کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوڕێک له‌ ڕابوردوو

Monday, 03/12/2012, 12:00



دوو سێ ساڵێک لەمەو بەر گەشتێک کوردستانم کرد،هەروەک جارانی پێشتر سەرەتا سەردانی خزم و دۆستان و لە ئەحواڵ پرسین و جاک و چۆنی ئەوجا دوای ئەوە گەڕان و سوڕان و سەیران.
ئەم جارەیان لەدوای چەند ڕۆژێک گەڕانەوەم بۆ کوردستان سەردانی ماڵی برادەرێکی نزیکم کرد لە یەکێک لە گوندە جوانەکانی پارێزگای هەولێر...شوێنەکە ئەوەندە جوان و دڵگیر بوو چەند ڕۆژێک مامەوە، وابزانم ڕۆژی دووەم بوو دوای گەیشتنم لەگەڵ ئەو برادەرەم ڕێکەوتین بۆ چیاو دۆڵەکانی دەورو بەری گوندەکە...شوێنێکی تابڵێی جوان و دڵگیر بوو، لە هەموو کونجێک هەوڵم دەدا کە وێنە بگرم بۆیە هەر دوا دەکەوتمو ، هاوڕێکەشم هەر زوو زوو بانگی دەکردم؛ . لە پێچێک دیمەنی چەند ئەشکەوتێکم کەوتە بەر چاو، زۆر حەزم کرد کە سەریان پێداگرم بە، ڕۆیشتم یەک لە دوای یەک سەیرم کردن و بەلامەوە سەیرو سەمەرەبوون، دوات گەڕامەوە سەر تولە ڕێگاکەو ویستم بۆلای هاوڕێکەم بەرەو کەڵ هەڵگەڕێم، چۆن بوو نازانم شتێک لەبەر پێما هەڵبەزییەوە و وەک شوشە زرینگایەوە، منیش هەڵم گرتەوەو سەیرم کرد لەتێک بو لە گۆزەیەکی شکاو، دڵم ڕاچەنی و لێدانی دڵم خێراتر بوو، بەتایبەتی کە بینیم چەند نوسینێکی بزماری خوارو خێچ لەسەر ئەو لەتە گۆزە هەڵکەندراوە...نەمزانی چۆن هەڵسو کەوت بکەم ،،بەڵام پێش ئەوەی بەرەو کەڵ هەڵگەڕێم یەکسەر سەرم بەرز کردەوە ، شێوەی دیوارێکی تەپیوی کۆنم بەرچاوکوت کە لە قەد ئەشکەوتێکی بچوکەوە بو،ئەشکەوتەیان دەروازەکەی زۆر واڵا بوو، وەبچوکیش دیاربوو، جگە لەوەی زۆر تەڕو شێداربوو، هەر لەسەرەتاش سەرمپێدا نەگرت لەبەر ئەم تەڕو توشیە.. یەکسەر ڕێگاکەم گرتە بەرو بەرو کەل هەڵکشام ...نەمویست هیچ شتێک لەم بارەیەوە لای برادەرەکەم باس بکەم ، خۆم بە بەر پرسیار زانی لەو ساتانە کە ئەگەر گەنجینەیەک لەو ناوە هەبێت ئەوا من ناتوانم دەسکاری بکەم یان بیخەمە ئەستۆی یەکێکی کەوە...
‌شەو هەر لە خەیاڵی ئەو پارچە گۆزە دابووم ، ...بەیانی دوای بەرچایی خواردن، بە هاوڕێگەم گووت کە نیازم وایە بە تەنیا دەورو بەری گوندەکە بگەڕێم هەر لە ماڵەکەی ئەوانیش لایتێکم خوازتەوە بەناوی ئەوەی لە ئەشکەوتەکان سەیری شەمشەمە کوێرەی پێدەکەم....
‌کە گەیشتمە ئاستی ئەشکەوتە بچکۆڵەکە ئەملاو ئەولام باش سەیر کرد ئینجا بە خئرایی بە چەقۆیەک بەربومە دیوار کونکردن ، لە ناکاو هەوایەکی ساردم لەو کونە بجوکەوە بۆ هات، منیت لایتەکەم دەرکردو ئاراستەی ناو کونەکەم گرد، دوای هەناسە ڕاگرتن بە چاوەکەی دیکەم سەیری ناوەوەم کرد، نەمدەزانی چۆۆن لایتەکە ڕاگرم، دەستم ئەلەرزی، لەو ناوە وا بزانم تەنها ترپەی دڵی من دەهات، لەناکاو شتێکم بەدی کرد وا بزانم کۆمەڵێک پێستە بوو لەسەر یەک کەڵەکەی کردبوو...کەمێک لایتەکەم سوڕاند جەند پەیکەرێکی گەورەو بچوکم بینی بە ناڕێکی لە پەنایەک فڕێدرابوون...
ئە مە جگە لە کۆمەڵێک گۆزەو وردەواڵەی جۆراو جۆر.
‌پاش ئەوەی شتەکانم بۆ ئاشکرابوون، وامبە باش زانی کی بڕۆم و شوێنەکە جێبهێڵم.... بە بەردێک و هەندئ قوڕو لیتە کونی دیوارەکەم گرت، ئا لەم کاتانە هەستم بە بەرپرسیاریەکی مێژووی کرد، زۆریش ترسام کە خوا نەخواستا یەکێک پێ بزانێ و دوای چەند ڕۆژێک لە بازاڕەکانی کوردستان هەڕاج بکرێن یاخود بکەونە دەست چەند بێ سەوادێکی حیزبی و موزەخانەکانی ئەنقەرەو تاران بڕازێننەوە...
‌بە دەم ئەو خەیاڵانەوە گەڕامەوە ناو گوند و دوای چەند ڕۆژێکیش گەڕامەوە بۆ ئەوروپا، ..ئێستاکە زۆر دەترسم ئەو شوێنە ئاشکرا بێت و چەند کەسانێکی بێسەوادو چاوچنۆک ئەو شاکارە جوانانە دەست بەسەر دابگرن و حەپەلوشی کەن؛..بۆیە داوام لە برادەران و کەسانی دڵسۆز ئەوەیە کە ڕێگا چارەیەکم بۆ بدۆزنەوە.......ئاشکرای کەم ، یان بێدەنگی لێبکەم...ئایا چی بکەم باشە؟؟...

سەرکەوت...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە