بەرپرسی یەکەم لەهەوڵی تیرۆرکردنی پاریزەرکاروان کەمال جەلال تاڵەبانیە
Monday, 27/06/2011, 12:00
لەدوای ئەوەی لەزاری پارێزەرکاروان کەمال گوێ بیستی چۆنیەتی هەوڵی تیرۆرکردنەکەی بووم بێ یەك ودوو ئەوشێوازی هەوڵی تیرۆرکردنە وای لێکردم کەبەئاشکراو بەدڵنیاییەوە کەبڵێم دەزگای زانیاری جەلال تاڵەبانی کەخسرەوی شەڕواڵ پیس و نۆکەری تاڵەبای لێپرسراویەتی ئەنجامدەری ئەو کارە ترسنۆکانەیەن . دیارە پرۆسەیەکی لەوشێوەیە بەچەندین قۆناغدا تێدەپەڕێ تادەگاتە جێبەجێکردنی بۆیە من لێرەدا شێوازی کاری تیرۆرکردن لەلای دەزگای زانیاری بۆ هەموان دەخەمەڕوو ئەوکات خوێنەر خۆی دەتوانێت حوکمەکەی من پشت ڕاست بکاتەوە لەگەڵ ئەم هەوڵەی تیرۆرکردنەی پارێزەرکاروان کەمال بەراوردێك بکات٠
سەرەتا بۆ هەمووهەوڵێکی تیرۆرکردن پێویستە ڕەزامەندی سکرتێری یەکێتی تاڵەبانی وەربگیرێت چونکە بێ ئاگاداری جەلال تاڵەبانی هیچ دەزگایەك ناتوانێ هەستێ بەو کارە لەحاڵەتی بێ ئاگاداریکردنی تاڵەبانیدا ئەو دەزگاولایەنانە تووشی سزای توند دەبن لەلایەن خودی تاڵەبانیەوە. دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی پرۆسەی یەکەمی ئەوکارە بە بەشی ئەمنی دەزگا دەسپێردرێت کەلێپرسراوەکەی ئێستا والی عارفەگۆجی هەورامیە وهەرلەناوئەوبەشەدا بەشێكی تر هەیە بەناوی بەشی چاودێریکردن وبەدواداچوون.لێرە یەکەم هەنگاوەکان دەست پێدەکات ئەویش هەستانیانە بەچاودێریکردنێکی ووری ئەوکەسە هەر لەکاتەکانی چوونە دەرەوەو هاتنەوەیی وئەوشوێنانەی بۆی دەچێ وتەنانەت هاوڕێکانی ،لەگەڵ چاودێریکردنی ووردی خێزانەکەشی ئەگەر هەیبێت .دیارە بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئەو شوێنانەی بۆی دەچێ وێنەی دەگیرێ.لەگەڵ پرۆسەی چاودێری کردنەکەشدا هەموو ئەو شوێنانەی ئەو کەسە بۆی دەچێ لەڕووی قەرەباڵغی وگونجاندی بۆ جێبەجێکردنی کارەکە هەڵدەسەنگێنن. لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی چاودێریکردنەکە دیارە کەسەکانی ئەنجامدەری تاوانەکە لەلایەن لێپرسراوی دەزگاوە فەرمانیان پێ دەکرێت بۆجێبەجێکردنی.دیارە ئەنجامدەرانی ئەوکارە جگە لەلێپرسراوی دەزگا کەسیتر نازانێت کێ پێی هەڵ دەسێت بەڵام بەهۆی ووتەکانی پارێزەر کاروان کەمال بێت ئەو کەسەی کەتەقەی لێ کردوون بەدەمانچە تەقەی کردووە لەگەڵ کەسێکی تر کەسەیارەکەی لێخوڕیوە،تەقەکردن بەدەمانچە لەشەودا لەدووریەکی دیاریکراوەوە پێویستی بە کەسێکی لێهاتوو موحتەریف هەیە لەوبوارەدا .کەئەمەشیان هەر ئەو گومانە دەخاتەوە سەر دەزگا چونکە بەگشتی بەشی ئەمنی ڕاهێنانێکی زۆر دەکەن لەسەر بەکارهێنانی دەمانچەو پێکانی ئامانجەکان لەدوورترین مەودادا ئەویش لەژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی دەزگای موخابەراتی ئەمریکی بەڵام جیا لەهەموو بەشداران دوو کەس لەم بەشە زۆرترین ڕاهێنانیان پێ دەکرێت کە دڵنیام جێبەجێکەرەکان هەر ئەم دوانەن٠
بۆیە لێرەوە بەپارێزەر کاروان کەمال وهەموو لایەکی ڕادەگەیەنم کە جێبەجێ کەری ئەم تاوانە دەزگای زانیاریەو بەرپرسی یەکەمیش کەفەرمانی داوەتە دەزگا بۆ جێبەجێکردنی تاڵەبانیەو خسرەویش بەهەمان شێوەی تاڵەبانی تاوانبارێتی ئەو کارە قێزەونە لەئەستۆ ئەگرێت٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست