کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بروسکه‌یه‌کی به‌ په‌له‌ بۆ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مه‌سعود بارزانی/ تایبه‌ت

Saturday, 21/08/2010, 12:00


جه‌نابی سه‌رۆک من وه‌ک هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردیی و ئه‌ندامێکی کۆنی پارتیی ئه‌م بروسکه‌یه‌ ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان ده‌که‌م.
پێشه‌کی بۆیه‌ نه‌منووسی نامه‌ و نووسیم بروسکه‌، چونکه‌ بروسکه‌ ناردن، ئامێر و په‌یوه‌ندیی شاخی ئێوه‌یه‌ و‌ له‌ عه‌قڵی شاخه‌وه‌ تا ئیستا له‌ مێشکتاندا ماوه‌ته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. من زۆر پێکه‌نیم دێت، هه‌ندێک جار ئێوه‌ و جه‌نابی مام جه‌لال و راگه‌یاندنه‌کانتان که‌ بۆنه‌یه‌ک دروست ده‌بێت، یه‌کسه‌ر ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار نامه‌ و ته‌له‌فون بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن، راگه‌یاندنه‌کانتان بۆ نمونه‌ ده‌ڵین جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم بروسکه‌یه‌کی بۆ جه‌نابی مام جه‌لال لیدا. ئێوه‌ هێشتا عه‌قڵی شاخ پیاتاندا نووساوه‌ و به‌ری نه‌داون، وا ده‌زانن ته‌له‌گرامه‌ کۆن و چڵکنه‌که‌ی جاران له‌به‌ر ده‌ستاندا ماوه‌،‌ بۆیه‌ ناوی بروسکه‌ناردن ده‌هێنن، یان ره‌نگه‌ پێتان وابێت، هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ک که‌ به‌یه‌کتریه‌وه‌ ده‌که‌ن، ده‌بێت ناوی لێ بنێن بروسکه‌ناردن!؟ ئاخر به‌ڕیزم، ئه‌وه‌ ته‌له‌فونی گیرفان (موبایل) په‌یدا بووه‌، ئینته‌رنێت و مه‌سیج و ئیمه‌یل هه‌یه‌، چۆن ده‌بێت که‌لتووری شاخ بخه‌نه‌ ناو راگه‌یاندنه‌کانیشتانه‌وه‌، بۆ دوو سێ که‌سی خوێنده‌وار و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری باش له‌ لای خۆتان دانانێن تا باشتر بۆتان بیربکه‌نه‌وه‌ و فێری زمانی شارستانیی و نووسینی باشتان بکه‌ن؟ (*)
به‌ هه‌ر حاڵ من ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌ی خواره‌وه‌م له‌ لا گه‌ڵاڵه‌ بووه‌، هیوادارم وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌:

1. له‌ سه‌ردانه‌که‌تاندا بۆ تورکیا، تورکه‌کان نه‌ ئاڵای هه‌رێم، نه‌ ئاڵای عیراقیان دانه‌نا، تۆیان له‌ ئیمه‌ کرد به‌ که‌سێکی عیراقیی ناسراو و له‌ولاشه‌وه‌ رووتیان کردیته‌وه‌، وه‌ک سه‌رۆکێکی بێ ئاڵاو هه‌رێمێکی بێ سه‌رۆک؟ له‌ رێگه‌ی تۆشه‌وه‌ ئیهانه‌ی خۆت و هه‌موو گه‌لی کوردیان کرد، پرسیاری من لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا جه‌نابتان له‌مانای ئیهانه‌ ده‌گه‌ن، ده‌زانن ئیهانه‌ چییه‌؟ چونکه‌ ئێوه‌ هیچ هه‌لویستێکتان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌ جیاتی ئاڵا مه‌سینه‌یان بۆ دانایت، ئایا ته‌ماشای ناو مه‌سینه‌که‌شت کرد، ئایا به‌تاڵه‌، یان ئاویی تێدا بوو؟

2. دوای ئه‌و هه‌موو ئیهانه‌ و سوکایه‌تییه‌، بۆچی له ‌کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانێکه‌تاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ تورکه‌کان ووتت: پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی تورکیا پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌؟ ده‌توانیت باس له‌ ئاسایش هه‌ردوولا بکه‌یت؟ ئایا تورکه‌کانیش هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ و راوبۆچوونیان هه‌یه‌، له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان؟

3. پێش 3 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، وه‌ک له‌ بیرم بێت کوردستانپۆست بۆ یه‌که‌مین جار باسی له‌ دزیین و نه‌وتی قاچاخ کرد، که‌وا له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌ ئاودیو ده‌کرێت بۆ ئێران، نامه‌یه‌کیشیان نووسی بۆ کۆشکی سپیی و به‌ڵگه‌کانیان بۆ ناردن، ئه‌مساڵیش به‌خێر رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ هه‌مان مه‌سله‌ی وروژاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ راست نییه‌، بۆچی له‌ دادگایه‌کی ئه‌وروپی یان ئه‌مه‌ریکی داواتان له‌ سه‌ر کوردستانپۆست تۆمارنه‌کرد، ئێوه‌ له‌ کاتێکدا باس له‌ دیموکراتیی و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌که‌ن، که‌چی ئێوه‌ هاتن و شکاتتان له‌ سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ تۆمارکرد و داوای یه‌ک ملیارد دۆلار ده‌که‌ن؟

4. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وته‌که‌ راست نییه‌، هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بووه‌ داواتان له‌سه‌ری تۆمارکرد، ئه‌ی قسه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ هۆڵیوده‌‌ راسته‌، که‌ ده‌ڵێت گوایه‌ تۆ و مه‌سروری کوڕت کاری سێکسیتان له‌گه‌ڵیدا کردووه‌؟ بۆچی هه‌ر مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌ت و خۆشتان وه‌ک بنه‌ماڵه‌ داوا له‌ سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ هۆڵه‌ندیی و هونه‌رمه‌نده‌ی هۆڵیود تۆمارنه‌کرد، که‌ گوایه‌ پێش ساڵی 2003 خۆت و مه‌سروری کوڕت کاری سێکسیتان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه‌؟

5. ئه‌ی بۆچی هه‌ڕه‌شه‌ و تێرۆری ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌حمه‌د میره‌ و ئه‌وانی تر، به‌ڵام له‌ ئاقار گۆڤاری پۆرنۆ پانۆراماو ڕۆژنامه‌ وانه‌ هۆڵه‌ ندێ که‌ فززه‌تان لێوه‌نه‌هات به‌ مه‌کته‌ب سیاسێ که‌شتان ، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانتانیش وگه‌نجانی داکۆکی کاره‌ نوێیه‌که‌شتانه‌وه‌؟

ئه‌گه‌ر به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه‌ گه‌نجێکی ڕۆژنامه‌وان وقووتابی وه‌ک سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڕۆژی ڕووناک له‌ به‌رده‌می زانکۆکه‌ی ده‌رفێنن و تێرۆری ده‌که‌ن. ئایا ئه‌م فه‌زیحه‌ جنسییه‌ خۆت و مه‌سووری کوڕت به‌ به‌ڵگه‌وه‌ که‌ کۆڤارێکی ئافره‌تانی ڕووت (Pornopanorama) ی هۆڵه‌ندی بڵاوی کردۆته‌وه‌ هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ره‌فه‌وه‌ نییه‌؟

6. جه‌نابی سه‌رۆک ئایا هه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بوو له‌ 50 ساڵی‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی فێرکرد جنێو به‌ مه‌لامسته‌فا و بنه‌ماڵه‌که‌ت بڵێن؟ ئه‌ی باشه‌ ئه‌وه‌ خێره‌ ئێستا تۆ بڕوا به‌قسه‌کانی ده‌که‌یت؟

عه‌لی مام وه‌سمان/ هه‌ولێر

تێبینی: بروسکه‌ که‌ به‌ عه‌ره‌بی برقیه‌ی پێ ده‌ڵێن، عه‌ره‌به‌کانیش هه‌ر هه‌مان وشه‌ به‌کار ده‌هێنن، به‌ داخه‌وه‌ عه‌قڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش لێره‌دا وه‌کو عه‌ره‌به‌ دواکه‌وتووه‌کان به‌کاری ده‌هێنن، ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێی وایه‌ مادام ئه‌وان وا ده‌ڵێن ئه‌مه‌ راسته‌، به‌ڵام له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا پاش داهێنانی ته‌کنیک و ئای تی، ئه‌وه‌ به‌کار ناهێنن، له‌ کوردییدا ده‌بوو بگوترایه‌ نامه‌یه‌ک، یان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونی، ئیتر پێویست به‌ روونکردنه‌وه‌ی تر ناکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە