کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


کۆیله‌ی مه‌زهه‌بیی و مه‌رجه‌عییه‌ت

Friday, 21/01/2011, 12:00


کورد به‌گشتی وه‌ک میلله‌تێکی بێ ئاگا هه‌میشه‌ جاش وخۆفرۆش خیانه‌تکاری زیاتربووه‌ له‌ خه‌ڵکی ووڵاتپارێز و شه‌رفه‌مه‌ند. هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کان که‌ به‌ گه‌وه‌ره‌ترین که‌مایه‌تی سه‌رزه‌مین بمێنێته‌وه‌ و نه‌توانێ قه‌واره‌ و ووڵاتێکی سه‌ر‌به‌خۆ بۆ خۆی بنیات بنێت.
ئه‌وه‌ زیاد له‌ 60 ساله‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی هێشتا خائین و ده‌سه‌ڵاتدارن له‌ کوردستاندا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی وحیزبی خۆیان و بۆ خزمه‌تکردنی داگیرکه‌ران به‌ ناوی ئازادیی و رزگارییه‌وه‌ خه‌ڵکی کورد هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنن، خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و هه‌موو قوربانییه‌کانی تریان کرده‌ دۆلار بۆ گیرفانی خۆیان و حسابی بانکه‌کانیان له‌ وولاتانی ئه‌وروپا و که‌نداو.
ژیر به‌ژێر مه‌سعود بارزانی هه‌روه‌ک سایتی ویکیلیکس ئاشکرای کرد که‌رکوکی فرۆشتووه‌، هاوار هاواری ماده‌ی 140 ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه‌.قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر وه‌ک گه‌وره‌ترین قه‌زای عیراق وبه‌دره‌و جه‌سانیان به‌ فه‌رمانی مه‌سعوود وجه‌لال بۆ رازی کردنی ئێران و تورکیا له‌ نه‌خشه‌ی هه‌رێمی کوردستان سرێوه‌ته‌وه‌، که‌ به‌هه‌رسێکیان به‌ قه‌ده‌ر پارێزگای که‌رکووک ده‌بن . هه‌ر به‌مه‌ش ڕانه‌وه‌ستاون و په‌لی خیانه‌تیان هاویشتووه‌ بۆ پارچه‌کانی تری کوردستان هه‌روه‌ک هه‌موومان وخۆشیان ده‌یزانن.
به‌دوای ئه‌م دوو خائینزادانه‌ی پارتی یه‌کێتییه‌وه‌ ئه‌وه‌ چه‌‌ند ساڵیکه‌ هه‌ندێک حیزب و رێکخراوی ئیسلامی له‌ کوردستان دروستبوون که‌ هه‌مان ئامانجی 50 سالی ڕابووردووی پارتی و یه‌کێتیان له‌گه‌ن ئاینی ئیسلامدا تێکه‌ل کردووه‌، واته‌ له‌ ژێر په‌رده‌ی ئیسلامبوونه‌وه‌ وه‌ک ڕیباز و نوێ به‌کاردێنن بۆ جارێکی تر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی بۆ ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان به‌ پلانی ووڵاتانی داگیرکه‌ رو ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌وروبه‌ری کوردستان و زیاتر دواخستنی کێشه‌ی کورد له‌ ناوه‌وه‌ی کوردستان و‌ ناوه‌نده‌ جیهانییه‌کان.هه‌روه‌ک چۆن مه‌لای خه‌تێ به‌ ناوی ئیسلام وته‌ڵاق که‌وتنه‌وه‌ له‌ مێژوودا گه‌وره‌ترین خیانه‌تی تۆمارکرد پێش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی (ئاشبه‌تاڵ و31 ی ئاب) و تاڵه‌بانی بووه‌ هۆکاری خۆبه‌ده‌ستدان و چه‌ک دانان له‌ به‌رامبه‌ر سوپای عوسمانی کۆنی داگیرکه‌رله‌ کوردستانی باشوور. ئه‌مڕۆش سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دینه‌کان وعه‌لی باپیره‌کان به‌شیوه‌یه‌کی تر وه‌ک مه‌لای خه‌تێکان کارئاسانی بۆ ئه‌ردۆغانی عوسمانێ نوێیه‌کان ده‌که‌ن و به‌شیوه‌یه‌کی تر خه‌ڵکی موسوڵمان له‌ خشته‌ ده‌به‌ن.
یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌رهه‌موویان وابه‌سته‌ن به‌ تورکیای ئه‌ردۆغان و قه‌رارگای ڕه‌مه‌زانی ئێرانی و سعودێکانه‌وه‌، که‌ ناویان له‌ خۆیان ناوه‌ خادم الحرمین شریفین. بۆیه‌ ده‌توانین به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ بڵێین جاش مه‌زهه‌بێ کان نه‌ک ئیسلامی سیاسی.
هه‌رئه‌م جاش مه‌زهه‌بیانه‌ که‌ خۆیان وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی ده‌سته‌مۆی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌سته‌مۆکراوی ووڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان ده‌ڵێن، ده‌بێ ئێوه‌ی به‌ناو مه‌زهه‌بی کورد له‌ ئێمه‌ نزیک ده‌سته‌مۆی ده‌سته‌مۆکانمان بن (بارزانی و تاڵه‌بانی) نابێ ببنه‌ ئۆپۆزسێون، ئه‌وه‌یش که‌ لێره‌دا زه‌ره‌دمه‌نده‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵکی کورد و ده‌نگده‌رانه‌ن که‌ له‌ دنیاو قیامه‌تیش ده‌بن. واته‌ به‌دووکه‌وتنی ئه‌مانه‌ نه‌ هه نگاوێک زیاتر له‌ به‌هه‌شت نزیکیان ده‌کاته‌وه‌ و نه‌به‌مه‌رامی دنیای خۆیان ده‌گه‌ن، چونکه‌ ئیسلامه‌تی یان موسولمان بوون شتێکی ڕوحییه‌ وخۆمان له‌گه‌ڵ خۆمان و که‌س وکۆمه‌ڵگاکه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆمان ده‌توانین به‌ ڕاستگۆی وعه‌داله‌ت کرده‌وه‌ی پێبکه‌ین به‌بێ عه‌لی باپیره‌کان و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دینه‌کان وحیزبه‌‌کانیان . خودای ته‌باره‌ک و به‌زه‌یێش باش چاوی لێمانه‌ به‌کرده‌وه‌ی خۆمان پاداشمان ده‌داته‌وه‌ نه‌ک به‌ واسته‌ی ئه‌مانه‌. ئه‌وه‌ته‌ ‌ له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی وده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ئاغاکانیان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و تاران، مه‌سعود بارزانی بودجه‌ دز و ته‌زویرچی و پیاوی ساواکی کۆن و میتی تورکی به‌ مه‌رجه‌عی خۆیانی ده‌زانن وناوی ده‌به‌ن .
مه‌رجه‌عیه‌ت : له‌ ئایندا ته‌نها که‌ سایه‌تییه‌ ئاینێکانن بۆ نمونه‌ (عه‌لی خامه‌نه‌یی ئه‌مرۆ له‌ جیاتی خومه‌ینی کۆن یان سیستانی ئه‌مرۆ بۆ شیعه‌کانی عیراق مه‌رجه‌عه‌ یان ڤاتیکان بۆ پرسه‌ ئاینێکانی مه‌سیح مه‌رجه‌عه‌).
له‌ دنیای سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیشدا ته‌نها په‌رله‌مان مه‌رجه‌عه‌، نه‌ک سه‌رۆک و سه‌رۆک حیزبه‌کان.
ئه‌دی بۆچی له‌ پڕێکا مه‌سعودێک بوو به‌ مه‌رجه‌عیان که‌ تاکو دوێنی لایه‌نگرانی ئه‌وانیان ده‌کوشت و بنکه‌ و باره‌گاکانیان ده‌سووتاندن؟ وه‌ڵامه‌که‌ی له‌ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئاشکرایه‌. لێره‌وه‌ با ئه‌مانه‌و هه‌موو ئه‌و کۆلکه‌ ڕوشنبیرانه‌ی که‌ له‌ ترسان وله‌ برسان مه‌سعودیان کردووه‌ به‌ مه‌رجه‌ع باش بزانن، مه‌سعود ته‌نها مه‌رجه‌عی بنه‌ماڵه‌ی ‌ خۆی وحیزبه‌که‌یه‌تی نه‌ک هه‌موو خه‌ڵکی کورد له‌ باشوور. مه‌سعود خودی خۆی ئیمانی به‌و مه‌رجه‌عیه‌ته‌ نییه‌، که‌ ئێوه‌ به‌کلکی ده‌خه‌ن.
پارتی و بنه‌ماڵه‌ دوای شکست هێنانیان و پاشه‌کشه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌نگی ئازاد و ڕۆشنبیران، ئێستا ئه‌م جاش مه‌زهه‌بیانه‌ و مه‌لابه‌شیره‌کانی هه‌ولێر وه‌ک دارده‌ست به‌کار دێنن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد و ڕۆشنبیران وئۆپۆزیسیۆنه‌ شه‌رمنه‌که‌ی کوردستان که‌ گۆڕانه‌.
بۆچی مه‌لا به‌شیرو کۆڵکه‌ مه‌لا زوڕناژه‌نه‌کانی بنه‌ماڵه‌ له‌ هه‌ولێر هه‌ڵوێستیان نه‌بوو له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕگه‌ ڕووتی و سێکسییه‌ی که‌ له‌ که‌نالێ زاگرۆسی/سلێمانی سه‌ر به‌ پارتی پێشاندرا ؟
که‌واته‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ و چه‌ند مه‌لابه‌شیری مزگه‌وته‌کانی هه‌ولیر و سه‌رۆقادره‌کان وئاماده‌بوانی 13 هه‌مین گۆنگره‌که‌ی پارتی هه‌رهه‌موویان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین و جگه‌ له‌ ده‌عبایه‌کی سه‌یری وه‌ک ئه‌م کابرایه‌ی ناو ئه‌م یوتوبێ زیاتر هیچی تر نین:



هیوادارم خه‌ڵکی کوردستان ئاگایان له‌ خۆیان بێت، چیترفریوی ئه‌مانه‌ نه‌خۆن، چونکه‌ ئه‌مانه‌ ته‌نها ئیسلامیش به‌کار دێنن وه‌ک پردێک بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌لات. ته‌نهاش ڕێبازی شه‌ره‌فمه‌ندی دڵسۆزی بۆگه‌ل و ووڵاتپارێزی زیاتر له‌ ئاواته‌کانمان وله‌ یه‌کترمان نزیک ده‌کاته‌وه‌.

عه‌لی مام وه‌سمان/ هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە