له کوردستان کاسه پڕبووه، که‌چی لێی ناڕژێت
Saturday, 28/05/2011, 12:00
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا سایته به چه‌کوشه‌که‌ی کوردستانپۆست که‌م یا زۆر وه‌ک (ویکلیکسی کوردی) ڕۆڵی سه‌ره‌کی خۆی بینی له هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و په‌رده هه‌ڵمالێن له سه‌ر خیانه‌ت و دزیی و شه‌رواڵ پیسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی و مافیای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیی پێ سووک و ریسوا بوو، ئه‌مه‌ش قۆناغیک بوو، که تێیدا ئۆپۆزیسیۆن چاوی تروکا و ڕێگه‌ی خۆشکرد، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کو ئۆپۆزسیۆن دروست ببێت، یه‌که‌م بانگه‌وازو هاواریش بۆ دروستکردن و خۆرێکخستنی ئۆپۆزسیۆن هه‌ر له کوردستانپۆسته‌وه بوو پێش دروستبوونی گۆڕان، زۆر که‌س ئه‌گه‌ر پێی وابێت کوردستانپۆست سه‌ر به گۆڕانه، ئه‌مه نه‌ک هه‌ڵه و بووختانه، به‌ڵکو چه‌واشه‌کردنی رۆڵی کوردستانپۆست و مێژووه‌که‌شێتیی، بۆیه ئه‌گه‌ر ویسترا په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان ئه‌م داوانه‌دا دروست بکرێت، هه‌ر وه‌کو ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام ئه‌و بوختانه ده‌کات، چاکتر و مه‌نتیقیتره بگوترێت گۆڕان سه‌ر به کوردستانپۆسته، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی، چونکه مێژووی کوردستانپۆست کۆنتره، نه‌ک گۆڕان، ئه‌وه کوردستانپۆسته تۆوی گۆڕانکاریی له ناو ده‌سه‌ڵاتدا چاند و نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌کێتیی هاته ده‌رێ. هه‌رچه‌نده من پێم وایه و گومانیشم نییه، که ئه‌م دوانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به یه‌کتره‌وه نییه.
به هه‌ر حاڵ دێمه سه‌ر باسه‌که‌م و ده‌ڵێم، که زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بنه‌ماڵه‌ی (بارزانی و تاڵه‌بانی) باشتر له جاران ده‌ناسن، ته‌نانه‌ت ئه‌وروپییه‌کانیش، ئه‌وانه‌ی که هاتوچۆی کوردستان ده‌که‌ن، خۆشییان به‌م ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌یه نایه‌ت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان وای کردووه کاریان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، من به حوکمی په‌یوه‌ندییه‌کانم له هه‌ولیر و (س) رۆژنامه‌نووسێکی ئه‌وروپییم بینی، پاش دانیشتن، که زانی من چه‌ند له‌م بنه‌ماڵه‌یه بێزارم وتی: ئێمه له وڵاتی خۆمان ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌یه‌کمان به دڵ نه‌بێت و بزانین ئه‌وه ناهێنێت بخوێنرێته‌وه ده‌ڵێن له بری کلینێکسی ته‌والێت به‌کاری بهێنه، وه‌ک ئێوه نیین وه‌کو سفره رایبخه‌ین، ئێوه هێشتا باشترن، دروست لای ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌رکرد و حکومه‌ت و به‌رپرسی ئاوامان هه‌بێت، سه‌رییان ده‌که‌ین به ناو کونی ته‌واڵیتدا و له‌ناویان ده‌به‌ین، که‌چی ئێوه نه ئه‌مه ده‌که‌ن، نه دووریان ده‌خه‌نه‌وه، که‌چی هه‌میشه له‌سه‌ر مێز و سفره‌ی نانخواردن باسیان ده‌که‌ن، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌یت بۆچی له‌گه‌ڵیاندا کار ده‌که‌یت و بۆ هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وه‌کو خۆت ناڕازییت حیزبێک، یان رێکخراوێکی وا دروست ناکه‌ن، سه‌ریان بخه‌نه ته‌والێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ی وه‌کو ره‌خنه‌گرتنێک بۆ من باسکرد، ئه‌و هیوای به گۆڕان نه‌بوو وتی: ئه‌مانه وه‌کو سویچی کاره‌با وان، چۆن سویچی کاره‌با سارد و گه‌رمی هه‌یه، دوایی ده‌رکه‌وت که بۆ سه‌لامه‌تیی ئاگرنه‌که‌وتنه‌وه و ئه‌رزییه‌کیان بۆ زیاد کرد، گۆڕانیش ئاوای ده‌بینم که وایه‌ری ئه‌رزییه‌که‌یه و بۆ سه‌لامه‌تیی ئاگرنه‌که‌وتنه‌وه له گیانی پارتی و یه‌کێتیی هاته نێوانیناه‌وه تا رزگاریان بکات و چووه نێو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه.
ئه‌م قسه‌یه ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه له مێشکمدا دێت و ده‌چیت، به حوکمی ئه‌وه‌ی که سه‌رده‌مانێک له ئه‌وروپا ژیانم به‌سه‌ر بردووه، ده‌زانم ئه‌و رۆژنامه‌نووسه چۆن قوڵ بیرده‌کاته‌وه و چۆن به ته‌نگ خه‌می کورده‌وه‌یه و چ رێگایه‌کان بۆ داده‌نێت که کورد کاری له سه‌ر بکات بۆ نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، که کورد به ده‌ستییه‌وه تووشی قه‌یران بووه، هه‌رچه‌نده ده‌زنین چیدی ئه‌مانه پیرۆزییان نه‌ماوه ، ئه‌مانه هه‌موو شتێکیی ناشرین و قێزه‌وه‌ند بوو کردیان، له خیانه‌ت ، نۆکه‌ری،کوشتار،سوره‌ی به‌رله‌شکری تورک وعه‌ره‌ب وفارس ،دزیی ، به هه‌ده‌ربردنی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان، به ئاشکرا مه‌سعود و جه‌لال کوردستان هه‌ڕاج ده‌که‌ن، ده‌نگ ناکه‌ین، کورد ئه‌مڕۆ گیانله‌به‌رێکی گه‌لێک لێقه‌وماوه.
ئه‌گه‌رچی من بڕوام به هیچ دانیشتنێک نییه، بڕواشم به‌وه نییه گۆڕان بتوانێت هیچ له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبکڕێنێت، بۆیه لێره‌و له‌وێ، که باسی لیژنه و لیژنه‌کاریی یان دانیشتنی به مه‌رج وبێ مه‌رج وگفتوگۆ له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ن، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی بۆ سودوه‌رگرتن له کات وسارکردنه‌وی خه‌ڵکه له داواکارییه‌کانیان.
تا ئێره‌مان هێناو ئیدی چه‌ند پرسیارێک دێنه پێشه‌وه.
1. ئایا هه‌ر به‌رده‌وام بین له نووسین و ره‌خنه‌گرتن و خه‌باتی په‌رله‌مانی و مه‌ده‌نی وه‌ک ئه‌وه‌ی تا ئێره هێنامان، ئه‌مانه هیچ سوودێکیان ده‌بێت ؟
2. ئایا چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانێ کان وپه‌رله‌مانێ کان بین وته‌زویر یه‌خه‌مان ناگرێته‌وه ؟ وکات به فیڕۆدان نییه؟
3. ئایا له‌و بڕوایه‌دان که حوکمی خێڵه‌کی وبنه‌ماڵه‌یی به‌خۆێدا بچێته‌وه وڕێفۆرم بکات ؟ له کاتێکدا ده‌زانین که چاکسازی به مه‌رگی خۆی ته‌واوده‌بێت.
4. ئایا ده‌سه‌ڵات ده‌ست به‌رداری میلیشیا و کۆمپانیای حیزبی وخزمایه‌تی ده‌بێت ؟ چه‌کداره‌کانی ده‌کاته هێزێکی نیشتیمانی یه‌کگرتوو یان به‌رده‌وام ده‌بێت له چه‌ته‌گه‌ریی وبۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه به کاریان دێنن ؟
ده‌رئه‌نجام: قسه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وروپییه و ئه‌وه‌ی که ده‌یبینم و ده‌یخوێنمه‌وه، منی گه‌یاندۆته ئه‌و بڕوایه‌ی، که ده‌سه‌لاتی کوردیی وه‌کو لاکێکی سه‌ره‌تانی لێهاتووه ده‌بێت ببڕێته‌وه و هیچ چاره‌یه‌کی تری نییه. کاسه‌کانمان پڕبوون و که‌چی سه‌یره لێی ناڕژێت، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه، که ئێمه ئۆپزیسیۆنێکی راسته‌قینه‌مان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ته‌واوی ده‌رده‌کانمان بکات، ده‌رمانی ئه‌و ده‌رده‌ش زیندوکردنه‌وه‌ی ئاسۆی ده‌لاکه‌کانه .
عه‌لی مام وه‌سمان/ هه‌ولێر
ئاسۆی ده‌لاک کێیه؟
ئه‌و چه‌ند لینکه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه
مولازم موحسینه‌کان له شاره‌که‌مدا زۆر بوون، پیویستمان به ئاسۆی ده‌لاکه زیندو بێتهوهئاسۆی ده‌لاک چۆن شه‌هید بوو؟دیسانه‌وه له سه‌ر ئاسۆی ده‌لاک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست