر بن سودى چییە؟؟

یان بكوژێكى وەك(مەسرور) بتوانێت بڕیار بدات ئیتر با ئەوانەى لەخوار ئەون بەردەوام بانگەشەى بێگەردى خۆیان بكەن ،دەتوانێت تۆزقاڵێ لەڕووى رەشى پارتى سپى بكاتەوە؟؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە