لەدەزگای زانیاری چۆن باس لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت؟

Monday, 27/06/2011, 12:00


ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کەبەپرۆژە یاسایەك بەوجۆرەی هەردووحیزبی فەرمان ڕەوا دەیەوێت خراوەتە بەر دەست مسعود بۆ واژۆکردنی ،دیارە واژۆکردنیشی حەتمیەو کەس چاوەڕوانی ئەوەنەکات بگەڕێنرێتەوە بۆ پەرلەمان. دەزگای زانیاری یەکێتی کەیەکێك دەبێت لەئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە بابزانین چۆن لەناو خودی دەزگاوە دەڕواننە ئەو ئەنجوومەنەو چۆن باسی لێوە دەکرێت.دیارە ئەمە تێروانینی سەرکردایەتیە بۆ ئەو ئەنجوومەنەو شۆڕکراوەتە بۆ ناو دەزگای زانیاری ،بوونی ئەنجوومەنێک بەم ناوەی کەدەسەڵات دەیەوێ میللەت وهەموولایەکی پێ چەواشەبکات تەنها بۆ مەرامی تایبەت ودەست واڵاکردنی ئەم دەزگا هەواڵگریانە دامەزراوە تا تەواوی کارەکانیان چوارچێوەیەکی یاسایی وەربگرێ کەبەپێچەوانەوە هەمووکارووکردەوەیەکیان پێچەوانەی یاسایە چونکە گرتن..ئەشکەنجەدان.. چاودێری کردن..بگرە دەست درێژی ڕەوشت بۆ سەر نێروومێ...زیندانیکردن..گوللە باران کردن هەمووئەم کارووکردەوانە بەبێ مۆڵەتی یاسایی وبێ ئاگاداری دادگاکانی هەرێم ودادگاییکردن ئەنجام ئەدرێن،.بۆیە لەئێستادا لەناو دەزگا ئەم ئەنجوومەنە بە سەرچاوەیەکی تری داهاتی دەزگا دادەنێن لەبەر ئەوەی دەزگای زانیاری ئەندامی ئەم ئەنجوومەنەیە ئەوا مانگانە جیا لەو بڕەیارمەتیانەی لەملا ولا وەری دەگرێت بوودجەیەکی زەبەلاحیشی لەڕێی ئەم ئەنجوومەنەوە بۆ دابین دەکرێت بێ ئەوەی کەس بتوانێ تانەی لێ بدات،لەلایەکی تریشەوە هەر وا باس دەکرێت کەبەهۆی ئەم ئەنجوومەنەوە کە مەسرور سەرپەرشتی دەکات ئەوا بەتەواوی دەست کراوە دەبن بۆ سەرکوت کردنی نەیارانی خۆیان ومیللەت وکۆکردنەوەی زانیاری لەسەر هەموولایەك تەنانەت چوونە ناو ژیانی تایبەتی هەمووئەوانەی دەست نیشان ئەکرێن.

یەکێکی تر لەنیعمەتی ئەم ئەنجوومەنە کەباسی لێوەدەکەن زیادکردنی مووچەی هەمووکادرووکارمەندەکانی دەزگایە و دابین کردنی هەموو پێداویستیەکانی کارە هەواڵگریەکانیانە هەر لەئامێری پێشکەوتووی گوێ گرتن وکامێرای وورد بۆ چاودێرکردن تادەگاتە چەك ودەمانچەی بێ دەنگ وئەو مادە ژەهراویانەی بۆ لەناوبردنی کەسەکان بەکاری دێنن.هەروەها خودی لێپرسراوی دەزگا نۆکەرەکەی تاڵەبانی خسرەو ڕایگەیاندووە کە ئێمە وەك دەزگا هەر مام لێپرسراومانەو ئەو ئەنجوومەنەش هەر بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانمان وکارئاسانی کردنە بۆ کارەکانمان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر بۆ چەواشەکردنی میللەتیش بۆ پاش واژۆکردنی پرۆژەیاساکەو چوونە بواری جێبەجێکردنەوە چەندین سینارۆمان هەیە بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی دروست کراوو بڵاوی دەکەینەوە بەناوی ئەم ئەنجوومەنەوە ولەمەودواش هەموو کارەکان وچالاکیەکان هەر بەناوی ئەم ئەنجوومەنەوە بڵاودەکرێنەوە تا بەخەڵکی بسەلمێنین کەبەڕاستی ئەنجوومەنێك هەیە بەم ناوەوە،بۆیە هەموولایەك دلنیا بن کەبوونی ئەم ئەنجوومەنەش بۆ پاراستنی زیاتری دەسەڵاتی هەردووبنەماڵەیەو وەسیلەیەکی تری بەهەدەردانی ئەو بوودجە زەبەلاحەیە کە دزەکان هەمووڕێگەیەك دەدۆزنەوە تا فلسی نەچێتە گیرفانی میللەتەوە٠



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە