کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


په‌ندێکی کوردی وه‌ك وه‌ڵام بۆ مه‌سعود ی درۆزن و ته‌زویرچی

Wednesday, 12/08/2009, 12:00


کورد ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تاژی (تانجی) خوێڕیی و نامه‌رد نه‌بێ که‌روێشک له‌ کادێنێ هێلانه‌ دروست ناکات.
مه‌سعود وه‌ک جه‌لالی مامی ئه‌وه‌نده‌ به‌درۆیان ڕاهاتووه‌ په‌رده‌ی شه‌رمی نه‌ماوه‌.ئه‌وه‌تا بۆ گۆڤاری نیوزویکی ئه‌مریکی ده‌ڵی ئێمه‌ لیژنه‌ی به‌ره‌ه‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی یان لیژنه‌ی ده‌ست پاکی دروست ده‌که‌ین،‌ گۆڤاره‌که‌و خه‌ڵکی کوردیش باش ده‌زانن که‌ لیژنه‌کانی مه‌سعود وحیزبه‌که‌ی تا ئێستا قه‌ت نه‌چونه‌ باری عه‌مه‌لی یه‌وه‌ وهه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هاواری درۆ ده‌کات وخه‌ڵکی کورد باش ده‌زانی که‌ هه‌رکه‌سی باسی لیژنه‌و دانانی لیژنه‌ی کرد یانی درۆبوو نه‌ چۆ باری پراکیتکه‌وه‌ وته‌نها کات به‌سه‌ر بردن وخۆشاردنه‌وه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. چونکه‌ ئه‌م لیژنانه‌ی که‌ جه‌نابت باسی ده‌که‌ی وه‌ک لیژنه‌که‌ی سامی شه‌به‌کی کۆنه‌ به‌عسی وتووتێکه‌ی خۆت وفازل میرانین، دووباره‌ ده‌بی چه‌ندین ملیۆن دۆلاریش له‌ قووتی فه‌قیرو هه‌ژاری کوردستان بۆ لیژنه‌کانیشت دانێیت. ئه‌ی باشه‌ جه‌نابی هه‌لنه‌بژێردراو وڕسوا له‌ ناو خه‌ڵکی کورد بۆچی که‌ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و ئاشکراکردنی سه‌روه‌ت وسامانی به‌رپرسان له‌ په‌رله‌مانی عێراق وبه‌غداوه‌ دانرا په‌رله‌مانه‌ چاخانه‌ێکه‌ی ئێوه‌ به‌فه‌رمانی خۆتان دژی وه‌ستا له‌ کوردستان نه‌یان هێشت پیاده‌ بکرێ وخۆتان لێ دزییه‌وه‌؟

یان هه‌ر بۆ هه‌مان گۆڤار مه‌سعودی سه‌ر سوور و رووڕه‌ش ده‌ڵێ بوونی ئۆپۆزسیۆن شتێکی ته‌ندروسته‌.منیش ده‌ڵێم باشه‌ ئه‌گه‌ردرۆناکه‌ی وبروات به‌خۆت وئه‌م قسه‌یه‌ت هه‌بوو بۆچی ڕێگه‌ت له‌ بوونه‌ ئۆپوزسیۆنی خۆت و حیزبه‌که‌ت گرت؟ یان بۆچی ڕێگه‌ت له‌ ئۆپزسیۆنێکی به‌هێزگرت؟ (به‌ به‌رتیل وهه‌ڕه‌شه‌وماکسی ژنان دابه‌ش کردن وچاوه‌شی وسواڵ کردن.ونان بڕین و...پێش هه‌ڵبژاردن. کاتی هه‌ڵبژاردنیش به‌ به‌رنامه‌ی داڕێژراوی ته‌زویره‌وه‌ به‌ پلانی خۆت .دوای هه‌ڵبژاردنیش له‌ به‌غدا هه‌ربه‌رده‌وام بوون له‌ ته‌زویری ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان وهه‌ڵیشتان کووتایه‌ سه‌ر باره‌گاکانی لیسته‌کانی ئۆپۆزسیۆن سزادانی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ده‌نگیان بۆ لیستی گۆڕان داوه‌).

گه‌نده‌ڵ ودزی مه‌زن خودی خۆت وبنه‌ماڵه‌که‌تن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال(تاژی کان یان تانجی ئێوه‌ن) بۆیه‌ ده‌بێ له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ی نه‌ک له‌لق ومه‌ڵبه‌ندو یه‌که‌ ئیدارێ دزوگه‌نده‌ڵه‌کانی حکومه‌ت وپه‌رله‌مانتانه‌وه‌‌(که‌روێشکه گه‌نده‌ڵ و دزه‌کان) که‌ له‌ کادێنه‌که‌ی جه‌نابتا هێلانه‌یان دروست کردووه‌.

زۆر ناڕۆین بۆ کۆنتۆکانت له‌ ئه‌وروپا وکه‌نداو ته‌نها باسی مستێک له‌ خه‌رار یان دڵوپێک له‌ ئاوی ده‌ریا ده‌که‌ین .جه‌لال 15 هه‌زار حیمایه‌ی هه‌یه‌ هه‌ریه‌کیکیان 2هه‌زاردۆلار مووچه‌یانه‌ مانگانه‌ واته‌ مانگی 30 ملیون دۆلار تۆش دوو به‌رابه‌ری جه‌لال حیمایه‌ت هه‌یه‌ که‌ مانگی 2هه‌زار دۆلاریان مووچه‌یه‌ واته‌ 60 ملیێۆن دۆلار ئه‌مه‌ش زه‌ربی یه‌ک ساڵ بکه‌ که‌ چه‌ن سه‌د ملێۆن دۆڵارێک ده‌کا ئێوه‌ له‌ قووت وبۆدجه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌ش وڕووت ده‌یبه‌ن.

به‌رپرسه‌ که‌روێشکه‌کانی خواره‌وه‌ش چه‌ندین حیمایه‌و هه‌ریه‌کی یه‌ک ره‌بایه‌شیان له‌ ماڵه‌وه‌ چه‌کدار هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر ناته‌وێ ڕووت ره‌شتر بێت وتۆزقاڵێک حورمه‌ت بۆ خۆت بگه‌ڕێنیته‌وه‌ فه‌رموو پێش هه‌مووشتێک سه‌روه‌ت و سامانی خۆت وحیزبه‌که‌تمان بۆ ئاشکرا بکه ،وه‌ک ده‌ست پێشخه‌ری و سه‌راتایه‌ک پێش ئه‌و لیژنانه‌ی که‌ ده‌ته‌وێ خۆڵی پێ بکه‌یته‌ چاوی خه‌ڵک. ‌ ئه‌وا دڵنیابه‌ که‌ هه‌ستانت به‌م کاره‌ سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ کۆتایی هاتن به‌ گه‌نده‌ڵی .ئه‌گه‌رنا خۆ ئێمه‌ زوو یان دره‌نگ به‌ به‌ڵگه‌وه‌.

ئاشکرای ده‌که‌ین بۆ ڕای گشتی وئه‌وانه‌ی ته‌زویریان بۆکردی و پاشایه‌تی و مه‌سینه‌ هه‌ڵگری تۆیان پێ قه‌بووڵ بوو .بۆیه‌ دووباره‌ ده‌ڵیین که‌ ئه‌م په‌نده‌ کوردێ(تاژی ئه‌گه‌رحیزنه‌بی که‌روێشک له‌ کادێنێ هێلانه‌ دروست ناکات) پڕ به‌ پێستی تۆوجه‌لال وبنه‌ماڵه‌ که‌تانه‌.

عه‌لی مام وه‌سمان .
هه‌ولێر/کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە