بەرسڤێك بۆ بەرنامەى بەرسڤى تۆى كوردستان تیڤى..
Tuesday, 31/08/2010, 12:00
خەڵكى هەیە.وەلێ هەموو ئارامى و چاوەڕوانیەك سنوورى هەیە. بۆ جارى یەكەم كە سەیرى بەرنامەى بەرسڤى تۆم كرد لە كەنالى ئاسمانى كوردستان تیڤى چەندین تێبینى و ڕا و ڕەخنەم هەبوو.ڕاستى ئەوەیە كە هەموو ئەو شتانەم بۆ چاكتربوونى بەرنامەكە نەبوو , بەڵكو بۆ خستنە ڕووى ڕاستیەك بوو بۆ كارگێر و هەڵسوڕێنەرانى ئەو كەناڵە ئاسمانیە و لە ژیانى خۆمدا هەرگیز ئەو هەقەم بەخۆم نەداوە كار و كردەوەیەك زیانى بۆم نەبێت خۆمى تێهەڵقورتێنم و قسەى زیادەى تێدا بكەم.هەموو كاتیش ڕقم لە ئینسانە فزولیەكانە.كاتێك بەبێ پرسیار بەرسڤیان بۆ هەموو جولانەوەیەكى ئامۆژگاریەكیش بوو بۆ (پەروەر)ى پێشكەشكارى بەرنامەكە بۆ ژیانى ڕۆژانەى خۆى.ئەو بەڕێزە خەریكى پێشكەش كردنى بەرنامەیەكى بێ ئامانج و بێ سوودە بەڵام بەمەبەست.ئەویش نیشاندانى ئافرەتى كوردە لە شاشەكەیان بە جۆرێك بەرنامەكە بۆتە بەرنامەى نمایشكردنى كچ و ئافرەتى كورد.بۆ كێ ..نازانم.
بە بەردەوامى مایكى ئەو بەرنامەیە لەبەردەمى ئافرەتە بەرچاوەكانى ئەو میللەتەى خۆمانە. مەبەستیش لەو كارە ڕوونە.ئەویش بریقەداركردنى شاشەكەیە لەسەر حیسابى نمایشكردنى جوانى ئافرەتى كورد بەجۆرێك كە وێنەكەى لە گۆشە نیگاى بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنى پرسیارئامێز ناكا ئەوەندەى نموونەى كلیپى گۆرانى و ورووژاندنى هەستى هەموو ئەو لاوە بەستەزمانانەن كە لە هەموو لایەكەوە كەبت كراون.لە لایەكى ترەوە پێشكەشكارى بەرنامەكە خۆشى جۆرێك نمایش بۆ بەشداربووانى بەرنامەكە دەكات وەكو ئەوەیە هونەرمەندێكى زۆر خوێن شیرین بێت.بەڵام بە ڕاى زۆربەى بینەرانى ئەو بەرنامەیە كارەكە پێچەوانەیە و ڕوونبۆتەوە كارەكەى پەروەر بۆتە سەرنج ڕاكێشانى كچە بەشداربووەكانى بەرنامەكە نەوەك نیشاندانى تواناى خۆى لە كارەكە.ئەوەى بینەر بێزار دەكات لە بینینى بەرنامەكە زەق بوونەوەى چەند مەبەستێكى نادروست و زۆر ناشرینە لە لایەن پەروەر و بەڕێوبەرانى تەلەفزیۆنەكە.بە جۆرێك ئامادەن جوانیەكانیە ڕوحیەكان و پاكى ئافرەتى كورد كاڵ بكەنەوە بەهەموو جۆرێك تەنها بۆ سوود مەندبوونى خۆیان. كاتێك دڵپاكى هەموو ئەو كچە هەرزەكارانەیان قۆستۆتەوە بۆ تێركردنى چاوە برسیەكانى خۆیان.واش دەزانن هەموو خەڵكى ئەو ووڵاتە هاوسیفەت و هاوحەزى ئەوانە. بۆ سەلماندنى قسەكانم لەو ڕۆژنە یەكێك لە هاوەڵەكانم كە كارمەندى ئەو تەلەفزیۆنەیەئاشكراى كرد كە پێشكەشكارى بەرنامەكە چەندین جار لەلایەن بەڕێوبەرى كەنالەكە بێزاركراوە و موچەى كەم كراوەتەوە بەڵام ئەو هەر ڕازیە و سوورە لەسەر بەردەوام بوونى ئەگەر موچەكەشى ببڕدرێت.چونكە مەبەستى پەروەر و وێنەگرەكانى ئەو بەرنامەیە پارە نیە بەڵكو چونە ناو قوتابخانە و پەیمانگا و گەشتەكانى كچانە بە تایبەتى لە شارى دهۆك.ئەو مەبەستە بۆ بینەران و بەڕێوبەرانى تەلەفزیۆنەكش ڕوون بۆتەوە. بێ دەنگ بوونى لێى. ماناى ڕازى بوونى كاك كاروان ئاكرەیی بەڕێوبەرى كەناڵەكەیە بۆ هەرزان فرۆشى ئابڕووى كچە هەرزەكار و لاوەكانى كوردستانە بۆ بەناو ڕەونەقداركردنى شاشەكەیان.لەكاتێك پێویستە باش بزانن ئەو بەرنامەیە لە قورسایى شاشەكەیانى هێناوەتە خوارەوە بۆ ئاستى بێ لەزەت بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست