لەلایەن دەزگای زانیاریەوە دیاریکردنی شوێنی بنکەو بارەگاکانی پەژاك وژمارەیان دراوەتە تاڵەبانی

Monday, 25/07/2011, 12:00


یەکێك لەوبەشانەی بەرپرسە لەدۆسێی حیزبە کوردیەکانی پارچەکانی تری کوردستان لەدەزگای زانیاری بەشی کۆکردنەوەی زانیاریە کەلەم بەشەدا بەتایبەتیش بۆ پەژاك وپارتی کرێکاران مەکتەبێك دامەزراوە کەئەرکی کۆکردنەوەی زانیاریە لەسەر ئەو دوولایەنە ،دیارە زانیاریەکان هەمەچەشنن هەر لەدیاریکردنی بنکەو بارەگا سەرەکیەکان وژمارەی گەریلاکان تادەگاتە ووردترین زانیاری تەنانەت لەسەر جۆری چەك وخواردنیشیان ،کادرێکی دەزگای زانیاری کاری هەماهەنگی پێ سپێردراوە لەگەڵ ئەو دووپارتە وبەردەوام سەردانیان دەکات بۆیە گومانم لەوە هەیە کەهەردوو پارت زانیاریان هەبێ لەسەر ئەوەی کەئەم نوێنەرە کادری دەزگای زانیاریەو ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاریەلەسەریان تەنانەت لەلایەن دەزگاوە ڕاسپێردراوە گەر بۆشی بکرێت ئەو شوێنانەی لێی داوا ئەکرێت وێنەشیان بگرێت،لێرەدابەپێویستی نازانم ناوی ئەو کەسە و کادرەکانی لەو مەکتەبە کاردەکەن بهێنم چونکە کاتەکە گونجاو نیە..بەر لە ئەنجامدانی هەر کردەوەیەك لەدژی هەرحیزبێکی کوردی یەکەم شوێن کەجەلال بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەری فەرمان دەدات بەدەزگای زانیاری کەلەدووتوێی ڕاپۆرتێکی تێرووتەسەلدا بۆی ئامادە بکرێت وکاتی داواکردنی بەتایبەتی وبەدەستی دەدرێتە تاڵەبانی٠

بەر لەدەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێڕان بەماوەیەکی زۆر لەلایەن بەرپرسی دەزگاوە ئاگاداری ئەو بەشە کرایەوە کە هەرچی زانیاریان لەبەردەستە لەسەر پەژاك وپارتی کرێکاران بۆی ئامادەبکەن وتەنانەت گەر پێویستیشی کرد نوێنەرەکەیان ئاگادار بکەنەوە سەردانی ناوچەکە بکات کەئەو نوێنەرە بۆ خۆی دانیشتووی ئەو سنوورەیە بۆیە ئەو بەشە تاماوەیەکی باش هەمووکارەکانیان تایبەت کردبوو بەکۆکردنەوەی زانیاریەکانیان وئامادەکردنی لەڕاپۆرتێکی تێرووتەسەلدا دواجار بەئامادەکراوی تەسلیم بەلێپرسراوی دەزگا کرا.بۆیە لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوەبکرێت کە یەکێتی بەتایبەتیش تاڵەبانی نەخشە داڕێژەری ئەو لەشکرکێشیەی ئێرانە بۆ سەر پەژاك وهەرێمی کوردستان کەبەهۆیەوە تەواوی گوندەکان ئاوارە بوون ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە هەرلەلایەن تاڵەبانیشەوە ڕەزامەندی مسعود وەرگیراوە بۆ ئەو هەڵمەتە دیارە ئەویش بۆ پێکانی چەند ئامانجێکە کەئەویش هاوشێوەی پیلانەکانی تریان بۆ هەموولایەك ئاشکرا دەبێت٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە