کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاسەكەى كریستۆفەر هێڵ و بارزانى

Thursday, 15/07/2010, 12:00



باشورى كوردستان,ئەوخاكەى بەردەوام جێگەى ململانێ وخەبات بووە. زۆرجار سەركردەكانى ئەو دوژمەنەى كەویستوییانە ئەم خاكە داگیر بكەن هاتوون
دڵسورى خۆیان بۆ ئەم بەشەو خەڵكەكەشى دەربڕیوە , تەنانەت هەندێك جار پەیمان نامەیان لەكەڵ كاربەدەستان و سەرۆك عەشیرەتەكانیش موركردووە ,دواین كەسیان و دڕندە ترینیان سەركردەكانى بەعس بوو,كە لەناوچەى حاجى ئۆمەران چاوى بە سەركردەى ئەو كات مەلا مێگفى كەوت و تەنانەت پەیمانى دۆستایەتى و دان پێنانى نەتەوەى لەگەڵ دا بەست,كە لەمێژووى ئەم بەشەى كوردستان بە پەیماننامەى (11ى ئازار) ناسراوە. سەیر لەوەدایە هەر ئەو دۆستە جێگەى خۆى گرتوو كارى بەم بەشە ناما دەست دەكات بە وەلانانى پەیمان و تەنانەت داگیر كرد نى خاك و جینۆسایدى دانیشتوانى و زۆر جار بەخشینى ئەم خاكە بەداگیر كارێكى تر وەك خاڵێكى ریكەوتنى نێوان ئەو دوو داگیركارە ,كە ئەمەش چەندین جار لەمێژووى كوردا دوو بارەبۆتەوە وەك رێكەوتنامەى عەسمانى و ێفوى و بیات نانى عێراقى سەردەمى فەیسەڵى یەكەم و ڕێكەوتنن نامەى جەزائیر و تەنانەت بنیات نانى عێراقى نوێش لەسەر حسابى ئەم بەشەى كوردستان بووە.
باسەكە ئەوەیە سەركردەكانى كوردو ئەو كەسانەى حوكمى ئەم بەشەیان كردووە هیچ كاتێك پەندیان لەمێژوو وەرنەگرتووە و بەردەوام بەچاوى ڕێزو براگەورەوە سەیرى دووژمەنەكانیان كردوە ,ئەوەیان بیرچووەتەوە بەفێڵ و تەڵەكە چى بەسەر هێناون,دوایترینیان سەردانى كریستۆفەر هێڵ بوو بۆ شارى دهۆك.كە سەرۆك بارزانى
زیاتر وەك سەرۆك عەشیرەتێك دەردەكەوت كە هەیمەنەو موڵكەكانى خۆى پیشان بە میوانەكەى بدات .
لە هەموو دنیادا كاتێك كەسێكى بەدەسەڵات سەردانى میللەتێكى مەینەت بارى وەك كورد دەكەن كاربەدەستانى ئەو میللەتە لایەنى ماڵ وێرانى و دەربەدەرى خۆیانى پیشان دەدەن كەچۆن توشى دەست درێژى كردنەسەرو ماڵ وێرانى دەبن.سەرۆك باززانى لەبرى ئەوەى ئاوارەكانى ناوچە سنورەیەكان ,كەچۆن لە ژێر ڕەحمەتى تۆپ و تەیارەى هێزەكانى ئێران وتوركیا ئاوارە بوون پیشانى هێڵ بدایەو داواى بكردایە كەخۆمان دەسەڵاتى ئەوەمان نیە ئێوە لەڕێگەى ووڵاتەكەتانەوە كەخۆى بەپارێزەرى میللەتى عێراق دەزانێت موزاحیم بفرموون سنورێك بۆ ئەم دەست درێژیانە دابنێن و با چیتر لەخاكەكەى خۆمان ئاوارە نەبین ,بردنى كریستۆفەر هێڵ بوو بۆ شوێنە گەشتیاریەكان . وەك ئەوەى هێل لەناوچەكانى گەرمیان و ناحیەى شۆڕشە وە هاتبێت و تینوویەتى و گەرما گەرما تەنگى پێ هەڵچنیبێت و تاوێك ماندویتى دەربكات.
دواتر سەرۆك بارزانى كەشوێنە خوا پێداوەكانى شارى دهۆك پیشانى هێل دا , ئەو گەڕەكە هەژار نیشیینەى هەمان شارت پیشان بدایە كەلەچى حاڵێكدا ژیان دەگوزەرێنن و كاربەدەستانى حوكمەتەكەت لەو شارە ماوەیەك لەمەو پێش بە بیانووى زیادەڕۆییەوە بڕیارى تێكدانى خانوەكانی بۆ دەركردن با بیزانیبا لەم خەڵكەش هەن. یان سەرۆك بارزانى كە حەرەمى زانكۆى دهۆكت بۆ كردنەوەو كۆ بوونەوەت لەگەڵ مامۆستا و فێركارانى ئەو زانكۆیە بۆ بەستن, بتووتایە ئەم هەموو ڕێگاو بانە جوان و تەلارە سەرنج ڕاكێشانە بەرهەمى فێرخوازانى ئەم زانكۆیەن و پێویستمان بە هیچ كۆمپانیاو لایەنێك نیە ئەم وڵاتەمان بۆ ئاوەدان بكاتەوە و سامانى ئەم میللەتە بۆ خۆیان بەرن تەنانەت كۆمپانیاكانى حزبەكەى خۆشم , وە ئەو فێرخوازەى لەم جێگە پیرۆزە دەردەچێت ئەگەر هەزارانشیان دابمەزرێن (كەخەونى هەر یەكیانە و نایەتە دى ) ڕۆژانە شەش كاتژمێر خزمەت بكەن موچەى هەمویان ناكاتە نیوەى ئەوەى خۆم.
سەرۆك بارزانى كە زیارەتى شوێنەوارەكانت پێكردن بووتایە ئەمە مێژوو ڕابردوومانە و چیتر ئێوەش دەستى دەستیمان پێمەكەن با لەوە زیاتر ماڵ وێران نەبین و ئێمەش نەكرێینە زبڵدانەكەیەوە وەك خائینانى پێشومان.یان سەرۆك كەپێشكەوتنەكانى بازاڕى (مازى)ت پیشاندا ئەوەت تێگەیاندبا لەم هەرێمە لەسایەى دەسەڵاتى بەڕێزتان و سیستەمى بازاڕى ئازادا هیچ مافێكى بەكاربەرو ئاسایشى ئابوورى بوونى نیە ,چۆنمان بوێت وا دەفرۆشین ,بازرگانى و هاوردە و ناردن تەنها بۆ كۆمپانیاكانى سەر بە دەسەڵاتى خۆمانە,بۆ ئەوەى كەس نەزانێت لە كوێ و بەچەند دێ و دەڕوا.
سەرۆك بارزانى لایەكت لە مەرزى باشماخ و ناوچەكانى پێنجوێنیش بكردایەتەوە , بتوتایە وەرن ڕاستیەكان بەچاوى خۆتان ببینن كە ئێمە هەر گیز بە قاچاخ نەوتمان بەدووژمنى ئێوە (ئێران) نەفرۆشتووەو پارەكەشى نەچۆتە حسابى حیزبەوە ,پێوویست ناكات ڕۆژنامە بەناوبانگەكەتان (نیۆرك تایمز) بەو شێوەیە باسى گەندەڵیەكانمان بكات و ئابڕووشمان بەرێت,چى پێویستان بە دزى وبەقاچاخ بردنە خوا نەیبڕێت لەساڵى (1991)ەوە ,دەسهاتى برایم خەلیل و كوێ و كوێمان هەیە و حسابى حزبمان پِڕكردووە (كە پڕنابێت)
سەرۆك بارزانى ئەگەر جارێكى تر كاربەدەستى ووڵاتێك ئەركى كێشاو سەردانى كردن,هەندێك شوێنى وێرانەى پیشان بدەن خۆ زۆر زۆرمان هەیە. بەڵكو نمەك بیگرێت و سپۆنسەرى ئاو ڕاكێشانێك قیرتاو كردنێك بگرێتە ئەستۆى خۆى .با چیتر خەڵك خۆپیشاندان بۆ ێگەو ئاو كارەبا نەكەن .دەى لەقازانجى خۆتانە چیتر ڕۆژنامەنووس و تەلەفیزۆنەكانى ئۆپۆزیسۆن هێندە بۆڵەبۆڵى خەڵكانى ئەو شوێنانە ناگەیەنن و ئیزعاجتان ناكەن.
سەرۆك بارزانى بیرت نەچێ لەساڵى (2003) وە , بەڕێزتان بەگوڵ پێشوازى لە ئەمریكا دەكەن .كەچى دكتۆر محمود عوسمان دەڵێت (ئەمریكا بەكورد فێر بووە !!!)

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە