کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەخانووتان لەشوشەیە بەرد لەماڵى خەڵك مەگرن - وەڵامێك بۆئینشا زبرەكەى پارتى ویەكێتى

Saturday, 07/02/2009, 12:00


دواى ئەوەى چوار حزبى كوردستانى، سۆسیالیست ،یەگكرتوو،زەحمەتكێشان ، كۆمەڵ،ڕاپۆرتێكیان بۆ ڕاى گشتى خەڵك بڵاوكردەوە تیایدا داواى كۆمەڵێك چاكسازییان لەبوارە جیاجیاكانى حكومەت ودەسەڵات كرد بووچاوەڕوان دەكرا هەردوو حزبى دەسەڵاتدار كە هەمیشە كوردستان بەنمونەى دیموكڕاسیەت وڕاى ئازاد وەێف دەكەن وخۆشیان بەبەرهەمهێن ودەستەبەركەرى ئەودیموكڕاسیە دەزانن یان وەڵامێكى پۆزەتیڤى ئەم ڕاپۆرتە بدەنەوە یانیش خۆیان لێ ى بێدەنگ بكەن وپشتگوێ ى بخەن وەكو زۆربەى ئەو گللەیى وگازەندەى خەڵك ومەقالە ڕۆژنامەنوسیانە كەلەم بارەوە نوسراون گوێ ى خۆیان لێ ى كەڕكردووە ، كەئەمەى دووەمیشیان چاوەڕوانكراوتربوو لەبەرئەوەى عەقلیەتى ئەوان زۆرى ماوە بگاتە ئاستى قبول كردنى ڕەخنە چ جاى سود لێوە رگرتنى،هەروەك بینیشمان كەڕۆژى چوارشەممە 21/1/2009لەبەناو ڕونكردنەوەیەك كەزیاتر لەئینشایەك دەچو لەڕیز كردنى وشەوزاراوەى زڕق وبڕق و بەزمانێكى توند و زبركەزیاتر لەو لێدوانەنەیان دەچو كەجار جار لەدژى دەست درێژیەكانى وڵاتانى دراوسێ لەزاریان دەچوە دەرو دواتریش بەهەزار پینەو پەڕۆ ڕاستیان دەكردەوە،هەردوو مەكتەبى سیاسى پارتى ویەكێتى ڕونكردنەوەیەكیان ئاراستەى ڕاى گشتى خەڵك كردو بەكۆمەڵیك زاراوەو وشەى بریقەدارو بەزمانێكى زبر كەدەمێكە مۆدێلى ئەوجۆرە دروشم ولێد وانانە بەسەرچوە وەڵامى چوار حزبەكەیان لەڕێگاى ڕاى گشتى خەڵك دایەوە سەرەتاش وەكو پیشەى هەمیشەییان بەوەێف كردنى شۆرشگێڕانەى خۆیان دەستیان پێكردووە ،پاشانیش كوردستانیان بەنمونەى ئازادى ودیموكراسى وەێف كردوە كە دوور نى یە وڵاتانى پێشكەوتوو لەم بوارە ئێرەییمان پێ ببەن،دواتریش كۆمەڵە خاڵێكیان ڕیز كردووە كەپڕیەتى لەخۆپەسەندى بەكەم سەیر كردنى خەڵكى تروگەڕان بەدواى خاڵە نێگەتیڤەكانیان ولەكەدار كردنى ڕێبەرالن وسەركردەى ئەو حزبانە وەكو ئەوەى خۆیان فریشتەى بێ هەڵەبن.
دیارە حاشا لەخەبات وتێكۆشانى ئەو دووحزبە ناكرێت هەروەك نكۆڵى لەوەش ناكرێت كە خەبات وتێكۆشانیان ئەوەندەى بۆ بەرژەوەندییە حزبییەكانیان بووە لەپێناو گەل ووڵات ونیشتمان نەبووە بەچاو خشاندنێكى خێرا بەمێژووى ئەودووحزبە دەگەینە ئەو ڕاستیە،دواییش ئەگەر چاوێك بەهەندێ خاڵى ئەو ڕوونكردنەوەیە بخشێنین زیاتر بەڕووقایمى ئەو دوو حزبە ئاشنا دەبین،بالەخاڵى یەكەمى ئەو ڕونكرنەوەیەكە دەست پێبكەین لەبەشێكى ئەم خاڵە ئەم دوو حزبە دەڵین ئەگەر ئێمە تێڕوانینمان بۆ ژیان وەكو ئەوچوارحزبە بوایە هەر بەقەد ئەوانەوە خەڵك بەدەنگمانەوە دەهاتن دیارە ئەو دوو حزبە بێئاگان لەوەى كەئەوخەڵكەى لێیان كۆبۆتەوە زیاتر لە پارەو دەسەڵات كۆبۆتەوە نەك پڕۆژەو تێڕوانینەكانیان نمونەشمان ئەوەیە كەلەكاتى هەڵبژاردنەكان لەجیاتى خستنە ڕووى پڕۆژەو تێڕوانینەكانیان زیاتر پەنایان بۆ هێزو ترساندن وخەڵەتاندن بردووە ئەوەى لەهەڵبژاردنەكانى كوردستانیش بینیمان لەوڵاتە دیكتاتۆریەكانیش نەمانبینیوە كەپەنا بۆ سوتاندنى بارەگاى لایەنە سیاسیەكان تەنانەت كوشتنى ئەندام ولایەنگرانیشیان برا،
لەخاڵى سێ یەم نەگونجاوى بارودۆخ دەكەنە پاساو كەئەمەشیان جۆرێكە لەخۆدزینەوە هەروەك پێشتریش یەكێتى لەبڕیارى دەركردنى (ڕەگ) یەكێك لەپاساوەكانى نەگونجاوى كاتەكە بوو، نازانم هەڵ ومەرجى كوردستان كەى گونجاو دەبێ ؟ ئەى بۆلەناسكترین هەڵ ومەرجى كوردستان یەكێك لەسەۆكى ئەو دووحزبە كەبەرپرسیارێتى كوردستانیشى لەئەستۆبوو كوردستانى جێ هێشت تەنانەت كەسە نزیكەكانى دەوروبەریشى بێئاگاى خۆیان لەئامانجى سەفەرەكەى جەنابیان ڕادەگەیاند،خۆئەگەر وەكو خۆشیان دەڵێن ئەو حزبانە هەڵ ومەرجى ناسكى كوردستانیان بۆئامانجەكانیان هەڵبژاردبێ ئەوادیكتاتۆریەتى ئەودوو حزبە نیشان دەدات كە نەتوانن لەكاتى ئاسایى داواى مافەكانیان بكەن بارودۆخێكى لەم شێوەیەى كەئەوان بەنەگونجاوى دەزانن بۆداواكاریەكانیان بقۆزنەوە.
لەخاڵى چوارەم باسى ئایدیاى جیاوازى حزبەكانیان كردووە وەك ئەوەى تاوان بێت كەدوو ئاید یا یان زیاتر لەسەر پڕۆژەیەكى چاكسازى ڕێكبكەون خۆئەگەر پێشتان سەیرە سەیرتر ئەوەیە كەدووحزب كەتائێستا یەكتریان بەوڵاتفرۆش وخیانەتكار وەێف دەكرد هەموو بەرژەوەندیە نەتەوەیى ونیشتیمانیەكانیان كردبووە قوربانى بەرژەوەندیە حزبیەكانیان ئێستا بونەتە برابەش وخەڵكى تریش بەخیانەتكاروپیلانگێر ناوزەد دەكەن، جگەلەمەش ئەو هاوپەیمانێتیەى كەدوێنێ بۆلایەنەكانى تر خیانەت و وڵاتفرۆشى بوو بۆئەوان خەبات وشۆڕشگێرى یە!
لەخاڵى پێنجەم هاتووە كاتى بڵاوكردنەوەى ڕاپۆرتەكە بەم شێوازە دەكرێ بەشێك لەپڕوپاگەندەى هەڵبژاردن بێ نەك زیاتر،لەوەلامى ئەم خاڵەش داتەنها ئەوەدەڵێم جاخۆئەگەر واش بێ لەوەئیجابى ترە كەبۆكۆكردنەوەى دەنگ بارەگاى لایەنەكان بسوتێنرێت وئەندام ولایەنگرانیان شەهیدو برینداربكرێن تانەتوانن دەنگى زیاتر بهێنن .
لەبارەى مافى مرۆڤیش ئەودووحزبە بۆشاردنەوەى پێشێلكاریەكانیان جارێكى تربەدواى سلبیاتەكانى حزبەكان دەگەڕێن هەڕەشەى هەڵدانەوەى لاپەڕەكان دەكەن خۆئەگەر وەكو خۆیان دەڵێن ئازادى بەشێك بێت لەمافى مرۆڤ ،ڕەخنەگرتنیش بەشێكە لەئازادى وڕێپێوانى خەڵكیش بۆداواكردنى مافەكانیان بەشێكە لەئازادى ئەى بۆ بەگوللە وەڵامى خۆپیشاندەران درایەوە؟!خۆئەگەر لاپەڕەكانیش هەڵبدەنەوە مێژووى ئێوەش لەهى خەڵكى تر پاكترنیە تابیكەنە هەڕەشە.
لەشوێنێكى ترباسى ئەوەدەكەن كەحزبەكان داواى پۆست وئیمتیازاتیان كردووە،پێم سەیرە بۆتاوانە ئەگەرداواى بكەن؟خۆسەرەڕاى دواكەشیان زۆرلەحەقى خۆیان كەمتر پێدراوە!
هەربۆمەبەستى لەكەداركردنى كەسایەتى وسەركردەى ئەو چوارحزبە لەشوێنێكى تر باسى بەشداربوون لەكۆنگرەى قاهیرە دەكەن وخۆیان بەدڵسۆزو ئەوانیش لەڕیزى جاش وخۆفرۆشان ئەژماردەكەن كەچى پێم وانیە بەشدارى كردن لەكۆنگرەیەكى لەوشێوەیە ئەگەر بەعەمدیش بۆدژایەتى كورد سازكرابێت لەهێنانى سوپاى بێگانە بۆكوشتن وڕاوەدونانى هاوڵاتیان وخەڵكى وڵاتەكەت خراپتربێت یان لەئازادكردنى تاوانبارانى كیمیایى بارانكردنى هەڵەبجە خیانەتتربێت !
لەكۆتاییش دا دووبارە بەڵێن بەخزمەتكردنى خەڵكى كوردستان دەدەنەوە بەڵام پێم وانیە شوێنێكتان بۆمتمانەى خەڵك هێشتبێتەوە خەڵكیش دەمێكە لەوجۆربەڵینانە بێزاربووە. بەبۆچونى من ئەمە هەوڵێكە بۆپاڵنان بەو حزبانە بۆدوورخستنەوەیان لەدەسەڵات كەهیوادارم نەكەونە ئەم هەڵەیە چونكە هەندێك لەوحزبانە پێشتر تاڵاوى ئۆپۆزسیۆنیان چەشتوە تائەودووحزبەش لەكوردستان دەسەڵاتداربن جێگاى ئۆپۆزسیۆن لەكوردستان نابێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە