سه‌رۆكی په‌رله‌مان سفره‌كه‌ی چی لێ‌كرد؟
Wednesday, 17/06/2009, 12:00
داهێنه‌ری ئه‌و وته‌یه كه‌ئه‌ڵێ: درۆبكه درۆبكه تابڕوات پێ ئه‌كه‌ن، گۆبڵزی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی نازیه‌كانی ئه‌ڵمانیا بو، كه‌چی مه‌كته‌بی سیاسی ئێستای یه‌كێتی په‌یڕه‌وی ئه‌كه‌ن.
به‌ڕاستی جێی داخه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه به حساب سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگایه‌كی هه‌ڵبژێردراوی میلله‌ت ئه‌كات كه‌چی دوو کۆبونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان له‌مه‌وپێش، زۆر روقایمانه میلله‌تی چه‌واشه کرد و وتی: بودجه‌ی مانگانه‌ی یه‌كێتی و پارتی، سێ ملێۆنه نه‌ک سی ملێون.
عه‌دنان موفتی كه‌سفری 30 ملێوێن دۆلاره‌كه‌ی مه‌لابه‌ختیاری فڕێداو له‌ناو ده‌زگای هه‌ڵبژێردراوی میلله‌ته‌وه درۆیه‌کی بۆ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار کرد‌و کردی به ته‌نیا 3 ملێون، خیانه‌تی له‌و سوێنده ده‌ستورییه کرد که له‌کاتی بونی به سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان خواردی که خیانه‌ت له گه‌ل و نیشتمان نه‌کات.
ئه‌م به‌رگرییه ناشه‌رعیه‌ی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان له ده‌سه‌ڵاتێک که سامانی نیشتمانی ئه‌دزێ، به‌هه‌ر بارێک‌دا لێکی بده‌یته‌وه عه‌یبه‌یه بۆ سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان:
1- هه‌رچه‌ند به ده‌موچاویه‌وه دیاربو خۆشی ئه‌زانێ قسه‌که‌ی راست نیه، به‌ڵام گریمان راست ئه‌کاو ئاگای لێ نیه حیزبه‌که‌ی مانگانه پاره‌ی نه‌ختینه چه‌ند له سامانی نیشتمانی ئه‌دزێ. ئه‌مه دوو جار سوکایه‌تیه بۆخۆی، جارێک له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامی م.س یه‌کێتی یه‌و ئه‌بێ بزانێ حیزبه‌که‌ی مانگانه چه‌ند ئه‌دزێ، که‌چی نازانێ. جارێکی تر له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانه‌و له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه هه‌ڵبژێردراوه‌و ئه‌بێ له‌گه‌ڵ میلله‌ت راستگۆ‌و دڵسۆز بێ و رێگه‌نه‌دات هیچ حیزب و سه‌رکرده‌یه‌ک خیانه‌تی لێ بکات و سامانه‌که‌ی بدزێ، که‌چی ده‌رکه‌وت سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان چاودێرێکی ئه‌مینی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل نیه.
2- سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان چۆن روی هات به‌به‌رچاوی میلله‌ته‌که‌ی و هه‌موو دنیاوه ئه‌و درۆیه بکات؟ که‌سێک له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیدا ئاماده‌بێ له‌به‌رده‌می میلله‌ت و دنیادا دیفاعی ناهه‌ق له دزی و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی بکات، هه‌قی ئه‌وه‌یه سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان بێ؟
باشه ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان راسته، 30 ملێون نیه‌و 3 ملێونه ئه‌ی بۆچی وه‌زیرێک و دوو جێگر ئاماده نه‌بون بڵێن چه‌نده؟
ئه‌وه‌ی من و زۆر که‌سانی تریشی توشی نائومێدی کرد ئه‌وه‌یه که بۆچی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان له‌به‌رده‌می سه‌رۆکی په‌ڕله‌ماندا راست نه‌بونه‌وه‌و پێی بڵێن چۆن ئه‌بێ له‌و مینه‌ره‌وه هه‌وڵبده‌ی گه‌ل چه‌واشه بکه‌ی؟ تۆ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌کانت رێگه‌ت ناده‌ن لایه‌نگری میلله‌ت بی و سنور بۆ دزینی سامانی نیشتمانی دابنێی، هه‌قت نیه میلله‌ت چه‌واشه بکه‌ی، چونکه چه‌واشه‌کردنی میلله‌ت به هوشیاریه‌وه ئه‌چێته خانه‌ی شکاندنی سوێندی ده‌ستوری، که‌سێکیش سوێندی ده‌ستوری شکاند ئه‌بێ متمانه‌ی لێوه‌بگیرێته‌وه‌و دادگایی بکرێت.
به‌ره‌ئی من ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێستا به‌تێكڕای ده‌نگ داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مان نه‌كه‌ن یاخود هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌کاریه نه‌بێت حه‌قه یه‌كه به‌یه‌كتان ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خۆتان رابگه‌ێنن و په‌رله‌مان سڕبكه‌ن. گه‌ر وانه‌كه‌ن بێ سێ‌و دو وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه‌تان ته‌ماشه ده‌كرێن، ئیتر کێ سیقه‌تان پێ بكات ئه‌مجاره‌ده‌نگتان باتێ ئه‌گه‌ر ئێوه به‌به‌رچاوی خۆمانه‌وه درۆمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن؟ كه‌هه‌مو تاكێكی كۆمه‌ڵ ئه‌زانێ ئه‌وخه‌رجه‌ی یه‌كێتی ئه‌ی كات ئه‌و كۆشك وخۆشگوزه‌رانیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زه‌به‌لاحی یه‌كێتی ئه‌یكات زۆر له‌وه‌ی مه‌لا ووتی زیاتره.
وه‌کو رۆژنامه‌ی ئاوێنه رونکردنه‌وه‌ی دا مه‌لا به‌ختیار زیاتر له 30 ملێون دۆلاری وتوه نه‌ک 3 ملێون. سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌که رنی کردۆته‌وه که پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی 3 جار ده‌قی نوسراوی چاوپێکه‌وتنه‌که پیشانی مه‌لا به‌ختیار دراوه‌ته‌و له‌سه‌ر ئه‌و مه‌بله‌غه تێبینی نه‌بوه.
وه‌من که بیست ساله پ.م وئه‌ندامی یه‌كێتیم، یه‌كه‌مجارم بو گۆیم له‌وته‌یه‌كی ڕاستی مه‌لا به‌ختیار بێ، كه چی عه‌دنان موفتی ئه‌یه‌وێت ئه‌و تاکه قسه ڕاسته‌ی مه‌لابه‌ختیارمان لێ بکات به درۆ!
مه‌لابه‌ختیار ئه‌ڵێ یه‌کێتی و پارتی ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و چه‌نده‌ها ده‌زگای گه‌وره‌و گران و ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان هه‌یه، راستیش ئه‌کات...بۆیه ئه‌و پاره‌یه پێویسته بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانیان. گه‌ر به‌راوردێكی ژمێریاری بكه‌ین ئه‌زانین مه‌لابه‌ختیار ڕاست ئه كات.
به‌شی ڕێكخستنی یه‌كێتی٣٨ مه‌ڵبه‌ند پێك دێت له مه‌ڵبه‌ندی ١ سلێمانی تا مه‌ڵبه‌ندی٣٨شه‌قلاوه كه ئه كاته زیاتر له ٢٠٠كۆمیته ئه و‌بڕه‌پاره‌یه‌ی كه عه‌دنان موفتی باسی ئه‌كات به‌س به‌شی ڕێكخستن ئه‌كات. كه‌واته دوو كه‌ناڵی ئاسمانی وچه‌ند كه‌ناڵێكی په‌خشی ناوخۆی و ڕادێو و ژماره‌یه‌کی زۆر رۆژنامه‌و گۆڤار و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌م بوارا‌نه‌دا كار ئه‌كه‌ن به‌هه‌وای خوا ئه‌ژین؟ ئه‌ی ده‌زگای سیخۆڕی به‌سه‌رئه‌ندامانی یه‌كێتی یه‌وه؟ ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال؟
ئه‌ی سكرتارێتی سكتێرتان؟ ئه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی؟ ئه‌وه باسی ده‌زگای ڕێكخراوه دیموكراتیه‌کانی مه‌لا مه‌که که مانگانه به‌ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌و 3 ملێون دۆلاره به‌شی ناکات.
گه‌ر سێ ملێۆن بودجه‌ی یه‌كێتیه، ئه‌ی مه‌سئولینی یه‌کێتی ئه‌م هه‌مو لاف‌و گه‌زافه به‌چی لێ ئه‌ده‌ن؟ ئه‌ی چۆن سه‌ردانی ناوچه‌كان ئه‌كه‌ن وه‌عدی ئاوه‌دان كردنه‌وه ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر بودجه‌ی حزب؟ گه‌ر به‌راوردی وه‌عده‌کانتان و ئه‌و هه‌مو پرۆژه‌یه بکه‌ن که به‌سه‌دان ملێون دۆلار ته‌واو نابن، باقی تێجوی پرۆژه‌کان له‌کوێ ئه‌هێنن؟ به‌ڕاستی (مه‌هزه‌له‌یه) كه‌خۆتان كردوه به‌گه‌ڵته‌جاڕ...به‌ڕستی شوره‌ییه که به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی کردونی به نه‌یار و ناحه‌زی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌تان.
له کۆتاییدا ئه‌ڵێم:
چرا ڕوناكی بوخۆی نییه ڕه‌حمه‌ت له‌با بیبا....ئه‌وه‌ی ڕوناكی كه‌چ بینایه گۆڕه ڕه‌نجی بابیبا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست