کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ لە دایک دەبێت وکێ دەمرێت!

Saturday, 26/02/2011, 12:00


خۆپیشاندان لە هەر شوێنێک بەرپاببێت کاردانەوەی نەبوونی دادپەروەریە لەو شوێنەدا ئەمە ڕاستیەکی زۆر سادەیە کە منداڵێکی سەر شەقامەکانیش دەرکی پێدەکەن، بەڵام کێ خۆی لەو ڕاستیە دەشارێتەوە؟ مرۆڤە دیکتاتۆرەکان، ترسنۆکەکان، بەرژەوەندچیەکان. سەیر نیە کە گەنجانی کوردستان بەتایبەتی گەنجانی سلێمانی رۆژی ١٧ی شوبات خۆپیشاندانیان کرد چونکە هەموومان دەزانین کە نا دادپەروەری چۆتە ڕەگ و ڕیشەی سیستمی کوردستانەوە. بە درێژای ٢٠ ساڵە تۆوی خۆپەرستی ونەفامی وملکەچکردن لە میللەتەکەماندا ئەچێنن بەڵام خۆشبەختانە ئەو درەختەی دەستەڵات ڕواندی زڕ دەرچوو. ئەم جوڵانەوەیە ژانی لە دایک بوونی نەوەیەکی تازەیە کە فکری تازەو سەرکردەی دوا ڕۆژ وکۆمەڵگایەکی تازە بە بنەمایەکی داد پەروەریانە ترەوە لە خۆ هەڵ دەگرێت.کاردانەوەی دەستەڵات سەیر نیە و چاوەڕوان کراویش بووە چونکە چی لە دەستەڵاتێکی وا بۆگەن چاوەڕوان دەکرێت بەڵام ئەوەی خەریک بوو توشی شۆکمان بکات هەڵوێستی گومان لێکراوانەی ئۆپۆزسێۆنبوو یان بە وورد تر کاک نەوشیروان بوو کە خۆپیشاندەرانی بە ئاژاوەچی لە قەڵەم دا. ئەم هەڵوێستە زۆر پرسیاری ووروژاند کە بۆچی و چۆن؟؟؟؟ زۆر پرسیاری تریش بەڵام گەر خۆمان بیرنەچیتەوە دۆزینەوەی وەڵامەکەی زۆر قورس نیە ئێمە لە سەرەتادا گووێمان بۆ جوڵێنەری گۆران دەگرد لە بەرئەوەی کەسی تر نەبوو ڕق و توڕەییەکانمان کۆبکاتەوە بەڵام نەمان ئەویست بیر لەوە بکەینەوە کە ئەم مرۆڤە بەدرێژای نزیکەی ٤٠ ساڵێک لە گەڵ هەمان دەستەی دەستەڵاتی بۆگەنی ئەمڕۆی کوردستان هەڵسوکەوتی کردووە و نەیتوانیوە هەرگیز نەلاشاخ نەلە شار چاک سازیەک بکات لە حیزبێکدا کە زۆربەی لایەنگری خۆی بوون! ئیتر چۆن دەتوانێت پێشەنگی خەباتێکی تازە بێت کە بنەماکانی تازەن دوورن لە بنەمای یەکتری کووشتن یان داگیرکردنی بارەگایبەرامبەر. ئۆپۆزسیۆن نەیتوانی بەڕێژەی ئۆپۆزسێۆنی (بەحرەین) هەڵوێستی هەبێت بەخێرای چوو دانێشتنی لەگەڵ دەستەڵاتێک کرد کە دەستیان سوورە بە خۆێنی ئەم میللەتە چەندەها ساڵە. کاک نەوشیروان کاتی خۆی بۆیە وەک گۆڕان ویستمان چونکە پەیمانی دا بۆ گەنجە لێهاتووەکانی بەجێبهێڵێت بەڵام کوا بەڵێنەکەت؟ بەجێیبهێڵە بۆ دکتۆر زانا و عەدنان عوسمانو فاروق ره‌فیق و هەموو ئەو کەسە ڕۆشنبیر وگەنج و ئازایانەی لە گۆراندا هەیە نەک هەلپەرستەکانی ناو گۆڕان یان ئە ئەندام پەرلەمانتارانەی کە هەتا پێش دەنگدان لە فراکسێۆنی سەوز بوون بەبازێک هەر وەک پێشە گۆڕین هاتنە گۆڕانەوە. خۆپیشاندەرانی کوردستا زۆر گرنگە کە نەیەڵن هەلپەرستو خۆبەرە پێشەوەکان ڕۆڵیان هەبێت و دەبێت سەقفی داخوازیەکان لە ئاستی گەندەڵی و نا داد پەروەری و ئالوودە بوونی دەستەڵاتی ئەمڕۆ بێت. دە بێت دەستەڵاتیش بزانێت ئەوەندەی نەماوە ڕچەی ترسیش لە هەولێر و دهۆک بشکێت. با هەموو بڵێین نا بۆ گەندەڵی بەڵی بۆ ئازادی و داد پەروەری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە