دەزگای زانیاری کۆمپانیایەك بۆ هاوردەکردنی لەشفرۆشەکان

Friday, 29/07/2011, 12:00









لەیەکێك لەژووری ئەندام بەشێکی دەزگای زانیاریدا کەبۆوەرگرتنی مووچەکەی هاتبوو دووکەڵی جگەرەکەی ژوورەکەی قاندابوو بەدەم لێدانی هەرقومێك لەچاکەی جگەرەکەش بەرزدەکرایەوە بۆ سەر لێوەکانی ،بەبینینی بۆ خۆم وام لێکدایەوە کەدەبێت ژنی یەکێك لەبەرپرسەکان بێت وا بێباکانە قاچی لەسەرقاچ ناوە بەڵام من زۆربەی زۆری ژنی بەرپرسەکانم دیوە ئەمم بەلاوە نامۆ بوو ،بۆیە لەدوای ڕۆیشتنی کەوتمە سۆراخکردن بۆ ناسینی کەسێتی ئەوشۆخەی لەوژوورەدا واهەڵسووکەوتی دەکرد کەبۆ ئێمەومانان بڤەیە ،دواتر بۆم دەرکەوت کەئەو یەکێكە لەوچەندانەی تری کەکاری لەش فرۆشی دەکەن ومووچەشیان لەدەزگا حەیاتەکەی تاڵەبانی بۆ بڕاوەتەوە ،دەزگای زانیاری ئەوەندەی لەڕێگەی ئەمانەوە زانیاری بەدەست ئەهێنێت باوەڕناکەم سەرچاوەکانیشیان بتوانن شان بدەن لەشانیان ئەمە جیا لەو بۆسانەی کەبۆ ئەوانەی دەنێنەوە کەدیاری دەکرێن ودواتر بڵاودەکرێتەوە ،هەروەها یەکێك لەکارەکانی تریان هێنانە ناوەوەی هاوڕەگەزەکانیانە بۆ نێو کاری هەواڵگری٠


لەوفڕۆکەخانەیەی کەمەسئولەکان منەتی دنیای بەسەر میللەتەوە پێوە دەکەن وبۆتە ڕێگەی ڕۆژانەی ماڵوومنداڵیان لەیەکێك لەگەشتەکانی هاتوو لەیەکێك لە ووڵاتە عەرەبیەکانەوە گەشتیارێك جیا لەهەمووان کەیەکەم جاریشی بوو پێ بنێتە کوردستانەکەمانەوە بەڵام هەروەکو ئەوەی بۆ ماڵەوەیان هاتبێتەوە نامۆیی پێوە دیار نەبوو ،هەروەك چاوەڕوانیشی دەکرد یەکێك لەبەرپرسەکانی فڕۆکەخانە لەچاوەڕوانیدا بوو ،کاکی بەرپرس ئەوەندە ڕێزی لێ گرت پێم وابوو ئەمە ئەفسەرێکی پلە بەرزی دەزگای هەواڵگری ئەو ووڵاتەیە لەبەر ئەوەی ئەم بەرپرسە سەربەدەزگای زانیاری بوو بۆیە وام لێکدایەوە ،هەرواشیان ڕاگەیاند کە نوێنەری ئەو ووڵاتەیە ،هەربۆیە بەزویی ئاگاداری کاکی لێپرسراوی دەزگای زانیاری کاکە خسرەو کرایەوە بەگەیشتنی ،ئەویش ئەمریدا بەڕێزەوە یاوەری بکەن بۆ میوانخانەی٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠

بۆیە کاکی قایمقام لەبری ئەوەی بەفەرمانی بەرهەمی شەریك لەگەڵ خسرەو هەڵبکوتیتە سەر کوچەوکۆڵانەکان وخەڵکی دەستگیر بکەیت بڕۆ لە کۆمپانیای هاوردە بپێچەوە کەئێستا وای لێهاتووە پەتاکە ناوکۆمپانیاکەشی گرتوتەوە٠١
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە