کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مه‌سعود بارزانی ئێکسپایه‌ر بووه‌، نه‌یکه‌یته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک، خه‌ته‌ره‌ ده‌مانکوژێت

Wednesday, 01/07/2009, 12:00


ده‌نگ بده‌ به‌ دکتۆر کمال میراوده‌لی رووناکبیر و نووسه‌ر

زیاد له‌ 50 ساڵه‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بوونه‌ته‌ که‌ڵه‌گا به‌ سه‌ر میلله‌تی کورده‌وه‌، ئیراده‌ و که‌سایه‌تیی کوردیان تێکشکاندووه‌. 50 ساڵ زیاتره‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ بوونه‌ته‌ کۆسپ و نه‌هامه‌تیی بۆمان، له‌بارزانیی باوکه‌وه‌، بۆ مه‌سعودی کوڕ و له‌ویشه‌وه‌ به‌نیازن کوڕاو کوڕ ببن به‌ خوامان و بیان په‌رستیی، ئه‌وه‌ چ عه‌قڵێکه‌ له‌ سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و ته‌کنه‌لۆژیادا، برغویه‌کی شل و ژه‌نگاوی ببه‌ستین به‌ گالیسکه‌یه‌کی پیره‌وه‌ و پێشی خێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگامان پێ نیشان بدات؟ ئه‌وه‌ چ عه‌قڵێکه‌ بۆ میلله‌تێکی خاوه‌ن خه‌بات و قوربانی، نه‌فام و ده‌به‌نگه‌کانی بنه‌ماڵه‌ چاره‌نووسمان بۆ بنووسنه‌وه‌ و پێشیان ڕازی بین.
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ زۆر به‌زیادیشه‌وه خیانه‌تیان لێکردووین و وه‌کو که‌ر و گا ئه‌م خه‌ڵکه‌ لێده‌خوڕن. مه‌سعود بارزانی نمونه‌یه‌کی قێزه‌وه‌ندی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌، که‌ زیاد له‌ بارزانی باوکی خیانه‌ت و ناپاکی پیشانداوین و حوکمی کردووین، که‌ خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و حیزبه‌خێڵه‌کێکه‌ی وه‌ک کۆنفیدراڵی عه‌شیره‌ت ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان زه‌وتکردووه‌. مه‌سعود گه‌وره‌ترین درۆزن له‌ گه‌ل جه‌لالی مامی، گه‌وره‌ترین دزی سه‌روه‌تی نیشتمانی کوردستان وه‌ك مافیای کوردی وشاردنه‌وه‌ی له‌ بانکه‌کانی سویسرا و که‌ندا و چه‌ند ووڵاتی تر، گه‌وره‌ترین جاشی هه‌ر سێ دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌کانی کورد، هه‌روه‌ها هێنانی سوپاکانیان بۆ سه‌رخاکی کوردستان و شکاندن سه‌رشۆڕکردنی تاکی کورد و له‌باوه‌ش گرتن و داڵده‌دانی هه‌موو ۆیاوکوژ و جاش و ئه‌نفالچیی، ئیستا ئه‌مانه‌ له‌ ده‌وری خۆی کۆی کردوونه‌ته‌وه‌.
جگه‌ له‌مه‌ش راوه‌دوونان وکوشتنی برا کورده‌کانمان له‌کوردستانی رۆژهه‌ڵات و باکوور بۆ تورکیا و ئێران و ئاشبه‌تاڵه‌ ئابڕومه‌ندانه‌که‌یان له‌ ساڵی که‌ 1975به‌ بڕیاری باوکی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی دوای ماچکردنی ده‌ستی شای ئێران و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئاشبه‌تاڵه‌شدا ڕاگوێزان وته‌خت کردنی نزیکه‌ی 5000 هه‌زار گوندی کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌نفال وکیمیا باران و ته‌عه‌دای ناموس له‌ خوشک ودایکی کوردان به‌دوادا هات.
مه‌ سعود و باوکی و بنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌ک نه‌ بایان دیبێ و نه‌ باران، وه‌ک به‌رزه‌کی بانان هه‌ڵاتن و تێیان قووچاند به‌ره‌و که‌ره‌ج و ئه‌مریکا.
سه‌رکه‌وتنه‌کانی شه‌ڕی زاب و قه‌ندیلی گه‌ریلا له مانگی دووی 2008 له‌‌ به‌رامبه‌ر سوپای تورک وه‌ک دووه‌مین سووپای په‌یمانی ناتۆ، ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی خسته‌ ژێر پرسیاری گه‌وره‌وه ‌و ڕاکردن و ته‌سلیمبوونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کارکردنیان بۆ شای ئێران ئیسپات کرد(بڕوانه‌ بیره‌وه‌رێکانی عیسا پژمان وه‌ک ساواکیه‌ک به‌ کتێب و ڤیدۆ).

دکتۆر که‌مال ئه‌کادیمییه ‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرایه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ (به‌ریتانیا) و مه‌منداغای بابی شاعیر و ڕۆشنبیری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بووه. دکتۆر میراوده‌لی نزیکه‌ی 40 ساڵه‌ وه‌ک نووسه‌رێکی کوردپه‌روه‌ر خزمه‌ت به‌ زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و کوردایه‌تی ده‌کات. هه‌ربۆیه‌ش به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچینی ر‌ۆشنبیری کورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان ناسراوه‌ و جێی ڕێزی هه‌موو لایه‌که‌.

د. که‌مال میراوده‌لی، که‌سایه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه ‌و سه‌ر به‌ هیچ پارت و رێکخراوێکی سیاسی نییه‌، زه‌ره‌دی بۆ تاکه‌ په‌پووله‌یه‌کی ئه‌م کوردستانه‌ نه‌بووه‌، هه‌میشه‌ نیشتمانپه‌روه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه‌ له‌ مه‌ڕ کێشه‌ی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان. یه‌کێکه‌ له‌و که‌سایه‌تیه‌ ده‌گمه‌نانه‌ی، که‌ هه‌میشه‌ له‌ 18 ساڵی ڕابووردوو به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردی به‌ره‌نگار بۆته‌وه‌ و ئاگاداری کردوونه‌وه،‌ که‌ نابێ وا بکه‌ن به‌ڵکوو ده‌بێ خزمه‌تی کورد و به‌رژه‌وه‌ندێ باڵاکانی بکه‌ن.
د. که‌مال بۆ ساته‌ وه‌ختێکیش، وه‌ک شاعیری ڕێزدارعه‌بدووڵا به‌شێوغافڵ نه‌بووه،‌ له‌ ئێش و ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌ی. دکتۆر که‌مال خاوه‌ن ته‌جروبه‌یه‌کی سیاسیی و دیبلۆماسی زۆره‌ به‌ حکم ژیانی ساڵانیکی زۆر له‌ ئه‌وروپا و ناسینی سیاسه‌ت مه‌دارانی ئه‌وروپی له‌ نزیکه‌وه‌، هه‌رچوار زمانی ئینگلیزی وعه‌ره‌بی کوردی و فارسی زۆر به‌باشی ده‌زانێ. د. که‌ مال کوردێکی ساده ‌و ساکاره‌، زووربه‌ی کاته‌کانی له‌ گه‌ڵ قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر له‌ پێناو خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌یدا به‌سه‌ربردووه‌.

جا بۆیه‌ ده‌نگ دان به‌ دکتۆر که‌مال میراوده‌لی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ، کۆتایی هێنانه‌ به‌ حوکمی بنه‌ماڵه‌ و جاشایه‌تی بۆ ووڵاتانی دراوسێ و نیشانه‌ی زیندویه‌تی و گۆران و دروستبونی ڕۆحی دیموکراتییه‌ له‌ ناخی تاکی کورد.
مه‌سعود ئێکسپایه‌ر بووه‌ و بۆنی لێدێت، د. که‌مال میراوده‌لی خاوێنه‌ با ده‌رفه‌تی بده‌ینێ و ببێته‌ سه‌رۆکی هه‌رێم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە